بابه‌ت: پيَنج نهيَنى كة بؤ ژيانى هاوسةرگيرى گرنگه
[size=16]پيَنج نهيَنى كة بؤ ژيانى
هاوسةرگيرى گرنگه
نهێنی یه‌كه‌م:
به‌گشتی پیاوان حه‌زیان به‌وه‌یه، ئه‌و كارانه‌ی
دهیكهنو به‌رهه‌میده‌هێنن بوونیان
بسه‌لمێنێت، له‌كاتێكدا ژنان له سه‌لماندنی خۆیاندا
پشت به‌پیاوان ده‌به‌ستن. به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زانستی كه له ئه‌مریكا
كراوه، له كۆی 500 ژن كه به‌رێوه‌به‌ری بانكه‌كانن پرسیاری ئه‌وه‌یان لێ
كراوه: له كاتی بڕیاردان له كاره‌كانیاندا ڕاوێژ به‌كێ ده‌كه‌ن؟ له وه‌ڵامدا
64% یان ئاماژه‌یان به‌وه كردوه كه ڕاوێژ بهمێردهكانیان ده‌كه‌ن.
نهێنی دووه‌م:
پیاوان به‌شی چه‌پی مێشكیان به‌كارده‌هێنن، كه‌چی
ئافره‌تان به‌شی لای ڕاست. سیفه‌ته‌كانی به‌شی چه‌پ، ژمارهشیكردنهوه،
ڕێكخستن، بڕیاردان، نه‌خشه‌سازییه، به‌ڵام سیفه‌ته‌كانی به‌شی ڕاست، سۆزداری،
خه‌یاڵ، دووركه‌وتنه‌وه، ئه‌فراندن، ئاواز، زهوقو هارمۆنییه. به‌پێی ئه‌و
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ی له كوه‌یت كراوه، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی له ڕۆژێكدا پیاوو ئافره‌ت
چه‌ند قسه‌ده‌كه‌ن؟ ده‌ركه‌وتووه پیاوان 8 هه‌زار وشه‌و ژنانیش 18هه‌زار وشه له
ڕۆژێكدا له زاریانه‌وه دێته‌ده‌ره‌وه.
نهێنی سێیه‌م:
پیاو به‌ته‌واوی له وێنه ده‌ڕوانێت، له‌كاتێكدا ژن
له ورده‌كارییه‌كانی وێنه ده‌ڕوانێت. واته ژن حه‌زی به ورده‌كارییه‌كانه،
له‌كاتێكدا پیاو ته‌نیا به ڕوانینێكی گشتی ڕازیده‌بێت. پیاو به‌لایه‌وه گرنگ
نییه له‌نێو ماڵدا چی هه‌یه، بهلاَم ژن ئه‌وه‌ی به‌لاوه گرنگه، پیاو گرنگه
به‌لایه‌وه داهاتووی ماڵ زامنبكات‌و ژنیش ئێستای ماڵی به‌لاوه گرنگه.
نهێنی چواره‌م:
پیاو پێویستی به‌كاتێكی زیاتره بۆ ئه‌وه‌ی سۆزه‌كانی
كۆبكاته‌وه‌و پاشان بیكاته ده‌ره‌وه. سۆز له به‌شی ڕاستی مێشكدایه، ئه‌وه‌ش
ئه‌و به‌شه‌یه كه له ژن‌دا كاراتره تاكو پیاو. پیاو له ڕێگه‌ی كاركردنه‌وه،
گوزارشت له سۆزی خۆی دهكاتو ژنیش له ڕێگه‌ی زمانیه‌وه. پیاو ئاماده‌یه بۆ
بیركردنه‌وه له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، له‌كاتێكدا ژن ئاماده‌یه بۆ ئه‌نجامدانی
كار. په‌یوه‌ندیی نێوان ژن‌و پیاو جیاكاریخواز نییه، به‌ڵكو تهواوكاریخوازه.
پێویسته پیاو جیاوازی بكات له‌نێوان ئه‌و قسه‌یه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی پێیده‌ڵێت،
ئاخۆ ئه‌و قسه‌كردنه كێشه‌یه‌كه‌و چاره‌سه‌ری لێی ده‌وێت یان ته‌نیا ههواڵێكهو
پێویستی به‌وه هه‌یه كه‌سێك گوێی لێ بگرێت.
نهێنی پێنجه‌م:
جیاوازیی جهستهییو فسیۆلۆجی كاریگه‌ریان بۆ سه‌ر
باری ده‌روونی هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز هه‌یه.[/size]