بابهت: (شازی چاوپێكەوتن)
[size=24] چاوپێكەوتنێكدا ڕۆژنامەنووسێ ئەم پرسیارانەی لە جوتیارێكی خاوەن مەڕوماڵاتێك كرد:
رۆژنامەنووس: چی دەرخواردی مانگاكەت دەكەیت؟
جوتیار: كامیان؟ سپییەكان ، یا سوورەكان؟
رۆژنامەنووس: سپییەكە.
جوتیار: وێنجە.
ڕۆژنامەنووس: ئەی سوورەكان؟
جوتیار: ئەوانیش هەر وێنجە!
ڕۆژنامەنووس: ئەی لە كوێ ئەیانژیێنیت؟
جوتیار: كامیان؟ سپییەكان ، یا سوورەكان؟
ڕۆژنامەنووس: سپییەكان.
جوتیار: لەو گەوڕەی ئەوبەر.
ڕۆژنامەنووس: ئەی سوورەكان؟
جوتیار: ئەوانیش هەر لەو گەوڕە!
ڕۆژنامەنووس: ئەی باشە چۆن ئەیانشۆریت؟
جوتیار: كامیان؟ سپییەكان ، یا سوورەكان؟
ڕۆژنامەنووس: سپییییییییییییییییەكان.
جوتیار: بە ئاو.
ڕۆژنامەنووس: ئەی سوورەكان؟
جوتیار : ئەوانیش هەر بەئاو!
ڕۆژنامەنووس: تۆ بۆچی هەموو جارێ كە پرسیارت لێدەكەم، لە وەڵامدا دەڵێی كامیان؟ دوواییش دەرئەكەوێ هەردوو ڕەنگەكان هەمان شتیان لەگەڵ دەكەیت؟
جوتیار: لەبەر ئەوەی مانگا سپییەكان هی خۆمن.
ڕۆژنامەنووس: ئەی سوورەكان هی كێن؟
جوتیار: ئەوانیش هەر هی خۆمن!!
مهکۆی خهیاڵ[/size]
دەڵێم: دڵ شێت بووە
دەست و پێ چ بکا؟!