بابهت: بەفەرمی ڕیال كــــارفالــهــۆی كڕی
هـــەریەك لە ڕۆژنامەی مـــاركــا و ئـــاس و پێــگەی فەرمــی یانەی ڕیال مەدرید رایانگەیاند كە بەشێوەیەكی فەرمــی یاریزانی پــورتوگــالی كـــارفالــهــۆ بووەتە یاریزانی یانەی شـــاهــانە دووای ئەوەی هەردوو یانەی ڕیال مەدرید و چێـــلـسی ئینگلیزی گەیشتنە ڕیككەوتنێك بەبڕی 8 ملـیۆن یـۆرۆ بۆ گواستنەوەی ئەم یاریزانە بۆ ڕیزی یانەی ڕیال مەدرید. بەمەش كـــارفــالهــۆ بۆ جـــارێكی تر دەگەڕێتەوە ژێر فەرمانی ڕاهێنەر مۆریــنهــۆ كە پێشتر لە یانەی پــۆرتۆی پورتوگالی و یانەی چێلـــسی ئینگلیزی لە ژێر سەرپەرشتی مــۆریــنهــۆ یاری كردووە. بەمەش كــــارفــالـهـــۆ دەبێتە پێنجەم گرێبەستی یانەی شـــــاهـــانە بۆ وەرزی نوێ دووای ئەوەی پێشتر گرێبەستی لەگەڵ هەریەك لە (سێــرغیۆ كـــانالێس و ئەنخێل دی مـــاریا و پێدرۆ لـــیۆن وســـامی خــزیرە) مۆركردبوو. .
یاریگا نیت