بابه‌ت: ئافره‌ت چ بکا بۆ ئه‌وه‌ی خوا و مێرده‌که‌ی له خۆیی رازی بکا؟؟؟
[center][/center]
[size=24]
{ وَلَهُنَّ مِثۡلُ ٱلَّذِى عَلَيۡہِنَّ بِٱلۡمَعۡرُوفِۚ وَلِلرِّجَالِ عَلَيۡہِنَّ دَرَجَةٌ۬ۗ وَٱللَّهُ عَزِيزٌ حَكِيمٌ }البقره 228
واته ( ئافره‌تان حه‌ق و مافیان هه‌یه که‌و چۆن له‌سه‌ریانه مافه‌کانی پیاو به‌جێ بهێنن به‌ڵام به چاکه ، پیاوانیش پله‌یه‌کیان به‌سه‌ر ئافره‌تانه‌وه هه‌یه ئه‌وه‌یش به هۆی نه‌فه‌قه‌دان و کۆشش کردنیان.
{ وَمِنۡ ءَايَـٰتِهِۦۤ أَنۡ خَلَقَ لَكُم مِّنۡ أَنفُسِكُمۡ أَزۡوَٲجً۬ا لِّتَسۡكُنُوٓاْ إِلَيۡهَا وَجَعَلَ بَيۡنَڪُم مَّوَدَّةً۬ وَرَحۡمَةًۚ إِنَّ فِى ذَٲلِكَ لَأَيَـٰتٍ۬ لِّقَوۡمٍ۬ يَتَفَكَّرُونَ } الروم 21
واته (یه‌کێك له نیشانه‌و به‌ڵگه‌کانی تری ئه‌وه‌یه: که هه‌ر له خۆتان هاوسه‌ری بۆ دروست کردوون بۆ ئه‌وه‌ی ئارام بگرن له‌لایداو له نێوانتاندا خۆشه‌ویستی و سۆز‌و میهره‌بانی فه‌راهه‌م هێناوه، به‌ڕاستی ئا له‌و دیاردانه‌دا نیشانه‌و به‌ڵگه هه‌یه بۆ که‌سانێك بیرده‌که‌نه‌وه‌و تێده‌فکرن.)
به‌راستی مێردی به‌خته‌وه‌ر ئه‌و که‌سه‌یه که خێزانه‌که‌ی به هه‌موو مانایه‌که‌وه ده‌کاته هاورێ ، ئه‌م ئایه‌ته‌ش دوپاتی هاورێیه‌تی ژن و مێردی کردووه که به ( مودة ) ناوی بردوه ، ئای چه‌ند جوانه ژیانی ژن و مێردی هاورێی یه‌کتری ، چه‌ند ناشرینه ژیانی ئه‌و ژن و مێرده‌ی که له‌سه‌ر شانۆی ماڵه‌وه ژیانی ئاژه‌ڵی ده‌نوێنن !
له سه‌ر ژن پێویسته زاڵ بێت به‌سه‌ر خۆ په‌رستی خۆی و زه‌بتی عاطیفه‌ی خۆی دا ، به‌مه‌ش ره‌زامه‌ندی خوایی گه‌وره و پاداشتی باش به‌ده‌ست دێنێ ، له‌به‌ر چاوی مێرده‌که‌ی گه‌وره ده‌بێ و رێز و خۆشه‌ویستی ئه‌و به‌ده‌ست دێنێ .
با هه‌رده‌م ئه‌وه‌ی له بیر بێت که دایك و باوکی مێرده‌که‌ی ، مێرده‌که‌ی ئه‌ویان به‌خێو کردووه و گه‌وره‌یان کردووه ، ئه‌ویش وه‌ك ئه‌رکێك ده‌بێ قه‌رزه‌که‌یان بداته‌وه ، جا ئافره‌ته‌که‌ش به ده‌وری خۆی هه‌ستێ به یاریدانی مێرده‌که‌ی بۆ جێ به‌جێ کردنی ئه‌م ئه‌رکه پیرۆزه .
با ژن بزانێ خوایی گه‌وره نامرێ ، له‌گه‌ڵ خه‌ڵك چۆن بێ هه‌مان شت تۆش رفتارت له‌گه‌ڵ ده‌کرێ جا ئه‌گه‌ر مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ل دایك و باوکی مێرده‌ی باش بێ ئه‌وا ئه‌و کاته خێزانی کوره‌کانی به هه‌مان شێوه مامه‌ڵه‌ی باش له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌که‌ن له ته‌مه‌نی پیری ، خوایی گه‌وره‌ش پاداشتی چاکه‌کاران به‌فیرۆ نادات.
ئافره‌تێک هاته لای پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) گوتی : ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر خوا ( صلی الله علیه وسلم ) من نوێنه‌ری ئافره‌تانم و هاتومه لای جه‌نابت ئه‌و جیهاده‌ی خوای گه‌وره له‌سه پیوانی فه‌رزکردووه و پاداشتیان بۆ ده‌نوسرێ و گه‌ر بکوژرێن ئه‌و شه‌هیدن و زیندون لای خوای به‌خشنده و رۆزیان ده‌درێتێ ... ئێمه‌ی کۆمه‌ڵی ئافره‌تانیش هه‌ڵده‌ستین به‌خزمه‌ت کردنیان ، جا ئێمه له‌وه‌دا چیمان بۆ هه‌یه؟!
پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رمووی : گه‌ر به هه‌ر ئافره‌تێك گه‌یشتی ئه‌وه‌ی پێ رابگه‌یه‌نه که گوێرایه‌ڵی کردنی ژن بۆ مێرده‌که‌ی و دانان به مافی مێرده‌که‌ی وه‌ك و جیهاد خێر و پاداشتی بۆ ده‌نوسرێ ، که‌م که‌س له ئێوه‌ش گوێرایه‌لی مێرده‌کانیان ده‌که‌ن !!!
حهصینی کوری محصن گوتی : پورم بۆی باس کردم گوتی : چومه خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) بۆ هه‌ندێ پێویستی ، پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) پێی گوتم : فلان! مێردت هه‌یه ؟ گوتی : به‌ڵێ ، پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رمووی : تۆ بۆ ئه‌و چۆنی ؟ ئافره‌ته‌که گوتی : که‌مته‌رخه‌می ناکه‌م له گوێ رایه‌ڵی و خزمه‌ت کردنی ته‌نها ئه‌وه نه‌بێ که له‌توانام دا نه‌بێ ، پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم )
فه‌رمووی : که‌واته ته‌ماشا که تۆ له کوێی ئه‌ویت ، مێرده‌که‌ت به‌هه‌شت و دۆزهخته.
پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) ده‌فه‌رموێ : ژن بۆی حه‌لال نیه بێ ئیزنی مێرده‌که‌ی به رۆژ و ببێ ، غه‌یری ره‌مه‌زان ، وه به‌بێ ئیزنی ئه‌و که‌سێك بێته ماڵه‌وه‌ی .
پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) ده‌فه‌رمووێ : ئه‌گه‌ر ژن پێنج نوێژه فه‌رزه‌کانی به‌جێ هێنا و مانگی ره‌مه‌زان به رۆژوو بوو ، داوێنی خۆی له خراپه‌کاری پاراست و فه‌رمانبه‌ری مێرده‌که‌ی بکات له چاکه ، ئه‌و با له هه‌ر ده‌رگایه‌کی به‌هه‌شت ده‌چێته ژوور که خۆی ئاره‌زووی لێیه‌تی بچێت .
پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) ده‌فه‌رموێ : هه‌ر ژنێك بمرێ و مێرده‌که‌ی لێی رازی بێ ئه‌وا ده‌چێته به‌هه‌شت ( به‌لام به مه‌رجی دروشمه‌کانی ئیسلام به‌جێ بهێنێ و له‌خوا ترس بێ ) .
له‌حه‌جی ماڵئاوا پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) له‌وتاره‌که‌ی ئه‌وی فه‌رموو ( پێتان راده‌سپێرم که‌له‌گه‌ڵ ئافره‌تان به چاکه رفتاریان له‌گه‌ڵ بکه‌ن
ده‌رهه‌ق ئافه‌رتان له‌خوا بترسن ( زوڵمیان لێ نه‌که‌ن ) چونکه ئافره‌ت ئه‌مانه‌تی خوایه لای ئێوه به هۆی دین و وشه‌ی خوایی گه‌وره فه‌رجیان بۆتان حه‌ڵال کراوه ، ئیوه‌ش مافتان له‌سه‌ریان ئه‌وه‌یه که‌که‌س نه‌یه‌ته ماڵه‌وه له شوێنی خۆتان دابنیشێ که خۆتان پێتان ناخۆشه بێن بۆ ماڵتان ، گه‌ر به فه‌رمانیان نه‌کردن ئه‌و کاته به لێدانی سوك لێی بده‌ن ئه‌وه‌یش پاش ئه‌وه‌ی ئامۆژگاری کردنیان و به قسه‌ی شیرین یان سه‌رجێ نه‌کردن ، ژنه‌کانیش مافیان هه‌یه له‌سه‌ران که رۆزیان بۆ په‌یدا بکه‌ن و به باشی پۆشته‌یان بکه‌ن ، کیتابی خوا که قورئانه بۆم به‌جێ هێشتون گه‌ر ده‌ستی پێوه بگرن هیچ کاتێك گومرا و سه‌ر لێ‌شێوا نابن .
ان شاءالله باسی داهاتوو له‌سه‌ر { مافی ژن له‌سه‌ر میرده‌که‌ی } ده‌بێت
[/size]
دەڵێم: دڵ شێت بووە
دەست و پێ چ بکا؟!