1

بابه‌ت: پێشنیارێك بۆ ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ران!!!

من پێشنیارێكم بۆ ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌رانی YSM هه‌یه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر  ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌رانی
مه‌كۆی كوردیش لۆڤ ئه‌ناسن ئه‌وا با YSM و مه‌كۆی كوردیش لۆڤ یه‌كبگرن
ببێته‌ (یانه‌ی سه‌رهه‌نگ لۆڤ)،،،، نانا گاڵته‌م كرد هههههههه یانه‌ی سه‌رهه‌نگ موحسین 100 مه‌كۆی تر ناده‌م،
من دوای ئه‌وه‌ی مه‌كۆی كوردیش لۆڤم له‌ 5-6 رۆژه‌ی ئاخیری ناسی كه‌ هه‌ر YSM ناسيم كه‌ چه‌ند ئه‌ندامێك
باسی مه‌كۆی كوردیش لۆڤیان ده‌كرد منیش سه‌ردانم كرد به‌راستی شتی زۆر سه‌یرم بینی زۆر له‌و بابه‌تانه‌ی
كه‌ له‌ دواین 10 په‌یامی YSM  هه‌بوو نزیكه‌ی 4 له‌و بابه‌تانه‌ش له‌ دواین 10 بابه‌تی مه‌كۆی كوردیش لۆڤ
هه‌بوو  نه‌ك ئه‌و جاره‌ زۆر جاری دیش شتی وام بینی هیوادارم له‌م ئه‌ندامه‌ به‌رێزانه‌ی كه‌ له‌ مه‌كۆی كوردیش
لۆڤیش ئه‌ندامن نه‌ زۆر بابه‌ت له‌ مه‌كۆی كوردیش لۆڤ بێنن بۆ YSM وه‌ نه‌ زۆر بابه‌ت له‌ YSM بگوازنه‌وه‌
ماڵی كوردیش لۆڤ‌ به‌راستی چونكه‌ شتێكی ناشرینه‌،هیوادارم ئه‌مه‌ لێره‌وه‌ ببێته‌ ئاگه‌داری
چونكه‌ سه‌ردانی یانه‌یه‌ك ده‌كه‌ی پاشان سه‌ردانی یانه‌یه‌كی تر ده‌كه‌ی هه‌مان بابه‌ت و
هه‌واڵ بن هه‌م ناشرینه‌ هه‌م زانیاری كه‌متر وه‌رده‌گری،من ناڵێم بابه‌ت مه‌هێنن بهێنن
به‌لام نه‌ك به‌م شێوه‌یه‌ من له‌ ژیانم نه‌مبینیوه‌ دواترین 10 په‌یامی دوو یانه‌
وه‌كو یه‌ك بن،،،هیوادارم ئه‌ندامانی هه‌ر دوو یانه‌ لێم زویر نه‌بن كه‌ ئه‌و قسانه‌ی كردوومه‌.

وه‌ هیوادرم ئه‌ندامانی مه‌كۆی كوردیش لۆڤ لێم زویر نه‌بن كه‌ ووتومه‌ یانه‌ی YSM به‌ 100 یانه‌ی
تر ناده‌م چونكه‌ ئه‌مه‌ بیر و رای خۆمه‌.

من له‌م بابه‌ته‌ هچ مه‌به‌ستێكی ترم نییه‌ جگه‌ له‌ جوانكردن و رێك و پێكردنی
هه‌ر دوو یانه‌.

2

وه‌ڵام: پێشنیارێك بۆ ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ران!!!

پێشنیار ::: .... ؟

وه‌ڵام :- ده‌ستت خۆش بۆ پێشنیاره‌كه‌ت ( Ciutat Esportiva )
سه‌باره‌ت به‌وه‌ كه‌ باست كرد ڕه‌نگه‌ بابه‌ته‌كان دووباره‌بن ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕیته‌وه‌ خودی نووسه‌ر كه‌ هه‌ڵده‌ستن به‌ كۆپی كردنی بابه‌ت له‌ یانه‌یه‌ك بۆ یانه‌یه‌كی تر ئه‌مه‌ به‌ش به‌ حاڵی خۆم به‌ كارێكی باشی نازانم به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌رچاوه‌ بنووسن تا ڕاده‌یه‌ك باشتره‌ هه‌ندێك یاساش هه‌یه‌ ڕیگه‌ به‌ بردنی بابه‌ت ناده‌ن له‌ یانه‌كانی تر ، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه‌ دواین 10 بابه‌تی دوو یانه‌ت وه‌ك یه‌ك بینیوه‌ ڕه‌نگه‌ تۆ له‌م یانه‌ی باست كردووه‌ ئه‌ندامیت ئه‌ندامی تر هه‌یه‌ یانه‌ی سه‌رهه‌نگی نه‌بینیوه‌ و ئه‌ندامی تریش هه‌یه‌ یانه‌ی كه‌ باست كرد نه‌یبینوه‌ ئه‌مه‌ش كارێكی ئاساییه‌ به‌ مه‌رجێك ( سه‌رچاوه‌ له‌بیر نه‌كه‌ن )

خۆشحاڵین به‌ ده‌ربڕینی ئه‌م خۆشه‌ویستیه‌ت بۆ یانه‌كه‌مان وه‌ك ده‌ڵێین یانه‌ی سه‌رهه‌نگ ( هی هه‌مووانه‌ و به‌هه‌مووانه‌وه‌ جوانه‌ )

3 (دەستکاری کراوە: Ciutat Esportiva 2010-10-02 00:11:24)

وه‌ڵام: پێشنیارێك بۆ ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ران!!!

Aso Yassin نووسی:

كاك ئاسۆ ته‌نیا بۆ پێكه‌نین نوسیومه‌ پێشنیار.

كاك ئاسۆ  زۆربه‌ی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی كه‌ ئه‌و بابه‌تانه‌ی یانه‌ی ysm كۆپی كردووه‌ وه‌ به‌ پێچه‌وانه‌وه‌
له‌ هه‌ردوو یانه‌ ئه‌ندامن ئه‌گه‌ر سه‌یری نوسه‌ری بابه‌ته‌كان‌ بكه‌ین له‌ هه‌ردوو یانه‌ هه‌مان
ئه‌ندامن.

سوپاس بۆ روونكردنه‌وه‌كه‌ت كاك ئاسۆ

4

وه‌ڵام: پێشنیارێك بۆ ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ران!!!

[size=24]ئه‌ندامێك ئازاده‌ ئه‌و بابه‌ته‌ی که‌ بلاوی ده‌کاته‌وه‌ له‌ چ نه‌کۆیه‌یه‌ک یان یانه‌یه‌ک بڵاوی ده‌کاته‌وه‌
من که‌ بابه‌تێک ده‌نوسم له‌ هه‌موو یانه‌ و مه‌کۆکانی تر بلاوی ده‌که‌مه‌وه‌ که‌ ئه‌ندامم بۆ ئه‌وه‌ی زۆرتری سودد ببینن
نه‌ك بۆ یانه‌ك به‌تایبه‌ت بنوسم [/size]

دەڵێن شێت بووە ،دەست و پێی کۆت و بەند کەن!
دەڵێم: دڵ شێت بووە
دەست و پێ چ بکا؟!
https://fbcdn-sphotos-f-a.akamaihd.net/hphotos-ak-ash3/1535464_717902694897472_1960931195_n.jpg

5

وه‌ڵام: پێشنیارێك بۆ ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ران!!!

كاكه‌ لێزمه‌ ئاساییه‌ ئه‌گه‌ر یه‌ك ئه‌ندام وا بكات به‌لام ئه‌وه‌ی له‌ YSM و كوردیش لۆڤ
ده‌بینرێت یه‌ك ئه‌ندام نیه‌ به‌لكو زۆرتره‌.