1

بابه‌ت: (................ ئەگە ر...؟؟؟؟................)

[center][size=16](................ ئەگە ر...؟؟؟؟................)
گەر لە ڕێگەی ئەشقا نەبێ بۆچی ئەسوتێ پەروانە
کە خەمی دابڕان نەبێ دڵ کوا حەزی لە گریانە
گە ر پەپوولەو بولبول نەبێ کێ  بەجوانی گوڵ دەزانێ؟
گەر پە ڕەی گوڵیش هەڵوەرێ کێ لەئاوەنگ و شەونم وکێ لە هەڵاڵە دەڕوانێ
ئەگەر نمەی باران نەبێت کێ تاسەی زەوی ئەشکێنێ
ئەگەر شنەی شەماڵ نەبێ کێ پرچی سروشت دادێنێ
ئە گەر وەرزو جوانی نەبێ ووڵات گشت چۆڵ و وێرانە
ئەی بولبول و باڵندەکان لە کوێ چێ بکەن هێلانە.؟

گەر خۆشەویستی نەمێنێ کوا کێ بە ژیان خۆشحاڵە
بڕوا بکە ئەم ژیانە بێ تام ئەبێ هەمووی هەر خەونە خە یاڵە
گە ر ئەشق و جوانی هەموو کات نەبێتە ئیلهامی دڵ و نەبێتە  پەیڤی پێنووسم
چیتر هەیە لە م ژیانە تا دڵ خۆشکا یان پێم ناڵێی چی بنووسم
..........................................................
ڕەوەند   پەشێو
[/size][/center]