1

بابه‌ت: رۆماریۆو بیبیتۆ بونه‌ ئه‌ندام په‌رله‌مان

هه‌ردو یاریزانی پێشوی هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل، رۆماریۆو بیبیتۆ متمانه‌ی ده‌نگده‌رانی وڵاته‌كه‌یان به‌ده‌ستهێناو بونه‌ ئه‌ندامی په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌یان.
كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی وڵاتی به‌ڕازیل ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانیه‌كه‌ی وڵاته‌كه‌یانی ئاشكراكردو رۆماریۆو بیبیتۆی یاریزانانی پێشوی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی به‌ڕازیلیش یه‌كێك بون له‌و كاندیدانه‌ی كه‌ پۆستی ئه‌ندامێتی په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌یان له‌سه‌ر حسابی شاری رۆدیۆ جانیریۆ مسۆگه‌ركرد، سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنیشیان بۆ ئه‌و پۆسته‌ رۆماریۆ به‌ میدیاكانی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند، من و بیبیتۆ له‌ تۆپی پێدا پێكه‌وه‌ سه‌ركه‌وتوبوین و توانیمان خزمه‌تێكی گه‌وره‌ به‌ وڵاته‌كه‌مان بكه‌ین، هیوادارم له‌ سیاسه‌تیشدا به‌ هه‌مان شێوه‌ بین و بتوانین خزمه‌تێكی باشتر به‌ هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌مان بكه‌ین.



http://kurdup.com/up/uploads/picture/2b3ed6982f.jpg