1

بابه‌ت: له‌خولی ئیطاڵیا ئیتۆ ئه‌نته‌رمیلانی به‌روسه‌ركه‌وتن برد

یانه‌ی ئه‌نته‌رمیلان له‌ناو یاریگای خۆی سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا به‌سه‌ر ئۆدینیزی
له‌ میانی یارییه‌كانی خولی ئیطاڵیا له‌جه‌وله‌ی دووه‌م دا یانه‌ی ئه‌نته‌ر میلان له‌ناویاریگای
خۆی روبه‌روی یانه‌ی ئۆدینیزی بۆ وه‌ له‌گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه‌دا له‌خوله‌كی 7 یاریزان
لۆسیۆ گۆڵی یه‌كه‌می ئه‌نته‌ری تۆمار كرد له‌خوله‌كی 31 یاریزان ئه‌نتوینیۆ فلوروفلوریس
گۆڵی به‌رامبه‌ری بۆ یانه‌ی ئۆدینیزی تۆماركرد گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه‌ به‌به‌رامبه‌ر بوون
كۆتایی هات له‌گێمی دووه‌می یارییه‌كه‌شدا یاریزان صامیول ئیتۆ له‌خوله‌كی 67 ئه‌نته‌رمیلانی
به‌ره‌وسه‌ركه‌وتن برد و یارییه‌كه‌ش به‌ئه‌نجامی 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر 1 گۆڵ كۆتایی هات
له‌به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی ئه‌نته‌ر میلان


نوسـه‌ر: سانی ناصیح

نیوڵاین سپۆرت

هه‌موو ئه‌و بابه‌ت و زانیـاریه‌ وه‌رزشیـانه‌ی كه‌ له‌ لایـان رۆژنـامه‌نوسی وه‌رزشی سـانی نـاصیح بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ ، مـافی پارێزراوه‌ ، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر تۆش بڵاوت كرده‌وه‌ ئـامـاژه‌ به‌سه‌رچـاوه‌ و نـاوی نوسه‌ره‌كه‌ بكه‌ .