بابه‌ت: به‌دووگۆڵی هیگواین .ڕیاڵ مه‌درید و سه‌ركه‌وتنێكی به‌زه‌حمه‌ت
نوسه‌ر:سه‌فین ته‌ها: یاریگا
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه كاتژمێر 5 به‌كاتی كوردستان یانه‌ی لۆس ئه‌نجلۆس لیكه‌رز میوانداری یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی ئیسپانی كرد له‌سه‌ر یاریگای ڕۆز بۆڵس له ویلایه‌تی یاسادینای ئه‌مه‌ریكی ..
یانه‌ی مهرهنكی ئیسپانی له‌م گه‌شته‌یدا بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان ئامانجێكی هه‌یه ئه‌ویش له‌یه‌ك نزیك بوونه‌وه‌ی یاریزانان و لێك تێگه‌یشتنیان له‌كاتی یاریه‌كان و بێجگه‌له‌وه‌ش بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ وه‌زی نوێی خوله‌كانی ئه‌وروپا..
گالاكسیش هه‌مان ئاماجی هه‌یه پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌كانی ..
یاریه‌كه به‌ئاستێكی به‌رز ده‌ستی پێكردوو هه‌ردوو یانه‌ی چاویان لهبردهوه بوو ..ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوان نه‌ده‌كرا و له‌خوله‌كی 40 یاریزان دۆنی ڤانت تۆڕی مهدریدیهكانی هه‌ژاند و گۆڵی یه‌كه‌می تۆماركرد دوابه‌دوای ئه‌م گۆڵهیاریزانانی لۆس ئه‌نجلۆس گالاكسی وره‌یان په‌یدا كردوو گۆڵی دووه‌میان له‌ڕێگای ئه‌ستێره‌ی به‌ناوبانگی ئه‌مریكی لاندۆن دۆنهڤانهوه تۆماركرد له‌خوله‌كی 45 له‌ڕێگای لێدانی سزا گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه به‌كۆتا هات ..
له‌گێمی دووه‌م یاریكه پێچه‌وانه‌ی كێشا و زنجیره‌ی گۆڵه‌كانی ڕیاڵ مه‌درید ده‌ستی پێكرد و یاریزانی ئه‌رجه‌نتینی گۆنزالۆ هیگواین گۆڵی یه‌كه‌می تۆماركرد له‌خوله‌كی 52 پاش ده خولهك له‌تۆماركردنی ئه‌م گۆڵه هه‌مان یاریزان ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه و گۆڵی دووه‌می خۆی یانه‌كه‌ی تۆمارد ..وه پاش ده خوله‌كی تر یاریزانی ئیسپانی چاڤی ئه‌لۆنزۆ گۆڵی سێه‌می مهرهنكی تۆمارد و دڵی مۆرینهۆی خۆشكردو مژده‌ی دایه یانه‌كه‌ی له خوله‌كی 72 …
یاریه‌كه‌ش به‌م ئهنجامهمایهوه و ڕیاڵ مه‌درید سه‌ركه‌وتنێكی بهزهحهتی تۆماركرد …
ئێستاش مۆرینهۆو كوڕه‌كانی خۆیان ئاماده‌ده‌كه‌ن بۆ یاریه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر بایره‌ن میونشنی ئه‌ڵمانی ڕۆژی 13ی مانگ …