1

بابه‌ت: له‌یه‌كه‌م یاریدا ئه‌ی سی میلان سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌ده‌ست هێنا

یانه‌ی ئه‌ی سی میلان له‌ناو یاریگای خۆی له‌جه‌وله‌ی یه‌كه‌می خولی ئیطاڵیا
سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی بده‌ست هێنا به‌سه‌ر یانه‌ی لیتشی
شه‌وی رابردوو له‌جه‌وله‌ی یه‌كه‌می خولی ئیطاڵیا یانه‌ی ئه‌ی سی میلان له‌ناو یاریگای
خۆی روبه‌روی یانه‌ی لیتشی له‌گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه‌ له‌خوله‌كی 16 یاریزان پــــاتۆ
گۆڵی یه‌كه‌می بۆ میلان تۆماركرد له‌خوله‌كی 23 یاریزان سێلڤا گۆڵی دووه‌می تۆماركرد
له‌خوله‌كی 27 یاریزان پاتۆ گۆڵی دووه‌می خۆ یو سێیه‌می یانه‌كه‌ی تۆماركرد گێمی یه‌كه‌م
به‌م سێگۆڵه‌ كۆتایی پێهات له‌گێمی دوومی یارییه‌كه‌شدا یانه‌ی میلان گۆڵێكی دیكه‌ی تۆمار
كرد له‌دواخوله‌كی یارییه‌كه‌ له‌خوله‌كی 90 له‌رێگه‌ی یاریزان ئینزاگی یارییه‌كه‌ش به‌ئه‌نجامی
4گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر كۆتایی هات

نوسه‌ر:سانی ناصیح
نیوڵاین سپۆرت

هه‌موو ئه‌و بابه‌ت و زانیـاریه‌ وه‌رزشیـانه‌ی كه‌ له‌ لایـان رۆژنـامه‌نوسی وه‌رزشی سـانی نـاصیح بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ ، مـافی پارێزراوه‌ ، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر تۆش بڵاوت كرده‌وه‌ ئـامـاژه‌ به‌سه‌رچـاوه‌ و نـاوی نوسه‌ره‌كه‌ بكه‌ .