بابه‌ت: یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی : ده‌نگۆى دواخستنی مانگی رەمەزان؟؟؟!!
دوورگه- به‌پێی هه‌واڵێك كه له رۆژنامه‌ی (رووبه‌ر) بڵاوكراوه‌ته‌وه، مامۆستا مەلا عەبدوڵڵا مەلا سەعید سەرۆكی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ره‌تكرده‌وه كه گوایه ئه‌مساڵ به‌هۆی گه‌رما مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز بۆ ماوه‌ی مانگ دواده‌خرێت و ده‌خرێته دپاش تاكو هه‌ندێك دونیا فێنك ده‌بێت، ئه‌م ده‌نگۆیه‌ش به‌ناوی لیژنەی باڵای فتوای كوردستان له‌ناو خه‌ڵكیدا بڵاوكراوه‌ته‌وه، به‌ڵام لیژنه‌ی ناوبراو ئه‌م ده‌نگۆ و پڕوپاگه‌ندانه‌ی ره‌تكردۆته‌وه. مامۆستا مەلا عەبدوڵڵا مەلا سەعید سەرۆكی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان وتیشی لە رووی شەرعەوە بەشێوەیەكی گشتی دروست نییە و رەمەزان دەبێت لە كاتی خۆی بێت، هەر كاتێك مانگی رەمەزان ئاشكرابوو ئەوە بڕیار دەدرێت ئەو رۆژە یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان بێت، ئەو رۆژەش واجب دەبێت لەسەر موسڵمانان بە تێكڕایی، واتا بەشێوەی گشتی دواخستنی ناشەرعییە. سەرۆكی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان هێمای بۆ ئەوەشكرد ئەو ناشەرعیبوونە بۆ دواخستنی مانگی رەمەزان بۆ كۆمەڵگەی موسڵمانان بەشێوەیەكی گشتییە، بەڵام لەسەر ئاستی تاك جیاوازی هەیە، وتیشی هەر كەسێك عوزری شەرعی هەبێت كە نەتوانێت یەكێك لە رۆژەكانی مانگی رەمەزان بەڕۆژوبێت ئەوە دەتوانێت لە دوای مانگی رەمەزان قەرەبووی رۆژەكە بكاتەوە. جەختی لەسەر ئەوەشكردەوە فتوای لەو شێوەیەی كە مانگی رەمەزان دوابخات ئەوە فتوایەكە ناكرێت بدرێت، وتیشی ئەگەر هەر كەسێك لە مانگی رەمەزان بۆ وڵاتێكی فێنك رابكات بۆ ئەوەی كاتەكانی بەڕۆژوبوونی كەمببێتەوە، واتا كەسەكە لە سەفەركردنە و مەبەستی ئەوەی هەبێت، ئەوە بەرۆژووبوونەكەی لێقبووڵ ناكرێت، چونكە مەبەستەكەی باش نییە، بەڵام ئەگەر لەو مانگەدا ئیشوكارەكەی بكەوێتە وڵاتێكی وا فێنك ئەوە هەروەكو موسڵمانان رۆژووەكەی بۆ قبووڵ دەبێت. ئاماژەی بەوەشدا چۆن ناتوانرێت نوێژی هەینی دوابخرێت بە هەمانشێوەش مانگی رەمەزان دواناخرێت