بابه‌ت: خۆ به‌كه‌م زانینی ئه‌بوبه‌كری سدیق.
خۆ به‌كه‌م زانینی ئه‌بوبه‌كری سدیق
پاش ئه‌وه‌ی هاوه‌ڵان به‌یعه‌تیان به ئه‌بوبه‌كری سدیق (خوا لێی ڕازی بێت) دا و كردیانه خه‌لیفه‌ی موسڵمانان ...
به‌یانییه‌كی زوو قوماشی خسته سه‌ر شانی و به‌ره‌و بازاڕ به‌ڕێ كه‌وت تا بازرگانی پێوه بكات .
عومه‌رو ئه‌بو عوبه‌یده ( ڕه‌زای خوایان لێبێت ) پێی گه‌یشتن و ووتیان : ئه‌ی جێنشینی پێغه‌مبه‌ری خودا (درودی خوای لێبێت) بۆ كوێ ده‌چیت ؟
ووتی : بۆ بازاڕ .
ووتیان : تۆ چی ده‌كه‌یت , له كاتێكدا كار‌و باری موسڵمانانت پێ سپێردراوه ؟!
ئه‌بوبه‌كر ووتی : ئه‌ی چۆن و له كوێ بژێوی خاو وخێزانم دابین بكه‌م ؟
ووتیان : وه‌ره له گه‌ڵمان تا بڕێك پاره‌ت بۆ ببڕینه‌وه كه بهشت بكات و ئیدی لێببڕێت و یه‌كلا بیته‌وه بۆ كاروباری موسڵمانان .
ئه‌ویش له‌گه‌ڵیاندا چوو بۆ مزگه‌وت , له‌وێ بینیان موهاجیرو ئه‌نساره‌كان كۆ بوونه‌ته‌وه .
ووتیان مووچه‌یه‌ك بۆ خه‌لیفه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ببڕنه‌وه دیاری بكه‌ن .
ئه‌وانیش ووتیان : دابینكردنی جل و به‌رگه‌كه‌ی , هه‌ركات كۆن بوو بۆی بگۆڕدرێت وڵاخه‌كه‌ی , هه‌ركات گه‌شتی كرد و به‌ملاو به‌ولادا ڕۆیشت خه‌رجی خێزانكه‌ی به‌و شێوه‌یه‌ی كه پێش بوونی به خه‌لیفه خه‌رجی كێشاون و بۆی دابین كردوون .
ئه‌بوبه‌كری سدیق ووتی : ڕازیم .
سه‌رچاوه-خانه‌ی نوری قورئان