بابه‌ت: له سه‌يرو سه‌مه‌ره‌كانی(ألم) دا_زۆر گرنگه_
[center][size=24]له سه‌يرو سه‌مه‌ره‌كانی(ألم) دا[/size][/center]
[imgl][/imgl]http://up.kurd-it.com/uploads/images/Ku … e423fb.jpg
[size=16]له‌گه‌ڵ ئايه‌تێك ده‌ژين له قوڕئانی پيرۆز كه له‌م ڕۆژگاره به زمانی ژماره ناوزه‌د كراوه،قوڕئانی پيرۆز دابه‌زيوه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته ڕينمۆيی و ڕووناكی شيفا بۆهه‌موو كه‌سێك كه ڕازي ببێت به خوداوه‌ندی الله و ئاينی ئيسلام پێشه‌وایی قوڕئان‌و په‌يامبه‌ڕێتی محمد دخ.
هه‌ركاتێك زانست پێش بكه‌وێت ئه‌وه موعجزه‌ی نوێ و تازه‌تری ئه‌م په‌رتوكه پيرۆزه‌ش زئاتر شكرا ده‌بن :ئه‌م په‌رتوكه‌ی كه حه‌زره‌ت له‌باره‌ی دا ده‌فه‌رموێت(ولا تنقضي عجائبه).
ديارده‌ی ئه‌م ژماره زۆرانه‌ش ئه‌م موعجزه‌يه‌ن كه ئه‌مرۆ له سه‌ده‌ی 21دا ئاشكرا ده‌بن،ئه‌م سه‌ده‌يه‌ی كه‌توانين ناوی بنێين
چه‌رخی ته‌كنه‌لۆجيای ژماره،چونكه ژماره له‌هه‌موو شتێك بوونی هه‌يه،په‌يوه‌نديه‌كان و‌ژمێرياريه‌كان ومانگه ده‌ستكرده‌كان هتد...... ژماره‌ن وهوموويان به‌ژماره و ياسای ژماره كار ده‌كه‌ن،
كاتێك خوای گه‌وره ئه‌م قوڕئانه‌ی دابه‌زاند ئه‌يكانی دا به پاراستنی تاكو ڕۆژی دوايی(إِنَّا نَحْنُ نَزَّلْنَا الذِّكْرَ وَإِنَّا لَهُ لَحَافِظُونَ) [الحجر: 9].كاتێكيش خوداوه‌ند په‌يمانی پاراستنی داوه دياره كه چه‌ندين موعجيزه‌و به‌ڵگه‌ی تيدايه كه قبولی ده‌ستكاری ناكرێت،له‌به‌ر ئه‌وه‌يه كه خوای گه‌وره گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌ره‌ی جنۆكه‌و ئاده‌ميزاد ده‌كاو ده‌فه‌رموێت(قُلْ لَئِنِ اجْتَمَعَتِ الْإِنْسُ وَالْجِنُّ عَلَى أَنْ يَأْتُوا بِمِثْلِ هَذَا الْقُرْآَنِ لَا يَأْتُونَ بِمِثْلِهِ وَلَوْ كَانَ بَعْضُهُمْ لِبَعْضٍ ظَهِيرًا) [الإسرا‌ء: 88].
ئه‌م ئايه‌ته پيرۆزه هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌مووان ده‌كات كه‌بتوانين نمونه‌ی ئه‌م په‌رتوكو بهێنين ،كه‌چه هه‌موو هه‌وڵێكی بۆ ئه‌م مه‌يه‌سته مه‌حاڵه‌و ناتوانين،چونكه خوای گه‌وره وشه‌پيرۆزه‌كانی ئه‌م قورئانه‌ی به سيسته‌ميكی زۆر جوان داناوه‌و مرۆڤ ناتوانێت هاوشێوه‌ی ئه‌مه بهێنێته كايه‌وه.زمانی ژماره‌ش باش‌ترين به‌ڵگه‌يه بۆئه‌م ياسا ڕێكانه،دوای لێكۆڵينه‌ويه‌ك ده‌ركه‌وت كه ژماره7موعجزه‌يه‌كی زۆر گه‌وره‌ي قورئانی پيرۆزه،ئه‌م ژماره چه‌ند تايبه‌ت مه‌نديه‌كی زۆری تێدايه له‌ئايه‌ت و فه‌رمووده‌كانی (پێغه‌مبه‌ر د.خ)يش دا وه‌كو:ئاسمانه‌كان حه‌وتن ،وشه‌ی (سبع سموات)يش 7جار دووباره‌بۆته‌وه،ئه‌مه واتا دروستكه‌ری ئاسمانه‌كان هه‌مان ئه‌م زاته‌يه كه‌وا قورئانی دابه‌زاندوه،
به‌رله‌وه‌ی باسی موعجزه‌كه بكه‌ين وا باشه پرسيارێك بروژێنين كه ڕه‌نگه پێش ئێمه زۆر كه‌سی تر كردبێتی ئه‌ويش ئه‌وه‌يه:
سودی موعجزه‌ی ژماره چيه؟؟!!.
هه‌ر موعجزه‌يه‌ك كه له‌قورئاندا ئاشكراده‌بێت بێگومان ئامانجێكی مه‌زنی له‌دواوه‌يه،چونكه خوای گه‌وره هيچ شتێك به بێ مانا باس ناكات ته‌نها ده‌بێت ئامانجگه‌لێكی له‌دواوه بێت،ئێمه كه له چه‌رخی ژماره‌دا ده‌ژين له‌به‌رامبه‌ريش دا له چه‌رخی بێ باوه‌ڕيش داين،كه‌واته ئه‌م زمانه‌ژماره‌ييه‌ی قورئانی پيرۆز بۆ گفتوگۆی نێوان موسڵمان بێ باوه‌ڕان دا شتێكی فره باشه،كێشه‌ی ئێمه له‌گه‌ڵ بێ باوه‌ڕان ئه‌وه‌يه كه ئه‌وان باوه‌ڕ به‌مه ناكه‌ن كه قوڕئان لای خواوه‌يه،به‌ڵام كاتێك ئه‌م موعجزه‌ژماره‌ييانه‌يان پيشان ده‌ده‌ين زرۆ سودی ده‌بێت،به‌تايبه‌ت كه‌ئه‌وان زياتر له ئێمه شاره‌زای زمانی ژماره‌ن و باوه‌ڕي ته‌واويان پێی هه‌يه،ئه‌مه ده‌بێته به‌ڵگه‌يه‌كی به‌هێز بۆڕاستی ئه‌م په‌رتوكه‌و ڕاستی په‌يامی ئيسلام و قورئان په‌رتوكی زانسته نه‌وه‌ك چيرۆكه هه‌ڵبه‌ستراوه‌كان هه‌روه‌ك كه‌سانێك وابيرده‌كه‌نه‌وه.
په‌يڕه‌وی لێكۆڵينه‌وه‌كه:
موعجزه‌ی ژماره‌ی 7زۆر ئاسانه پشت ده‌به‌ستێ به ژماره‌وپيته‌كانی قوڕئانی پيرۆز،خوای گه‌وره قورئانی پيرۆزی دابه‌زاندوه و له‌باره‌ی زاتی خۆيشی فه‌رموويه‌تی(لَيْسَ كَمِثْلِهِ شَيْءٌ) الشورى: 11 هيچ شتێك هاو وێنه‌ی خودا نيه، كه‌واته ئايه‌ته‌كانی خودا‌ش وه‌ك قسه‌ی هيچ كه‌سێك نيه،ئه‌گه‌ر هه‌ستين به‌هه‌ژماركردنی وشه‌كانی قورئانی پيرۆز و لێی وردببينه‌وه ده‌بينين كه په‌يوه‌ندي و تێك كردنه‌وه‌يه‌كی يه‌كجار جوان هه‌يه كه به‌لطه‌ی گه‌وره‌یی خودا ده‌سه‌لمێنيێت.
نهێنيه شاراوه‌كه:
يه‌كێك له نهێنيه‌شاراوه‌كانی قورئانی پيرۆز كه زۆرێك له به‌دگومانه‌كان هه‌وڵی ڕه‌خنه گرتنيان به‌م نهێنه داوه له قوڕئان
ده‌ڵێن(قوڕئان چه‌ند پيتێكی بێ مانای تێدايه)ياخود (چه‌د ته‌ليسمێكی بێ مانای تێدايه)،به‌ڵام دوای لێكۆڵينه‌وه‌يه‌كی درێژبۆ ئه‌م پيتانه‌ی وه‌كو(ال‌م_الر هتد.....)به‌ياركه‌وت كه‌خوداوه‌ند ئه‌م پيتانه‌ی به‌هه‌ڕه‌مه‌كی دانه‌ناوه به‌ڵكو له‌سه‌ر ياسايه‌ك دايناون كه‌دوباره بونه‌وه‌يان له‌سه‌ر ڕێڕه‌وی ژماره7 ده‌ڕوات، ئه‌گه‌ر هه‌ستين به‌ژماردنی ئه‌م پيتانه ده‌بينين كه‌وا 14پيتن ،ئه‌م ژماره‌يه‌ش له‌دوباره‌بونه‌وه‌ی ژماره‌ی حه‌وته، خوای گه‌وره له سه‌ره‌تای 29 ئه‌م پيته دابڕاوانه‌ی داناوه و هه‌يان دوباره‌و هه‌شيانه دوباره نه‌بۆته‌وه،گه‌ر سه‌يری پيته‌كان يكه‌ين 14پيت ده‌بينين_جگه‌له‌دوباره‌بوه‌كان_كه‌ئه‌مه‌ش له دووهێنده‌ی ژماره حه‌وته واتا به‌م شێوه‌يه‌يه 2 ×7 =14.
پيته‌كان ئه‌مانه‌ن(ال‌م) (الص) (الر) (المر) (كهيعص) (طه) (طسم) (طس) (يس) (ص) (حم) (حم عسق) (ق) (ن)
حيكمه‌تی ژماره‌يی له‌دابه‌ش بوونی ئه‌م پيتانه:
باله‌سه‌ره‌تای پيته‌كان ده‌ست پێ بكه‌ين كه(ال‌م)ه ،ئه‌گه‌ر ئه‌م سوڕه‌تانه بژمێرين كه‌به(ال‌م)ده‌ست پێ ده‌كه‌ن ده‌بينين كه ژماره‌يان 6سوڕه‌ته بێگومان ئه‌مه‌ش حيكمه‌تێكی گه‌وره‌ی له‌خۆی گرتوه ،ئه‌م شه‌ش سوره‌ته‌ش بريتين له(البقرة - آل عمران – العنكبوت – الروم – لقمان - السجدة).
گوتمان 29سوره‌ته‌مان هه‌يه كه‌به‌م پيتانه ده‌ست پێ ده‌كه‌ن،سوره‌تی البقره ژماره يه‌كه‌مه‌و سوره‌تی (ن)نيش كۆتاييه ،ئه‌گه‌ر ئه‌م سوره‌تانه ژماره‌دار بكه‌ين وه‌كو زنجيره‌ی خۆيان به‌م شێوه‌يه دێن(البقره ژماره 1)هه روه ها (ال عمران 2)وه(العنكبوت 15)وه(الروم16)وه(لقمان17)وه(السجدة18)،ئه‌م په‌يڕه‌وه‌ی ئێمه ده‌مانه‌وێت له‌چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م ژمارانه و بۆ ده‌رهێنانی موعجزه‌ی ژماره‌يی به‌م شێوه‌يه كه هه‌موو ژماره‌كان به‌دوای يه‌كتردا بنوسنه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی كۆيان بكه‌ينه‌وه يان لێكدان ياخود دابه‌ش كردن ڕووبدات ته‌نها ژماره‌كان به زنجيره به‌دوای يه‌كدا ده‌نوسينه‌وه به‌م شێوه‌يه‌ده‌بێت(1817161521)ئه‌م كاته‌ش ئه‌و ژماره‌يه ده‌چێت خانه‌ی بليۆنه‌كان ياخود هه‌زار مليۆنه‌وه ، ،ئه‌م ژماره‌يه زۆر گه‌وره‌يه به‌ڵام قبولی دابه‌ش بوون به‌سه‌ر ژماره7ده‌كات به‌بێ مانه‌وه‌ی هيچ ماوه‌يه‌ك_باقی_چونكه له دوباره بوه‌كانی هه‌مان ژماره‌يه،ئه‌م كرداره به‌خۆت ئه‌نجامی بده.
كه‌واته ئه‌م ژماره‌يه‌ی كه نوێنه‌رايه‌تی ئه‌و شه‌ش سوره‌تانه ده‌كات كه‌به(ال‌م)ده‌ست پێ ده‌كه‌ن ژماره‌يه‌كی زۆر مه‌زنه و له پله‌ی مليۆنه‌كانه‌و قبولی دابه‌ش بوون به‌سه‌ر ژماره7به‌ته‌واوی ده‌كات به‌بێ باقی ،ئه‌گه‌ر ئه‌نجامی ئه‌م دابه‌شكردنه وه‌ربگرين ديسان بۆ جاری دوه‌م و سێ يه‌ميش دابه‌ش ده‌بێ به‌سه‌ر هه‌مان ژماره،ئه‌مه‌ش واتا ئێمه چه‌ندكرده‌يه‌كی ماتماتيكی گرنگمان هه‌يه كه په‌يوه‌نديان به‌ڕيزبه‌ندی و ژماره‌ی ئه‌م شه‌ش سوره‌ته هه‌يه.
زنجيره‌یه‌كی درێژله تێككردنه‌وه‌ی ژماره حه‌وت
به‌سه‌دان په‌يوه‌ندی و تێككردنه‌وه له سێ پيته(ال‌م)هه‌نه،چه‌ندسوره‌تێكمان هه‌نه كه له‌مه‌ككه دابه‌زيون و هه‌ندێكيش له مه‌دينه،ئێمه ئێستا باس له زنجيره‌ی ئه‌م سوره‌تانه ده‌كه‌ين كه به‌م پيتانه ده‌ست پێده‌كه‌ين و 29سوره‌تن له البقره‌وه ده‌ست پێ ده‌كات له (ن)ه‌وه كۆتايی دێت،ئه‌و سوره‌ته‌ی كه‌به(ال‌م)ده‌ست پێده‌كه‌ن و له‌مه‌دينه‌ش دابه‌زيون ئه‌مانه‌ن:
1_(البقرة)زنجيره‌ی له‌نێوانی سوره‌ته‌كان دا ژماره‌ى (يه‌ك)ه
2_ال عمران زنجيره‌ی(دوو)ه.
ئه‌گه‌ر ئه‌م دوو ژماره واتا يه‌ك و دوو له‌ته‌ك يه‌كتردا بنوسين ده‌بێت به(21) به‌هه‌مان شێوه له دوباره بوه‌كانی ژماره حه‌وته به‌م شێوه(3×7 =21).
چوارسوره‌ته‌كانی تر له مه‌ككه‌وه دابه‌زيون كه ئه‌مانه‌ن(العنكبوت والروم ولقمان والسجدة)ئه‌م سوڕه‌تانه‌ش ئه‌گه‌ر ژماره‌ی زنجيره‌كه‌يان وه‌ربگرين وه‌كو خۆيان كه له قورئان دا هاتون به پيته‌دابڕاوه‌كان به‌م شێوه‌يه(العنكبوت ژماره15الروم16 لقمان 17 السجدة 18) ئه‌گه‌ر ئه‌م ژمارانه له‌ته‌ك يه‌كتردا ڕيزبكه‌ين ده‌بينين كه‌وا ژماره‌يه‌كه پێكهاتوه‌له هه‌شت پله به‌م شێوه‌يه(18171615(ئه‌مه‌ش به‌هه‌مان شێوه له دوباره بویچه‌ندهێنده‌ی ژماره حه‌وته كرداره‌كه بكه ڕوون ده‌بێته‌وه.
ئه‌گه‌ر له ژماره‌ی هه‌موو ئه‌و سوڕه‌تانه‌ی به(ال‌م)ده‌ست پێ ده‌كه‌ن ورد ببينه‌وه و بيانمژێرين ده‌بينين كه‌وا(البقره 286ئايه ت ال عمران200العنكبوت69الروم60لقمان34السجدة30)هه‌موو ژماره‌كان بنوسه و دابه‌شيان بكه به‌سه‌ر ژماره حه‌وت ده‌بينی كه‌وا به‌هه‌مان شێوه له چه‌ندهێنده‌ی ژماره حه‌وته،كرداره‌كه به‌خۆت ئه‌نجام بده ڕوونتر ده‌بێته‌وه.
ڕاسته‌كه‌ی ئه‌وه‌يه كه هه‌تا ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌ی تاك ئه‌م ژمارانه كۆبكه‌يته‌وه به‌م شێوه‌يه(6+8+2+0+0+2+9+.....)ده‌بينين كه ئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌بێته(٤٩) ئه‌م ژماره‌يه‌ش يه‌كسانه به(7 × 7=49).
ئێستا ئه‌گه‌ر يه‌كه‌م سوره‌ت بێنين به (ال‌م)ده‌ست پێ ده‌كات كه(البقرة)يه خودای مه‌زن تيايدا ده‌فه‌رموێت(ذَلِكَ الْكِتَبُ لَا رَيْبَ فِيهِ هُدًى لِلْمُتَّقِين) البقرة: 2 ،هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر كۆتا سوره‌ت بهێنين كه‌به(ال‌م)ده‌ستپێ ده‌كات كه سوره‌تی(السجدة)يه خودا
له سه‌ره‌تاكه‌ی دا ده‌فه‌رموێت(تَنْزِيلُ الْكِتَبِ لَا رَيْبَ فِيهِ مِنْ رَبِّ الْعَلَمِينَ) السجدة: 2، ئه‌گه‌ر له هه‌ر وشه‌يه‌ك له‌م ئايه‌تانه ئه‌مه وه‌ربگرين كه له(ال‌م)پێكهاتوه واتا كاتێك بۆ هه‌ر وشه‌يه‌ك به‌ژماره‌يه‌ك ته‌عبير بكه‌ين كه (ال‌م)ی تێدابێت،كه‌واته ده‌بينين كه‌وا له ئايه‌تی(ذَلِكَ الْكِتَابُ لَا رَيْبَ فِيهِ هُدًى لِلْمُتَّقِينَ) واتاله:
(ذلك)دا پيتی لام ژماره 1وه‌ربگريت .
(الكتب) ال‌م ی تێدايه‌و ئه‌ليف ولام ژماره2وه‌ربگرێت .
(لا)له‌ئايه‌ته‌كه واته(لاريب فيه.....) (ال‌م)ی ئه‌ليف و لام ی تێدايه ژماره2 وه‌رده‌گرێت.
(ريب) ال‌م ی تێدا نيه و ژماره 0 وه‌رده‌گريت:
به‌م شێوه‌يه ئه‌گه‌ر ژماره‌كان له‌ته‌ك يه‌كتردا ڕيز بكه‌ن ده‌بينين ئه‌و ژماره‌يه‌ی نوێنه‌رايه‌تی دابه‌شبوونی(ال‌م)ده‌كا له‌ئايه‌تی(ذَلِكَ الْكِتَابُ لَا رَيْبَ فِيهِ هُدًى لِلْمُتَّقِينَ) هه‌مان ئه‌وه‌يه‌كه‌وا له‌هه‌شت جاری حه‌وت پێكهانوه‌و به‌سه‌ر حه‌وتيش دابه‌ش ده‌بێت به‌بێ مانه‌وه‌ی ماوه_باقی_.
ئه‌گه‌ر بۆ ئايه‌تی دواتر بچين واتا كۆتا سوره‌ت كه‌به(ال‌م)ده‌ست پێ ده‌كات _سوره‌تی السجده_خودا له‌سه‌ره‌تاكه‌ی ده‌فه‌رموێت(تَنْزِيلُ الْكِتَابِ لَا رَيْبَ فِيهِ مِنْ رَبِّ الْعَالَمِينَ)ئه‌گه‌ر به‌هه‌مان كرداری پێشوو ده‌ست به‌كاربيت واتا له‌هه‌ر وشه‌يه‌كی ال‌م ی تێدابێت ژماره‌يه‌كی بده‌ێتێ ،ژماره‌يه‌كت ده‌ست ده‌كه‌وێت كه‌وا له دوباره‌بوه‌كانی ژماره حه‌وته،ئه‌م ژمارانه‌ش ته‌نها چه‌ند ده‌ستپێكێكن له‌م سوره‌تانه‌ی به(ال‌م)ده‌ست پێ ده‌كه‌ن.
چه‌نده‌ها په‌يوه‌ندی و تێك كردنه‌وه‌ی تر هه‌يه له‌م ژمارانه داوا له خودای گه‌وره ده‌كه‌ين زانستی زياترمان پێ ببه‌خشێت.[/size]
[size=16]وه‌ڕگێرانی له‌عه‌ره‌بيه‌وه_عبدالمجيدهه‌ريری[/size]
س_مجلةالابتسامة