1

بابه‌ت: ئایا قورئان خوێندن له‌ سه‌ر گۆڕ جائیزه‌ ؟

حوكم و بڕیاری شه‌رعی ده‌رباره‌ی خوێندنی قورئان له‌سه‌ر گۆر

ئایا قورئان خوێندن له‌ سه‌ر گۆڕ جائیزه‌ ؟

سوپاس بۆ خوا
قورئان خوێندن له‌ سه‌ر گۆڕ , كارێكی شه‌رعی نیه‌ , چونكه‌ له‌ پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ ( درودی خوای لیبَبێت ) وارد نه‌بووه‌و نه‌هاتووه‌ .
وه‌ پرسیار له‌ لێژنه‌ی موفتیان كراوه‌  بۆ فه‌توای ئه‌م ده‌قه‌ : ئایا دروسته‌ له‌ كاتی سه‌ردانی گۆڕی مردوو سوره‌تی فاتیحه‌ی بۆ بخوێنرێ‌ یان هه‌ر سوره‌تێكی تر له‌ قورئانی پیرۆز , وه‌ ئایا سود به‌ مردووه‌كه‌ ده‌گه‌یه‌نێ‌ ؟
لێژنه‌كه‌ وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه‌ :
له‌ پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ (درودی خوای لێبێت) وارید بووه‌ كه‌ سه‌ردانی گۆڕستانی كردووه‌ كردووه‌ , وه‌ هه‌روه‌ها دوعاشی بۆ مردووه‌كان كرووه‌ و هاوه‌ڵه‌كانیشی فێر كردووه‌ به‌م دوعایه‌ : " السلام عليكم أهل الديار من المؤمنين والمسلمين ، وإنا إن شاء الله بكم لاحقون ، نسأل الله لنا ولكم العافية ", وه‌ له‌ پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ هیچ شتێك له‌م باره‌یه‌وه‌ وارید نه‌بووه‌ و نه‌هاتووه‌ كه‌ قورئان یان ئایه‌تی بۆ مردووه‌كان خوێندبێ‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌ زۆر سه‌ردانی گۆڕستانه‌كانی كردووه‌ , ئه‌گه‌ر له‌ شه‌رعدا هه‌بووایه‌ ده‌یكرد و , بۆ هاوه‌ڵه‌كانی ڕوون ده‌كرده‌وه‌ , بۆ زیاتر پاداشت به‌ده‌ست هێنان و ڕه‌حمه‌تی خوایی بۆ ئومه‌ته‌كه‌ی به‌یان ده‌كرد و ئه‌ركی سه‌رشانی گه‌یاندنی به‌رنامه‌ی خوایی به‌ته‌واوه‌تی ده‌گه‌یاند , خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت : ( لَقَدْ جَاءَكُمْ رَسُولٌ مِنْ أَنفُسِكُمْ عَزِيزٌ عَلَيْهِ مَا عَنِتُّمْ حَرِيصٌ عَلَيْكُمْ بِالْمُؤْمِنِينَ رَءُوفٌ رَحِيمٌ )التوبة/128.  واته‌ : (ئه‌ی خه‌ڵكینه‌) سوێند به‌‌خوا بێگومان پێغه‌‌مبه‌‌رێكتان بۆ ڕه‌‌وانه‌ كراوه‌‌ كه‌‌ هه‌‌ر یه‌كێكه‌ له‌‌ خۆتا ن، زۆر
سه‌‌خته‌‌ به‌‌لایه‌‌وه‌‌ تووش بوونتان به‌‌به‌ڵاو ناخۆشی، زۆر به‌‌ته‌‌نگیشتانه‌وه‌‌یه‌‌ و په‌‌رۆشه‌‌ له‌‌سه‌‌رتان ، زۆر دڵسۆزی ئیماندارانه‌‌ و میهره‌‌بان ‏و دلۆڤانه‌ بۆیان.)
له‌به‌رئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای لێبێت) نه‌یكردووه‌ واته‌ : له‌شه‌رعدا نیه‌ , وه‌ هاوه‌ڵه‌ به‌ڕێزه‌كانیش ئه‌مه‌یان زانیوه‌ كه‌ له‌ شه‌رعدا نه‌هاتووه‌ و شوێنی  هه‌نگاوه‌كانی پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای لێبێت) كه‌وتوون  و , له‌ كاتی سه‌ردانی كردنیان بۆ گۆڕستانه‌كان ته‌نها دوعاو پاڕاناوه‌یان بۆیان كردوون , وه‌ له‌ هیچ ئه‌سه‌رێك وارید نه‌بووه‌ كه‌ هاوه‌ڵان قورئانیان بۆ مردووان خوێندبێ‌  , كه‌واته‌ قورئان خوێندن بۆ مردوو بیدعه‌یه‌كی زیادكراوه‌ له‌ ئاین و به‌رنامه‌ی خودا , وه‌ پێغه‌مبه‌ریش (درودی خوای لێبێت ) ده‌فه‌رموێت : " من أحدث في أمرنا هذا ما ليس منه فهو رد ) متفق عليه " واته‌ : هه‌ر كه‌سێك له‌ ئاین و شه‌رعی خودا شتێك زیاد بكات و له‌ شه‌رعدا نه‌هاتبێت ئه‌وه‌ ڕه‌ت ده‌كرێته‌وه‌و قبوڵ ناكرێ