1

بابه‌ت: عاشقی بێدڵ دەناڵێ، مەیلی گریانی هەیه

عاشقی بێدڵ دەناڵێ، مەیلی گریانی هەیه
بێ شکه هەوره تریشقه تاوی بارانی هەیه

چاوی من دەم دەم دەرێژێ ئاوی ساف و خوێنی گەش
دا بڵێن دەریای عومانه دوڕڕ و مەرجانی هەیه


پەرچەمی ڕوو دادهپۆشێ، پێچی زوڵفی پێچەیه
دا به ڕۆژیش پێی بڵێن شەمعی شەبوستانی هەیه

ئاسمانی حوسنی مەحبووبەم له ئەبرۆ و زوڵف و ڕوو
دوو هیلال و دوو شەو و دوو ماهی تابانی هەیه

هەر لەبت، یا سینەشت هەر دوو بەدەرخه، دابڵێن
لەعلی ڕوممانی هەیه، یا لەعل و ڕوممانی هەیه

وەحشیه لێمان لەبەر تەعنەی ڕەقیبی سەگ سیفەت
ڕاسته هەر زی ڕۆحێ بۆ وەسواسه شەیتانی هەیه


دڵ موشەببەک بوو له بەر ئێشانی نیشانی موژەت
حەیفه قوربان! ئاخر ئەم نیشانەیه شانی هەیه

لەحزەێەک و لەمحەیێک چاوم به چاوی ناکەوێ
کێ دەڵێ وەحشی غەزاله مەیلی ئینسانی هەیه

تۆ ئەگەر هەستی، له جێ ڕاوەستی دێو و کافریش
دێن دەڵێن: به خودا قیامەت ڕاسته هەستانی هەیه

فارس و کورد و عەرەب هەر سێم به دەفتەر گرتووه
«نالی» ئەمڕۆ حاکمی سێ موڵکه، دیوانی هەیه!


http://kurdup.com/up/uploads/other/706acd257d.bmp
نالی

2

وه‌ڵام: عاشقی بێدڵ دەناڵێ، مەیلی گریانی هەیه

زۆر زۆر خۆش بوو ده‌سته‌كانت خۆش بیت

http://smn21.com/up/uploads/jpg/3a517867d0.jpg

3

وه‌ڵام: عاشقی بێدڵ دەناڵێ، مەیلی گریانی هەیه

جوانه‌، جوانه‌.
ده‌ست خۆش.:)

بەداخەوە چیتر سەردانی ئەم یانەیە ناکەم.

4

وه‌ڵام: عاشقی بێدڵ دەناڵێ، مەیلی گریانی هەیه

ئه‌م شیعره‌ یه‌كێكه‌ له‌ شیعره‌ هه‌ره‌ خۆشه‌كان لای من

ده‌سته‌كانت خۆش سێبه‌ر

سپێدەیەکی پڕ گۆرانییە
شەقایق بۆ خۆر هاتۆتە سەما
زەردەی خۆرنشین چەندە سامناکە
خەیاڵی مەرگ دێنێ بەسەرما
خۆزگە ئەمتوانی بەری بەیانان
خۆری ئومێدت بۆ بوەستێنم
لە ڕەنگاڵەیی قەوس و قەزەحدا
پەیکەری باڵات بۆ بنەخشێنم

5

وه‌ڵام: عاشقی بێدڵ دەناڵێ، مەیلی گریانی هەیه

سوپاس بۆ په‌یامه‌ جوانه‌کانتان هاوریان خۆس حاڵم که‌ به‌دڵتان بوو