1

بابه‌ت: وشه كاتێر..... یاری به‌وشه‌...(2).....

[size=16]_ ده‌یگوت ئازادیخوازم، به‌ڵام نهێنیه‌كی له‌ دڵیدا به‌ندكردبوو.....!

_ ئه‌وانه‌ی له‌سێبه‌ردا ده‌ژین، ناتوانن بۆكه‌س ببنه‌ سێبه‌ر......!

_ چونكه عاشقی شیرین بوو، به‌ینی له‌گه‌ڵ ترشیه‌كاندا نه‌بوو.....!

_ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌س نه‌زانێت شێتم ژیرانه‌ ڕه‌وتار ده‌كه‌م......!

_ بۆم گرنگ نییه‌ كه‌كه‌سێكی گرنگ نیم.....!

_ ژیانی خه‌ڵكی به‌رز ونزمی زۆری تێدایه‌، له‌وانه‌یه‌ قیرتاوه‌كه‌ی باش نه‌بێت یا به‌ڵێنده‌ره‌كه‌ی....!

_ له‌وانه‌یه‌ ژیان ڕێپێوانێك بێت به‌ره‌و مه‌رگ.....!

_ ته‌نیا ئه‌و كه‌سانه‌ شكست ناخۆن كه‌ هه‌وڵ ناده‌ن.....!

_ هه‌ندێك بۆ ئه‌وه یاسا جێ به‌جێ ده‌كه‌ن تاكو لێی سواربن.....!

_ خۆتان بگۆڕن تا چاره‌نووستان بگۆڕدرێت......![/size]

دڵه‌ڕاوكێم له‌وه‌ نیه‌ كه‌درۆت بۆكردومه‌،نیگه‌رانم له‌وه‌ی چیتر ناتوانم باوه‌ڕت پێبكه‌م.....

2

وه‌ڵام: وشه كاتێر..... یاری به‌وشه‌...(2).....

زۆر سوپاس گیانه‌

3

وه‌ڵام: وشه كاتێر..... یاری به‌وشه‌...(2).....

هه‌موو وته‌کان زۆر جواننو ماندارن ده‌سته‌کانت خۆشبێ

ساده‌ترين به‌خشين !
ئه‌وه‌يه‌ كه‌ پێكه‌نين بخه‌يته‌ سه‌ر لێوى كه‌سانێك ،
كه‌ بيرى پێكه‌نين ئه‌كه‌ن . . .