بابهت: مەترسی جلە وەرزشیەكان لەسەر قبوڵ نەبونی نوێژەكانمان
بسم الله الرحمن الرحيم
الحمد لله وحدة، و الصلاة والسلام على من لا نبي بعدة....
و بعد:
نوێژ كردن ڕاوەستانی موسڵمانە لە بەرامبەر خوای پەروەردگار و بەرز ڕاگرتنی بە سوجدە بۆ بردن و پاڕانەوە، لەگەڵ ئەوەشدا جوانترین گفتوگۆیە لەنێوان بەندەی موسڵمان و خوای پەروەردگار.
بەڵام بەداخەوە زۆربەی موسڵمانان بەتایبەت لاوان پێچەوانەی ئەم ئایەتە پیرۆزە بونەتەوە كە خواری پەروەردگار ئەفەرموێ: [يَا بَنِى آدَمَ خُذُوا زِينَتَكُمْ عِنْدَ كُلِّ مَسْجِدٍ] (سورة الأعراف:21)
زانایان سەبارەت بە [عِنْدَ كُلِّ مَسْجِدٍ] ئەڵێن واتە: لە هەموو نوێژێكدا.
ئەگەر دیقەت بكەین ئەبینین زۆرێك لە لاوان كە ئیشێكی هەبێ یان فەرمانبەری فەرمانگەیەك بێ یان فێرخواز بێ بەیانی زوو هەڵدەسێ سەرقاڵی خۆ گۆڕین و خۆجوانكردنەوەیە، ڕەنگە چەن ڕەنگێك تاقی بكاتەوە بۆ ئەوەی ئەو ڕەنگە هەڵبژێرێ لەگەڵ پێڵاوەكانی بگونجێ، ڕەنگە هێندە دوا بكەوێ فریای خواردنی نانی بەیانی نەكەوێ، هەموو ئەمانەیش لەپێناو چی ؟ لەپێناو ئەوەی خەڵكی نەڵێن بێ زەوقە، نازانێ جل لەبەر بكات، دواكەوتوە... هتد. لەولایشەوە ئاگای لەخۆی نیە كە بوەتە هۆی توڕەبوونی پەروەردگار. ڕەنگە بپرسن چۆن خۆ جوان كردنەوە ئەبێتە هۆی توڕەبونی پەروەردگار ؟ خۆ ئیسلام دینی پاك و خاوێنی و جوانیە ؟ ئەڵێم ڕاست ئەكەن، بەڵام ئاخۆ ئەو كاتانەش كە ئەبنە میوانی پەروەردگار و نوێژ ئەكەن بەهەمان شێوە خۆتان ئەڕازێننەوە ؟ نەخێر بەڵكو زۆرێك لەم ڕۆژگارە هەركە گەیشتە ماڵەوە جلەكانی دەرەوەی زوو ئەگۆڕێ لەترسی ئەوەی لەكاتی نوێژكردن ئوتوەكەی تێك نەچێ، لە بەرامبەردا جلێكی سادە لەبەر ئەكات كە تەنانەت شەرم ئەكات پێوەی بچێتە دەرەوە بۆ شت كڕین. باشە لەخۆت بپرسە خوای پەروەردگار شایستەیە لەكاتی ڕۆیشتن بۆ ماڵەكەی یان لەكاتی گفتوگۆ كردنت لەگەڵیا خۆت بڕازێنیتەوە، یان خۆ ڕازاندنەوە بۆ خەڵكی ؟
هەرگیز لەگەڵ ئەوەدا نیم موسڵمان واز لە خۆ جوانكردنەوە بهێنێت، بەڵكو هانیان ئەدەم بەردەوام جلی باش لەبەر بكەن و پاك و خاوێن بن بەڵام لە سنوری شەرعی خوا تێنەپەڕێ. كەچی بەداخەوە ئەو جل و بەرگەی زۆرێك لە موسڵمانان لە كاتی نوێژكردن لەبەری ئەكەن، شەرم ئەكەن پێوەی بچنە بازاڕ شەرم ئەكەن پێوەی بچنە شایی و ئاهەنگ و میوانی، شەرم ئەكەن پێوەی سەردانی هاوڕێكانیان بكەن، بەڵام شەرم ناكەن و لەئاست پەروەردگاریان بەو جلەوە ڕائەوەستن و ئەشیانەوێ پەروەردگار لێیان توڕەنەبێ، مەترسی دارترین جلیش لاوان گیرۆدەی بونە و لە نوێژ كردن لەبەری ئەكەن
جلی وەرزشی یە وەك (تراكسوت و فانیلەی یاری و شۆرت و سێ چارەك) كە زۆرێك لە زانایان نوێژكردن بەم جلانەوە بە بەتاڵ ئەزانن. ئەم جلانە چەند مەترسیەكیان هەیە لەسەر نوێژی موسڵمان:
1 ـ تراكسۆت و سێ چارەك دەبنە هۆی دەركەوتنی عەورەتی موسڵمان، هەربۆیە زانایانی هاوچەرخ تەنانەت مەرجیان داناوە بۆ نوێژ كردن بە پانتۆڵیشەوە كە دەبێ (فراوان بێ و لەسەروی قاپ دان بێ و كراسەكەش بدرێ بەسەریا لەترسی دەركەوتنی عەورەت) كەواتە حوكمی تراكسۆت قورسترە.
2 ـ هێمای تیپەكان لەسەر جلە وەرزشیەكان بە گشتی یان خاچە (صلیب) یان (وێنەی گیاندار)ە یان (ووشەی ناشیاو) وەك ووشەی (NIKE) كە زانایان ئەڵێن نوێژكردن پێوەی دروست نیە. هەموو جلە وەرزشیەكانیش هێمای (NIKE) یان پێوەیە
3 ـ جلە وەرزشیەكان یان ووشەی (NIKE)ی پێوەیە یان ئەم هێمایە (43) كە مەبەست پێی (NIKE) ە، (NIKE) یش واتە: خوای سەركەوتنی ڕۆمانەكان، ئەمەش هاوەڵ بڕیاردانە بۆ خوای پەروەردگار، كەچی زۆرێك لەكاتی نوێژەكانیان لەبەری ئەكەن.
4 ـ نوێژكردن بە جلی وەرزشی بە بچوك ڕوانینە بۆ نوێژ و پێچەوانە كردنەوەی ئەم ئایەتەیە: [يَا بَنِى آدَمَ خُذُوا زِينَتَكُمْ عِنْدَ كُلِّ مَسْجِدٍ] (سورة الأعراف:21) كە فەرمانی داخوازی (أمر)ی تیایە.
5 ـ جلە وەرزشیەكان دەبنە هۆی سەرقاڵ كردنی چواردەور لە نوێژەكانیان چونكە ڕەنگە تۆ جلی یاریزانێك لەبەر بكەی هەموو ئەوانەی خۆشیان ئەوەێ و ئەوانەش ڕقیان لێیەتی بە ڕوانینیان بۆ ئەو جلە سەرقاڵ ئەبن و بیریان ئەكەوێتە لای ئەو یاریزانە و نوێژەكانیان بە ناتەواوی و كەم و كوڕیەوە ئەنجام ئەدەن، چونكە بیریان لای فانیلەی ئەو یاریزانەیە كە تۆ لەبەرت كردوە، لەم حاڵەتەشدا تۆ هۆكاری ئەو تاوانەی.
هەروەها سەبارەت بە جلی وەرزشی زانای پایەبەرز [ صالح بن فوزان الفوزان ] لە وەڵامی پرسیارێك سەبارەت بەو كەسانەی جلی وەرزشی لەبەر ئەكەن فەرمووی: موسڵمان بۆی نیە ئەو جۆرە جلانە لەبەر بكات كە وێنەی گیانداری پێوە بێت. وە ئەگەر ئەو وێنانە تایبەت بێت بە بێ باوەڕانەوە ئەوا كارەكە ترسناكتر و توند ترە چونكە بەڵگەیە لەسەر خۆشەویستیان. ئاشكرایشە خاچ (صلیب) و (NIKE) تایبەتە بە بێ باوەڕانەوە.
هەروەها سەبارەت بەم جلانە لیژنەی هەمیشەیی فەتوا دان ئەڵێن: نابێت بە جلێكەوە نوێژ بكرێت كە وێنەی گیاندار (مرۆڤ و ئاژەڵ و پەلەوەر) ی پێوە بێ، وەنابێ لە كاتەكانی تریش لەبەر بكرێت.
ئەگەر دیقەتی جلی یانە وەرزشیەكانی تۆپی پێ بدەی دەبینیت زۆرێكیان وێنەی مرۆڤی پێوەیە وەك (یانەی ئەیاكس) یان وێنەی گیاندار وەك (یانەی رۆما)... هتد.
كەواتە ئەگەر وێنەی گیاندار و ناوی یاریزان ڕێگە پێنەدراو بێت ئەوا وێنەی خاچ مەترسیدارترە، هەر لەم بارەیەوە لە بوخاری هاتووە لە پێغەمبەری خواوە ئەگێڕنەوە كەوا: لم يكن يترك في بيته شيئا فيه تصاليب إلا نقضه والتصليب صور الصليب، غاية المرام / 142 (التصلیب واتە وێنەی خاچ)
[هەروەها تراكسۆتەكان 3 مەترسی گەورەی تیایە] :
یەكەم / ئاشكرایە تراكسۆتەكان زۆر تەسكن: ئەمەش لەكاتی نوێژ و لە ركوع و سجودەكاندا ئەبێتە هۆی دەركەوتنی عەورەت، ئاشكرایشە یەكێك لە مەرجەكانی نوێژی وەرگیراو ئەوەیە خاوەنەكەی خۆی بپارێزێ لە دەركەوتنی عەورەتی، بۆیە ناچار كاكی نوێژگەر لەبەر تەسكی تراكسۆتەكەی و لەترسی دەركەوتنی عەورەتی سجودو ركوعەكانی تەواو ناكات بەمەش تاوانبار ئەبێ و خوای پەروەردگار سەیری نوێژەكەی ناكات هەروەك پێغەمبەری خوا ئەفەرموێت: [لا ينظر الله عز وجل إلى صلاة عبد لا يقيم صلبه بين ركوعها وسجودها ] .
هەروەها ئەم جۆرە كەسانە پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم بە(دز) ناویان ئەبات. وەك ئەفەرموێ: دز ترین خەڵكی ئەوانەن كە دزی لە نوێژەكانیان ئەكەن. فەرمویان چۆن ئەی پێغەمبەری خوا ؟ فەرموی: نە ڕكوعی بە تەواوی دەكاو نە سجودی.
هەروەها ابو هریرە رضي الله عنه فەرمویەتی: كەسی وا هەیە شەست ساڵ نوێژ ئەكات كەچی تەنها نوێژێكی لێی وەرناگیرێ، پرسیان چۆن ؟ فەرموی: نەڕكوعی بەتەواوی دەكاو نەسجودی و نە وەستانی و نە خشوعی.
دووەم / تراكسۆتەكان شۆڕن و لە خواروی قاپدانی كاكی نوێژگەرەوەن، بۆ ئەمەش خوای پەروەردگار بەڵێنی داوە بەو كەسانەی كە جلەكانیان لە خواروی قاپدانیانەوەیە كە سزایەكی سەختیان بدات هەروەك پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم ئەفەرموێت: [ ثَلَاثَةٌ لَا يُكَلِّمُهُمُ اللَّهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ وَلَا يَنْظُرُ إِلَيْهِمْ وَلَا يُزَكِّيهِمْ وَلَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ "... الْمُسْبِلُ ] . واتە: سێ جۆر كەس هەن خوای پەروەردگار لە قیامەتدا نە قسەیان لەگەڵ ئەكات و نە سەیریان دەكات و نە لە تاوانیش پاكیان دەكاتەوە، وە سزایەكی سەختیشیان بۆ هەیە لەوانەش: كەسێك جلەكەی لە خواروی قاپ دانیەوە بێت.
سێ یەم / تراكسۆت لەو جۆرە جلانە نیە كە خوای پەروەردگار فەرمانی پێ كردوە لە نوێژەكانمان خۆمانی پێ بڕازێنینەوە وەك لەو ئایەتەی سەرەوە خستمانە ڕوی، كەچی كاكی نوێژگەر بە مەبەستی ڕەزامەندی پەروەردگار نوێژ ئەكات بەڵام لە لایەكی ترەوە سەرپێچی ئەو فەرمانەی پەروەردگار ئەكات كە فەرمانی پێ ئەكات بە جلێكی شایستەوە نوێژەكانی ئەنجام بدات. لێرەدا حەق وایە هەموو موسڵمانان لەخۆیان بپرسن ئاخۆ هیچ خاچ پەرست و بێباوەڕێك ئامادەیە لەكاتی نوێژ كردنی تایبەت بەخۆیان جلێك لەبەر بكات كە [لا إله إلا الله] ی پێوە بێت یان ناوی (الله) یان (محمد) یان وێنەی (كعبە) و(مزگەوت) یان هەر دروشمێك لە دروشمەكانی ئیسلامی پێوە بێت ؟؟
نەخێر لەبەری ناكەن بەڵكو بە هەموو هێز و توانایانەوە دژایەتی دروشمەكانی ئیسلام ئەكەن و هەوڵ ئەدەن لە پێش چاو خەڵكی چەواشەیان بكەن. كەواتە موسڵمانی بەڕێز ئاگەدار بە لە كاتی نوێژەكانت و لە كاتەكانی تریشت دروشمی بێباوەڕان لەبەر مەكە، مەهێڵە دروشمی دوژمنانی خوا لەسەر جلەكانت بێ، ئەگەر خوا و پێغەمبەرەكەیت خۆش ئەوێ لەكاتی نوێژەكانت ئاگات لە جلەكانت بێ. جلێك لەبەر بكە شایستەی ئەو زاتە بێ سوژدەی بۆ ئەبەی، جلێك لەبەر بكە وێنە و ناو و دروشمی بێ باوەڕانی پێوە نەبێ. پاشان خوای پەروەردگار ئەفەرموێ: [ إِنَّ الصَّلَاةَ تَنْهَى عَنِ الْفَحْشَاء وَالْمُنكَرِ ] (العنكبوت: 45)
واتە: بە ڕاستی نوێژ بەرهەڵستی مرۆڤە لە كاری خراپ و ناپەسەند و تاوان.
كەواتە كوا نوێژی كەسێك بەرهەڵستی ئەكات لە كاری خراپ و ناپەسەند و تاوان لەكاتێكدا نوێژ بە جلێكەوە بكات وێنە و دروشمی كافران و بێباوەڕان و دوژمنانی خوا و پێغەمبەرەكەی پێوە بێت ؟!! یان نوێژ بە جلێكەوە بكات عەورەتی دەربخاو ناشەرعی بێت.
وَآخِرُ دَعْوَانا أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ
سهرچاوه سایتی : ba8.org
ههندێ وێنه که نیشانهی سهلیب و شهیتان .................... لهسهره
لهسهر درێسی یانهی مانجستهر یونایتد وێنهی شهیتان ههیه
لهسهر درێسی یانهی لیڤرپوول کۆمپانیای بیره و ئارهقه
دەڵێم: دڵ شێت بووە
دەست و پێ چ بکا؟!