1

بابه‌ت: به‌رازیل و ئه‌رژه‌نتین له‌ ده‌وحه‌ به‌یه‌ك ده‌گه‌ن

[size=16]یه‌كێتی تۆپی پێی به‌رازیل ئاشكرایكرد كه‌ هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی به‌رازیل ، له‌یاریه‌كی دۆستانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیدا له‌ ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ڕ له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین رووبه‌ڕوو ده‌بێته‌وه‌.
یاریه‌كه‌ رۆژی 17/11 به‌ڕێوه‌ده‌چێت و سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی به‌رازیل ریكاردۆ تیكسیرا واژۆی له‌سه‌ر گرێبه‌ستی یاریه‌كه‌ كردووه‌.
لای خۆشیه‌وه‌ راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل مانۆ مینیزێس رایگه‌یاند ناكرێت چاوپۆشی له‌ئاستی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین بكرێت ، وتیشی كاتی یاریه‌كه‌ش زۆر گونجاوه‌.
جێی ئاماژه‌یه‌ مانگی رابردوو هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ گرێبه‌ستێكیان ئه‌نجامداو بڕیاریاندا ساڵانه‌ هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ له‌ 2 یاری دۆستانه‌دا  جارێك له‌به‌رازیل و جارێك له‌ئه‌رژه‌نتین به‌یه‌ك بگه‌ن.[/size]
http://sulyfc.com/wenekan/u4b51b036.jpg
sulyfc.com

http://kurdup.com/up/uploads/picture/ac15a7bdff.jpg

2

وه‌ڵام: به‌رازیل و ئه‌رژه‌نتین له‌ ده‌وحه‌ به‌یه‌ك ده‌گه‌ن

ئه‌ی بۆ ئه‌مه‌ له‌ ده‌وحه‌یه‌ ؟!

بەداخەوە چیتر سەردانی ئەم یانەیە ناکەم.