بابه‌ت: چۆن یه‌كتری بخوێنینه‌وه!!
[size=24]چۆن یه‌كتری بخوێنینه‌وه!!
[/size]ئایا تا ئێستا بیرت له‌وه كردۆته‌وه كه بۆچی هه‌ندێ كه‌س خۆشییان لێت نایه‌ت؟ بۆچی هه‌ندێ كات هه‌ست به ته‌نهایی ده‌كه‌یت؟ ئایا تا ئێستا بیرت كردۆته‌وه چۆن كه‌سانی به‌رانبه‌ر به‌ره‌و خۆت ڕابكیشیت؟ كاتێ هاورێكه‌ت سه‌باره‌ت به هه‌ست و ره‌فتاری خۆی قسه‌ت بۆ ده‌كات تا چه‌ند گوێی بۆ شل بكه‌ی؟ ئیجازه‌ی پێده‌ده‌ی هه‌موو قسه‌كانی بكا؟ چه‌ندێك بێده‌نگ ده‌بی تا وته‌كانی ته‌واو بكات؟ ئایا تێبینیت كردووه كاتێ كه‌سێك قسه‌ت بۆ ده‌كات تۆش هه‌وڵت ده‌خه‌یته كار تا له هه‌سته‌كانی ئه‌و بگه‌یت و هه‌وڵده‌ده‌ی كه ئیجازه‌ی پێبده‌ی كه خۆی خاڵی بكاته‌وه؟ چه‌نده هه‌ستی (عزت نفس) و هاوڕێیه‌تی و باوه‌ڕ به خۆبوونت به‌و داوه، چه‌ند نیگه‌رانی و توڕه‌ییت كپكردۆتهوه؟ كاتی خۆت له جێگه‌ی ئه‌و داده‌نێی و سه‌یری كێشه‌كه ده‌كه‌ی؟ چه‌ن له‌و تێده‌گه‌ی؟ كاتێ له وته‌كانی پرسیار ده‌كه‌ی یان هه‌ندێ رسته ده‌خه‌یته به‌رده‌می تا خۆی وهلاَمی بداته‌وه و به‌رده‌وام بیربكاته‌وه، ده‌زانی چه‌ند له كردنه‌وه‌ی گرێی كێشه‌كان یارمهتیتداوه و هاوكاریت كردووه بۆ گه‌شتن به سه‌ركه‌وتن.
له كاتی قسه‌كردندا چه‌نده گرنگی پێ ده‌ده‌ی و هه‌میشه هه‌وڵده‌ده‌ی به زه‌وقه‌وه قسه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌یت؟ لێره‌دا خاڵێك هه‌یه ده‌بێت له كاتی گفتوگۆكاندا ره‌چاوی بكه‌ین، كاتێ كه‌سی به‌رانبه‌ر له جێگه‌كه‌ی هه‌ڵده‌ستێ و سه‌یری سه‌عاته‌كه‌ی ده‌كات، یان ئاوازێكی سارد و سڕ به‌كارده‌هێنێت له به‌رامبه‌ر وهلاَمی پرسیاره‌كاندا ده‌بێ تێبینی ئه‌وه بكه‌ین كه ناتوانێ درێژه به گفتوگۆ بدات، تا چه‌ند شتت به ده‌ره‌وه‌ی خۆت به‌خشیوه؟ بۆ نمونه كاتێ پێشبینیت بۆ خه‌ڵك وایه كه شادبن و شادی بكه‌ن و له‌گه‌ڵ تۆدا شادبن، تا چه‌ند خۆت شادی به خه‌ڵك ده‌به‌خشی؟ ئایا ده‌زانی باشترین و گرنگترین شتێك ده‌یبه‌خشی شتی غه‌یه‌ره ماددییه و هه‌رگیز ماددی نییه؟ ئێستا ده‌توانی چه‌ندێك ببیستی؟ بیر له‌وه ده‌كه‌یته‌وه كه‌سانی ده‌وروبه‌ر
به‌ره‌و تۆ نایه‌ن و خۆشیان لێت نایه‌ت؟ ئایا تۆ كارێك ده‌كه‌ی كه هاوڕێكانت لێت هه‌ڵبێن؟ ئایا وا هه‌ست ده‌كه‌یت كه خه‌ڵك له تۆ ناگات و بۆ بیر‌و بۆچوونه‌كانت ڕێز دانانی؟ ئه‌ی دیسان ده‌ڵێیت باوه‌ڕ به خۆبوون به سه‌ختی دێته دی؟ ئایا دیسان ناتوانی ده‌وروبه‌رت بناسی؟ تا چه‌ند هه‌وڵده‌ده‌یت له خه‌ڵك تێبگه‌یت؟ ئایا ده‌زانی وردبینی و روانینی تۆ به‌نرخترین شته بیبه‌خشیته به‌رامبه‌ره‌كه‌ت هه‌تا بتوانی له‌و تێبگه‌یت و بیخوێنیته‌وه.
یانه‌ی هه‌ڵهاتنی گه‌وره