1

بابه‌ت: لوتكه‌ی وه‌فاداری : راسته‌ ئه‌و ئێستا من ناناسێت به‌لام من ئه‌و باش ده‌ناسم

[size=24][/size]

لوتكه‌ی وه‌فاداری : راسته‌ ئه‌و ئێستا من ناناسێت به‌لام من ئه‌و باش ده‌ناسم

همداد خالد

8/8/2010 7:01:41 PM
له‌به‌سه‌رهاتێك دا براده‌رێك گێرایه‌وه‌
له‌ به‌ره‌به‌یانیه‌كی زوودا له‌ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتن وه‌ك برین پێچێك كارم ده‌كرد له‌ كاتژمێر هه‌شت و نیو دا پیاوێكی پیر له‌ته‌منی هه‌شتا سالیدا خۆی به‌ژوور داكرد كه‌ تا به‌زووترین كات چاره‌سه‌ری بۆ په‌نجه‌كانی بكه‌م كه‌ توشی ئازار هاتبوون جا وتی من كاتژمێر نۆ مه‌وعیدێكم هه‌یه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر به‌ په‌له‌م یارمه‌تیم بده‌ زوو برینه‌كه‌م بۆ تیمار بكه‌
جا داوام كرد كه‌ دانیشێت له‌سه‌ر كورسیه‌كه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی برینی په‌نجه‌ی له‌وكاته‌یدا خه‌ریك بووم په‌نجه‌كانیم چاره‌سه‌ر ده‌كرد
پرسیم لێێ باشه‌تۆمه‌وعیده‌كه‌ت چیه‌ وا به‌په‌له‌ی تا دوا نه‌كه‌ویت؟؟
له‌وه‌لامدا وتی هه‌موو به‌یانیه‌ك ده‌رۆم بۆ خانه‌ی چاودێری به‌سالاچوان بۆ ئه‌وه‌ی نانی به‌یانی له‌گه‌ل خێزانه‌كه‌م دا بخۆم جا منیش لێیم پرسی باشه‌ بۆچی خێزانه‌كه‌ت چۆته‌ خانه‌ی چاودێری به‌سالاچوان ؟؟!
له‌وه‌لامدا به‌چاوێكی فرمێسكاویه‌وه‌ وتی ماوه‌یه‌كه‌ توشی نه‌خۆشی زه‌هایمر (بیر لاوازی )بووه‌ جا له‌وقسانه‌ بوین برینه‌كه‌یم بۆ چاره‌سه‌ر كرد جاپرسیم لێێ خێزانه‌كت سه‌خله‌ت ئه‌بێت ئه‌گه‌ر تۆ دوا بكه‌ویت له‌ كاتی خۆیدا؟؟
له‌ولامدا وتی ئه‌و نازانێت من كێم ئه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی پێنج سال ده‌بێت نامناسێته‌وه‌ به‌سه‌رسورمانیه‌وه‌ پێم وت ئێستاش به‌رده‌وامی له‌گه‌لیداو ده‌ته‌وێت نانی به‌یانی له‌گه‌ل دا بخۆیت به‌م حاله‌ی كه‌ هه‌ر چه‌نده‌ خێزانه‌كه‌ت ناتناسێته‌وه‌ ؟!!!!!
به‌ زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كه‌وه‌ پیاوه‌ به‌سالاچووه‌كه‌ ده‌ستی كوشیم وپێێ وتم (راسته‌ ئه‌و ئێستا من ناناسێت به‌لام من ئه‌و باش ده‌ناسم و ده‌زانم ئه‌و كێیه‌) جا ده‌لێت هه‌ولم دا فرمێسك له‌چاوم نه‌یه‌ته‌ خواره‌وه‌ تا ئه‌و ده‌روات له‌لام جا منیش لێره‌دا ده‌لێم ئێمه‌ هه‌مومان پێویستیمان به‌و جۆره‌ وه‌فاو خۆشه‌ویستیه‌ هه‌یه‌ له‌نێوانماندا به‌تایبه‌ت له‌ ژیانی هاوسه‌ریدا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی پاك و وه‌فاداری پردێكه‌ مرۆڤه‌كان ئه‌گه‌یه‌نیت به‌یه‌كه‌وه‌ له‌گه‌ل نه‌مانی ئه‌م سیفه‌ته‌ جوانه‌و پاكه‌دا مه‌حاله‌ مرۆڤه‌كان به‌رده‌وام بن له‌دلسۆزی وهاوغه‌می و بۆ یه‌كتر بوون .


SaYa fars

پێت ناڵێم دڵم چونکه‌ دڵم ماڵی خه‌مه‌
پێت ناڵێم گوڵم چونکه‌ گوڵ ماوه‌ی که‌مه‌
پێت ناڵێم چاوم چونکه‌ چاوم بۆ تۆ که‌مه‌
پێت ئه‌ڵێم ئه‌و که‌سه‌ی له‌ دنیادا وێنه‌ت که‌مه‌

2

وه‌ڵام: لوتكه‌ی وه‌فاداری : راسته‌ ئه‌و ئێستا من ناناسێت به‌لام من ئه‌و باش ده‌ناسم

[size=24]ده‌ست خۆش بیت سه‌ناریا خان . به‌راستی ئه‌مه‌ یه‌كه‌م بابه‌ته‌ كه‌ له‌یانه‌ بیخوینمه‌وه‌ بمگریه‌نیت . ده‌ست خۆش [/size]

http://kurdup.com/up/uploads/picture/396b9e0177.jpg

3

وه‌ڵام: لوتكه‌ی وه‌فاداری : راسته‌ ئه‌و ئێستا من ناناسێت به‌لام من ئه‌و باش ده‌ناسم

dast xozh azizm barasty karigara
kaseki zor wafadara

http://www.kurdupload.com/images/mw8Cew1343522073/kurdzhin-0278cdc954.gif

4

وه‌ڵام: لوتكه‌ی وه‌فاداری : راسته‌ ئه‌و ئێستا من ناناسێت به‌لام من ئه‌و باش ده‌ناسم

خۆشه‌ویستی پاك و وه‌فاداری پردێكه‌ مرۆڤه‌كان ئه‌گه‌یه‌نیت به‌یه‌كه‌وه‌ له‌گه‌ل نه‌مانی ئه‌م سیفه‌ته‌ جوانه‌و پاكه‌دا مه‌حاله‌ مرۆڤه‌كان به‌رده‌وام بن له‌دلسۆزی وهاوغه‌می و بۆ یه‌كتر بوون .

dastt xosh bet baxtawar byt

http://www.lamst-a.net/upfiles/4qi19779.jpg