بابهت: ليدوانـــــــــيك لةكةل بةختةوةري!
بە بەختەوەری وترا: لە كوێ جێگیر دەبیت؟
وتی: لە دڵی ئەوانەی ڕازین
وترا: بەچی ئەژیت؟
وتى: لە هێزی باوەڕ و ئیمانیان
وترا: بە چی بەردەوام دەبیت؟
وتی: بە باشی ئامادەكارییان
وترا: بە چی كێش دەكرێیت؟
وتی: كە دەرون بزانێت توشی هیچ شتێك نابێت تەنها ئەوە نەبێت كە خوا بۆی نوسیوە
وترا: بە چی ئەڕۆیت؟
وتی: بە چاوچنۆكی پاش ڕِازیبوون, و بە سووربوون پاش سنگ فراوانی, بە خەم دوای ئاسودەیی, و بەگومان پاش ڕاستی
mabast