بابه‌ت: یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی گرنگی به
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی گرنگی به واین رۆنی هێرشبه‌ری یانه‌ی مانچسته‌ریونایتدی ئینگلیزی ده‌دات و ده‌یه‌وێت له وه‌رزی زستانه‌ی گواستنه‌وه‌ی یاریزاناندا په‌لكێشی ریزه‌كانی یانه‌كه‌ی بكات.
رۆژنامه‌ی میرۆری به‌ریتانی ئاشكرایكرد، كه به‌رپرسانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی ئاماده‌یی خۆیان پیشانداوه كه له پێناو په‌لكێشكردنی واین رۆنیدا گرێبه‌ستێك پێشكه‌شی به‌رپرسانی یانه‌ی مانچسته‌ریونایتدی ئینگلیزی بكه‌ن و به‌ره‌و ریزه‌كانی یانه‌كه‌یان بیگوازنه‌وه، ئه‌و رۆژنامه‌یه ئاماژه‌شی به‌وه داوه، كه به‌رپرسانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ده‌یانه‌وێت سود له‌و باره ده‌روونیه ئاڵۆزه‌ی واین رۆنی وه‌ربگرن، كه به‌هۆی به‌دواداچونی رۆژنامه به‌ریتانیه‌كانه‌وه تووشی هاتوه‌و به‌رده‌وام به‌ده‌ستیانه‌وه ده‌ناڵێنێت، هه‌ربۆیه پێشنیاری ئه‌وه‌یان بۆ كردووه كه یاریگاكانی ئینگلته‌را به‌جێبهێڵێت و رو له ململانێكانی خولی لالیگا بكات.