1

بابه‌ت: وته‌ی دانایان

[size=24]•    ماندوو ئه‌و که‌سه‌یه‌ که‌ له‌ ده‌روونه‌وه‌ ماندوو بی نه‌ك به‌ لاشه‌
•    هه‌موو شتێ پێویستی به‌ عه‌قڵ هه‌یه‌ ، عه‌قڵیش پێویستی به‌ راوێژکردن هه‌یه‌
•    پێنوسی خراپ وه‌ك ئه‌ولادی ئازارده‌ر وایه‌
•    ئه‌گه‌ر به‌خت بهێنێ ، مریشك له‌ سه‌ر دیوار هێلکه‌ ده‌کا
•    ووشه‌ تیرێکی به‌ کاره‌ گه‌رانه‌وه‌ی نیه‌
•    خه‌ڵکی دوژمی ئه‌و شته‌ن که‌ نایزانن
•    ئاره‌زوو کلیلی خراپه‌کانه‌
•    پێش ئه‌وه‌ی تاریك دابێ ، چراکه‌ت ئاماده‌ بکه‌
•    با گوری تووره‌ بونمان به‌ غه‌یب کردنی خه‌ڵکی نه‌کوژێنینه‌وه‌
•    له‌ سه‌فه‌رکردن هه‌ڵسوکه‌وتی و ره‌وشتی خه‌ڵکیت بۆ ده‌رده‌که‌وێ
•    شوان مه‌ره‌کان له‌ گور‌گ ده‌پاریزێ ، چی رووده‌دات ئه‌گه‌ر شوانه‌که‌ لێیان بوو به‌ گورگ؟؟
•    دڵێکی پاك له‌ جلێکی پیس چاکتر وه‌ك دڵێکی پیس له‌ جلێکی پاك
•    ئه‌وکه‌سه‌ی که‌ له‌سه‌ر زه‌وی به‌ خۆ زل زانیه‌وه‌ ده‌ڕوا ، ده‌بێ به‌ زه‌لیلیه‌وه‌ بخرێته‌ ناو زگی زه‌وی
•    ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ خوا بتکاته‌ ناو رێزدارانه‌وه‌ ئه‌وا رێز له‌ به‌رنامه‌ی خوا بگره‌
•    ووشه‌ی جوان ڕاوی دڵه‌کان ده‌کات
•    گرانترین شت لای ئاده‌میزاد ناسینی خۆیه‌تی
•    گله‌یی ئاشکرا ، باشتره‌ له‌ قینی شاراوه‌

[/size]

دەڵێن شێت بووە ،دەست و پێی کۆت و بەند کەن!
دەڵێم: دڵ شێت بووە
دەست و پێ چ بکا؟!
https://fbcdn-sphotos-f-a.akamaihd.net/hphotos-ak-ash3/1535464_717902694897472_1960931195_n.jpg