بابه‌ت: ژماره‌ی درێسی یاریزانان(ئیبراهینۆڤیچ -ڕۆبینهۆ)لهرۆسۆنێری.
دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی ئه‌ی سی میلانی ئیتاڵی توانی سه‌ركه‌وتووبێت له‌مۆركردنی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له یاریزانان(زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ)ی سوویدی له‌یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ی ئیسپانی و (رۆبینهۆ)ی به‌ڕازیلی و یاریزانی پێشووی یانه‌ی ڕیال مه‌درید و مانچسته‌ر سیتی.هه‌ڵسا بهبهخشنی ژماره‌ی سهردرێسهكانیان.
زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ له‌جێگه‌ی (كلاس یان هۆنتلهر)ی هۆڵه‌ندی و فرۆشاراو به‌یانه‌ی شالكه‌ی ئه‌ڵمانی درێسی ژماره(١١)ی پێبه‌خشرا.
رۆبینهۆی به‌ڕازیلیش درێسی ژماره(٧٠)ی پێبه‌خشرا.
شایه‌نی باسه دوای كڕنی ئه‌م دوو هێرشبه‌ره یانه‌ی میلان هه‌ڵسا به‌فرۆشتنی هه‌ریه‌كه له‌یاریزانان(هۆنتلار)بۆیانه‌ی شالكه.(كاخا كهلادزێ)بۆیانه‌ی جه‌نه‌وای ئیتاڵی.
(ماركۆبۆریلۆ)به‌شێوه‌ی خواستن بۆیانه‌ی ڕۆما.