1

بابه‌ت: هەولێر ناوی كۆمەڵێك یاریزانێكی نوێی پێكهاتەی ئاشكرا دەكات

http://t3.gstatic.com/images?q=tbn:ANd9GcRFbGDg2tC-XfS99OTy5ygMlsNkAHXJJxvl7gEXCY6mU89Zm7c&t=1&h=167&w=222&usg=__sFj51YkZThhsfeiW4m_D6Jv6JoY=ئەمڕۆ ئێوارە دكتۆر عەبدوڵڵا مەجید سەرۆكی دەستەی كارگێڕیی یانەی وەرزشی هەولێر ناوی كۆمەڵێك یاریزانی ئاشكرا كرد، ئەوانەی گرێبەستیان لەگەڵدا مۆر كراوە بۆ ئەوەی لە وەرزی داهاتووی تۆپی پێی عێراقدا نوێنەرایەتیی یانەكە بكەن.

یاریزانەكانیش پێكهاتوون لە: ئەوس ئیبراهیم، عەلی مەنسوور، ئەمجەد كەلەف، محەمەد گاسد، مستەفا ئەحمەد.

مەجید رای گەیاند ئەو ناوانە لە لایەن ئەیووب ئۆدیشۆ-ی راهێنەردا دەستنیشان كراون و ئێمەش پەیوەندیمان پێوە كرد و گەیشتینە ئەنجام و وا بڕیاریشە لەم نزیكانەدا تێكڕای ناوەكانی یاریزانە نوێیەكان و ئەو یاریزانانەی دیكە كە لە ریزی یانەكە ماون لە رێگەی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا بڵاو بكەینەوە.

ساده‌ترين به‌خشين !
ئه‌وه‌يه‌ كه‌ پێكه‌نين بخه‌يته‌ سه‌ر لێوى كه‌سانێك ،
كه‌ بيرى پێكه‌نين ئه‌كه‌ن . . .