1

بابه‌ت: شاندی وەزارەتی ئەوقاف كۆنگرەی ئاینەكان لە { بەرشلۆنە }دەستی بەكارەكانی كرد.

مەریوان نەقشبەندی – راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف

بەبەشداری شاندی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێمی كوردستان رۆژی یەكشەممە 3/10/2010لەبەرشلۆنەی گەورە شاری هەرێمی كەتەلۆنیا لەوڵاتی ئیسپانیا كۆنگرەی 24ی (نوێژ لەپێناو ئاشتیدا)دەستی بەكارەكانی كرد .
لەپەیوەندیەكی تەلەفونیدا لەناو كۆنگرەكەوە جەمال خدر قادر بەرێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ئەوقاف و ئەندامی شاندەكە پێی راگەیاندین

كەوا شاندی وەزارەتی ئەوقافی حكومەتی هەرێم كە بەسەرۆكایەتی بەرێز كامیل حاجی عەلی وەزیری ئەوقافە بەجلی كوردیەوە بەشداری یەكەم رۆژی كۆنگرەكەیان كردوە و چەندین وتاری شاندە ئاینیەكانی جیهان پێشكەشكراوە،گوتیشی لەسەروبەندی ئەو كۆنگرەیەشدا شاندی وەزارەتی ئەوقاف لەئیسپانیا دیداری لەگەڵ وەزیری ئەوقافی میسر و فەلەستین ئەنجام داوە و هەروەها لەگەڵ چەندین شاندی جیهان دیداری یەكترناسینیان ئەنجامداوە.

هه‌موو ئه‌و بابه‌ت و زانیـاریه‌ وه‌رزشیـانه‌ی كه‌ له‌ لایـان رۆژنـامه‌نوسی وه‌رزشی سـانی نـاصیح بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ ، مـافی پارێزراوه‌ ، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر تۆش بڵاوت كرده‌وه‌ ئـامـاژه‌ به‌سه‌رچـاوه‌ و نـاوی نوسه‌ره‌كه‌ بكه‌ .