بابه‌ت: كاظم ساهر ديته كوردستان
له‌م ساڵانه‌ی دواییدا كوردستان بووه‌ته بنكه‌یه‌كی دیار‌و به‌رچاو له هه‌موو راگه‌یاندنه‌كاندا به‌تایبه‌تی عهرهبیو توركیه‌كان كه باس له چوونی هونه‌رمه‌ندان ده‌كه‌ن كه سه‌ردانی كوردستان دهكهنو ئاهه‌نگ ساز دهكهنو جه‌ماوه‌رێكی زۆریش ئامه‌ده‌ی ئاهه‌نگه‌كان ده‌بێت ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكی گه‌وره‌یه..شایانی باسه میوانداری هونه‌رمه‌ندانی تائێستا بانگكراونو بانگ ده‌كرێن هه‌موویان ناودارنو جه‌ماوه‌رێكی زۆریان هه‌یه. به‌ڵام خۆزگه هونه‌رمه‌نده كورده‌كانیش به‌هه‌مانشێوه بایه‌خیان پێ ده‌دراو بێ جیاوازی ئاوڕیان له هه‌موو هونه‌رمه‌نده كورده‌كانیش ده‌دایه‌وه‌و به قه‌باره‌ی ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی كه بانگێش دهكرێنو كۆنسێرتیان بۆ ده‌كرێت به‌هه‌مانشێوه مامه‌ڵه‌یان ده‌كرد له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌نده كورده‌كانیش، هونه‌رمه‌ندانی خۆشمان هیچیان كه‌متر نییه له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی كه پاره‌یه‌كی بێشووماریان بۆ خه‌رج ده‌كرێت.
مونزه‌ر كه‌ریم كه به‌ڕێوبه‌ری كاروباری هونه‌رمه‌ندی به‌ناوبانگی عێراقی (كاڤم الساهر)ه رایگه‌یاند كه كه میوانداری كراوه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی وه‌زاره‌تی رۆشنبیریه‌وه.كه به‌نیازه كازم ساهیر له هه‌ولێرو دهۆكو سلێمانی ئاهه‌نگ ساز بكات‌و له هه‌ولێر له یاریگایی فه‌رنسۆ هه‌ریری ده‌بێت. ئه‌م ئاهه‌نگانه وا بڕیاره له جه‌ژنی نه‌ورۆزدا بكرێت.
دیاره كازم ساهیر ئه‌مه یه‌كه‌م جارنییه بێته كوردستان، له نه‌وه‌ده‌كانیش له هه‌ولێروسلێمانی ئاهه‌نگی سازكردووه، به‌ڵام هاتنی ئه‌م جاره‌ی ساهیر جیاوازه. له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆر هۆكار هه‌ن بوونه‌ته نیشانه‌ی پرسیار. یه‌كێك له‌وانه رۆژنامه‌نووسه‌كان ده‌پرسن بۆ سه‌ردانی عێراق ناكه‌یت؟ وه‌ڵامێكی وای پێنییه وه‌ڵامیان بداته‌وه. هێشتا ئه‌م پرسیاره وه‌كو گرێكوێره یه‌ك
ماوه‌ته‌وه.
شایه‌نی باسه ساهیر ساڵی پار دایكی كۆچی دووایی كرد هه‌ر نه‌یتووانی له‌گه‌ڵ ته‌رمی دایكی‌دا بگه‌ڕێته‌وه به‌غدا.
پێمووایه میوانداری ساهیر بۆ نیشتامانهكهییو وه‌ڵامدانه‌وه‌ی زۆر پرسیار ده‌داته‌وه.
دوواهه‌مین به‌رهه‌می گۆرانی (بیت الحبایب)
كه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر جوان ئاوازی بۆ داناوه‌و هه‌موو ره‌گه‌زه‌كانی عێراقی به‌یه‌ك نهتهوهییو هاونیشتمان وه‌سفكردووه.
هاولاتى