1

بابه‌ت: مێژووی ئه‌وروپاي نوێ_ئه‌ڵقه‌ی نۆيه‌م و كۆتايی

[size=16]مێژووی ئه‌وروپاي نوێ_ئه‌ڵقه‌ی نۆيه‌م و كۆتايی

گرنگرترین ئەنجامەكانی شۆڕشی پیشەسازی :
1-    زیادبوونی سامانی گەڵا :
    لەگەڵ سەرهەڵدان و بەرپابوونی شۆڕشی پیشەسازی لەو وڵاتانە ئەوڕوپاو جیهانیش رێژەی سامان و بەرهەمی راستەقینە زیادی كرد , بەتایبەتی ئەو وڵاتانەی كە ئەو شۆڕشەیان بە شێوەیەكی فراوان گرتەوە خاوەن سامان و دارایی گەورە درووست بوون ئەویش بە هۆی زیادبوون و خێرایی بڵاوبوونەوەی بەرهەمی بازرگانی و ئاڵوگۆڕی بازرگانی دوای ئەوەش ئەو خاوەن سامانە گەورانە چانسی بەدەستهێنانیان زیاتر بوو لەگەڵا سەرهەلچدانی داگیركاری (الاستعمار) لەڵایەن بەریتانیاوە بۆ سەر وڵاتانی ترەوە . هەر لەگەڵا زیادبوونی بەرهەمی ئەو بازرگانانەوە دارایی حكومەت بەرزبووەوە لە رێگەی فەرمانگەكانی چاودێری باج و دەرامەت بەشێوەیەكی راستەوخۆیان ناڕاستەوخۆ .
2-    گەشەی دانیشتوان و كۆبوونەوەیان لە شارە گەورەكاندا :
   لەو كاتەوەی شۆڕشی پیشەسازی لە ئەوڕوپاوە سەری هەڵداوە ژمارە دانیشتوانی ئەو كیشوەرە روو لە زیادبوونە هەرچەندە ئەو شۆرششە هۆكارێك بوو بۆ زیادبوونی رێژەی دانیشتوان بەڵام هۆكاری سەرەكیش نەبوو , هۆكاری ئەو زیادبوونەش دەگەڕێتەوە بۆ گرنگی دانی زیاتر بە تەندرووستی گشتی و كاریگەری ئەو شۆڕشە لەسەر زیادبوونی بەرهەمی كشتوكاڵی و باشتربوونی جۆرەكەی , هەروەها پەیدابوونی هۆكار و ئامرازی گواستنەوە درووستكردنی هەندێك ماددە كە كاریگەریەكی گەورەیان هەیە لەسەر باری تەندرووستی وەكوو : صابوون و جل وبەرگی لۆكەو پێداویستیەكانی بنیاتنان و درووستكردنی رێگاوبان و ئاوەڕۆ و درووستكردنی تۆڕی ئاوی خواردنەوە .
توێژینەوەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە رێژەی دانیشتوان زۆر بەرزبۆتەوە بە تایبەتی لە نێوان سالچەكانی (1750- 1800 ز) لە (140 – 188 ملیۆن كەس)  هەروەها لە ساڵی (1850- 1900ز) لە (267,266- 401 ملیۆن كەس ) ئەم زیادبوونەش وای كردوە كە رێژەی دانیشتوان لە شارە گەورەكان زۆر زیاد بكات , بەهۆی زۆربوونی كارگەو شوێنەكانی كاركردن وەكوو كارگەكانی ئاسن و پۆڵا و ماددە خاوەكان . كە كرێكارو بازرگانە گەورەكانیش كاریان تیا دەكرد بەمەش لەو ماوەیەدا چەندین گوندی بچووك گۆڕان بۆ شاری گەورە وەكوو : لیڤەرپوول و لیدز و شیفلد و مانچستەر و بێرمنگهام لەبەریتانیا .
بۆ نموونە ژمارەی دانیشتوانی لەندەن لە (988000) كەسەوە بوو بە (2263000) كەس هەروەها دانیشتوانی بێرمنگهام لە (71000) كەسەوە بوو (232000) كەس و مانچستەر و دەورووبەری سالفۆرد لە (95000) كەسەوە بوو بە (401000) كەس هەروەها لە پاریس پایتەختی فەرەنسا لە (548000) كەسەوە بوو بە (1053000) كەس .
بەمەش رێژەی دانیشتوانی بەریتانیا لە سەدەی بیستەمدا 77% زیادی كردو لە ئەڵمانیا 66% و لە فەرەنساش 50%  كە بەهۆی گرنگی دانی فەرەنسیەكان بوو بە كشتوكاڵەوە , بەڵام لە ئەمریكا یەك لەسەر سێ‌ ی دانیشتوانی لەساڵی 1900ز لە شارە بازرگانیەكانەوە دەژیان وەكوو : ڤێرجینیای خۆرئاواو نیوانگلند و فیلادلفیا .
3-    خەستی بەرهەمی پیشەسازی :
سەرەتای شۆڕشی پیشەسازی بەدەزگا بچوكەكانی چاكككردنەوە دەستی پێكرد و دواتر زۆر بە خێرایی گۆڕان و بوون بەكارگەو دەزاگای وا كە بەهەزاران كەس كاریان تێدا دەكرد و بەرهەمی چەندین ئەوەندەیان دەخستە بازاڕەوە .
4-    پەیدابوونی چەند چینێكی نوێی كۆمەڵایەتی :
   شۆڕشی پیشەسازی دوو چینی نوێی لە نێوكۆمەڵگادا درووستكرد ئەوانیش چینی كرێكارو دەوڵەمەندبوون .
چینی دەوڵەمەندەكان لەو شۆڕشەدا پشكی شێریان بەركەوت , هەوڵی بەدەستهێنانی پۆستی سیاسی و درووستكردنی باڵەخانەو دەست بەسەرداگرتنی زەوی و زاری خەڵكیان دا لەمەشدا توانیان سەركەوتن بەدەست بهێنن بەتایبەتی لە ساڵەكانی (1981-1982ز) لە هەریەكە لە وڵاتەكانی بەریتانیا و فەرەنسا بەڵام دەوڵەمەندەكان بەمەندە نەوەستان و هەوڵیاندا سامان و داهاتەكەیان لەوەی كە هەیە زیاتری بكەن بۆ ئەم مەبەستەش چەندین پڕۆژەی تری بەرهەمهێنانیان درووستكرد لەدەرەوەی وڵاتەكانی خۆیان بەتایبەتی لە هەریەكە لە وڵاتانی ئەفریقیا و ئاسیا كە پێی دەگوترێت داگیركاری سەردەم یان ئیمپریال . بەڵام لەبەرامبەردا چینی كرێكارو هەژارەكان هەرچەندە لەم شۆڕشەدا سوودێكی كەمیان پێگەیشت بەڵام لەگەڵا ئەمەشدا لە دۆخێكی یەكجار خراپدا ژیانیان بەسەر دەبرد چ لەماڵەوە بێت یان لەسەر كار بەتایبەتی لە سەرەتاكانی پەیدابوونیئەو شۆڕشە چونكە لەو كاتەدا منداڵ و ژن و پیاو پێكەوە كاریان دەكرد بەبڕێكی یەكجار كەم هیچ یەكێكیش لە دەوڵەمەند و خاوەن كارەكان هەوڵی چاككردنی بارو گوزەرانی ئەو خەڵكەیان نەدەدا تەنها بڕێكی كەمیان نەبن هەموو هەوڵێكیان بۆ كۆكردنەوەی سامان و داهاتی زیاتربوو ئەمەش وایكرد كە خۆیان و هەندێك لە حكومەتەكانیش داوای چاككردنی بارو گوزەرانیان بكەن داوابكەن كە مافەیاسایەكانیان پێبدرێت وەكوو : مافی هەڵبژاردن و خوێندن و شتی تر بەمەش كەمێك لە ژیان و گوزەرانی ئەوان باشتر بوو .
هەروەها هەر لە لەو كاتەوە چەندین كۆمەڵە بەناوی پاراستنی مافی كرێكارو چەوساوان دامەزران كە لە نێویاندا چەندین كەسایەتی گرنگ و بەنابانگ هەبوون كە بەوتارو بڵاوكراوەكانیان هەوڵیاندەدا فشار بخەنە سەر حكومەت و خاوەن كارەكان بەوەی مافی كرێكاران بەتەواوی بدەن .
لەوانیش ( رۆبرت ئۆین 1771-1895ز) لەبەریتانیا و (بییر پرودون 1809-1865ز) و (لویس بلان 1811-1882ز) و سان سیمۆن 1760-1825ز ) لە فەرەنسا و (كارل ماركس 1818-1883ز ) لە ئەڵمانیا و چەندین كەسایەتی تر .
ئەمەش وایكرد كەكرێكاران ببن بەیەك كۆمەڵەوە بیرو بۆچوونەكانیان یەك بخەن و چەند كۆمەڵەیەك لە ئەوڕوپا درووست بكەن بەمەش حكومەتی وڵاتەكان ناچاربوون كە وەڵامی داواكاریەكانیان بدەنەوە ئەویش بە كەمكردنەوەی ماوەی كاركردنی رۆژانەو بەكارنەهێنانی منداڵ لە كاركردن و چاككردنی گوزەران و باری تەندرووستی و مافەكانی خوێندن و هەڵبژاردن .
هەرلەو بارەیەوە توێژەر ( داڤید تۆمسۆن ) باسی كاریگەری شۆڕشی پیشەسازی لەسەر ئەو بوارە دەكات و دەڵێت : هۆكاری سەرەكی كەوای كرد كرێكارەكان بتوانن كاربكەنە سەر حكومەتەكان درووست بوونی چینێكی نوێی كۆمەڵایەتی بوو كە ئەویش چینی ناوەند بوو درووست بوونی ئەو چینە وای كرد كە لە جیاتی ئەوەی حكومەت گرنگی بدات بە سیستەمی گشتی وڵات و ئاسایشی نیشتمانی پێویستە كار بكات لە ناخی ئاستەكانی ژیانی كۆمەڵگە وەكو ئاستی كۆمەڵایەتی و ئابووری خەڵك .
5-    پەیدابوونی داگیركاری نوێ‌ :
   سەرهەڵدانی شۆڕشی پیشەسازی وای كرد كە دوای ماوەیەك كە رێژەی بەرهەم لە پێویستیەكانی بازاڕی ناوخۆ زیاتر بێت و لەهەمان كاتیشدا داواكاریەكان لەسەر ماددە خاوەكان زیادی كرد ئەمەش وای كرد كە خاوەن سامانە گەورەكان بیر لە پڕۆژەی تری وەبەرهێنان بكەنەوە لە وڵاتانی تر . هەروەها هەر لەو كاتەدا پێویستی خەڵك و داواكاری لەسەر خۆراك زیادی كرد , چونكە بەرهەمی پیشەسازی زیاتر بوو لەبەرهەمی كشتوكاڵی هەموو ئەو هۆكارانە وایان كرد كە وڵانە پیشەسازیەكان بیر لە داگیركاری نوێ‌ بكەنەوە بۆ چارەسەركدنی ئەو كێشەیەی كە رووبەڕوویان بۆتەوە بەمەش چەندین هێڕشی داگیركاریان كردە سەر وڵاتانی ئاسیاو ئەفریقیا و توانیان سەركەوتن بەدەست بهێنن .
6-    بەردەوامی پەیدابوونی قەیرانی ئابووری :
  لەگەڵ پەیدابوونی دەستكرد لە كۆتاییەكانی سەدەی نۆزدەهەم و سەرەتای سەدەی بیستەم و بەهۆی زیادبوونی بەرهەم لە بازاڕدا چەندین قەیڕانی ئابووری سەریان هەڵدا لە كاتێكدا كە پێش پەیدابوونی ئەو شۆڕشە هیچ بوونێكیان نەبوو لەوانە بەریتانیا چەندین قەیرانی بەخۆیەوە بینی لەساڵەكانی (1825-1836-1847-1857-1866ز)و دواتریش ,بەڵام قەیرانی ساڵی 1836ز لە هەموویان بەهێزتربوو كەوای كرد كە بەرهەمی لۆكەو سوف لە بازاڕ زۆر كەم ببێتەوە و نرخیشیان بەرزبێتەوە ئەمەش بووە هۆی ئەوەی كە چەندین كارگەو بانك دابخرێن لەوانە بانكی ئینگلتەڕاو بانكی بازرگانی كشتوكاڵی ئێرلەندی . لەقەیرانی ساڵی 1847ز دا بەرهەمهێنان بەرێژەی 25% و لەساڵی 1857ز بەرێژەی 19%  رێژەی بەرهەمهێنانی كەشتی 26% كەم بووەوە و نرخی ئاسنیش 35% بەرزبووەوە . تەنانەت لە نیوەی ساڵی 1858ز نزیكەی 122 كارگە داخران و ئیفلاسیان كرد .
لەگەڵ ئەو ئەنجامانەی كە باس كران هەندێكی تریش هەبوون لەنێوان ساڵەكانی كۆتایی سەدەی 18 و سەرەتای سەدەی 20 , بەجۆرێك لەو ماوەیەدا رێژەی بەرهەمی كشتوكاڵی زیادی كرد و جۆرەكەشی باشتر بوو بەرەو پێشەوە چوو , هەروەها پێشكەوتنێكی بەرچاویش هاتە كایەوە لە بوارەكانی گەیاندن و ئامرازەكانی گواستنەوە .
بەڵام شتێك ماوە كە پێویستە بزانرێت ئەویش ئەوەیە كە ئەوپێشكەوتنە دارایی و سامانیەی كە لە كۆتایەكانی سەدەی 19 و سەرەتای سەدەی 20 ئە وڵاتە پیشەسازیانە بەدەستیان هێنا بەشێكی یەكجار زۆری لەسەر بەرژەوەندی ئابووری گەلانی تری ئاسیاو ئەفریقیا و ئەمریكای لاتینیەوە بوو . 
یەكێتی ئەڵمانیا
لە كۆنگرەی ڤیەننادا بڕیار لەسەر یەكێتیەكی (جەرمانی) درا، كە تێیدا هەموو ویلایەتەكانی ئەڵمانیا لە خۆ بگرێت لەگەڵ سەرپەرشتی كردنی نەمسادا، ئەم یەكێتیە هەر لەسەرەتادا لاواز و بێ‌ هێزبوو چونكە هەر هەرێمێك خودان بیروباوەڕی تایبەت بەخۆیەوە بوو، نەمسا تەواوی هەوڵەكانی خۆی چڕكردبوەوە بۆئەوەی پارێزگاری خۆی بەسەر ئەو یەكێتیەدا دەستەبەر بكات پێشەوایەتی جیهانی جەرمانی بكات، رێگاش لە (پرۆسیا) بگرێت لە پێشەوایەتی كردنی ئەو یەكێتیە. لەساڵی (1848) جەرمەنیەكان لە دژی (نەمسا) راپەڕین و پێشەوایەتی ئەو یەكێتیەیان رادەستی مەلیكی پروسیا كرد، بەڵام مەلیكی پروسیا ئەوكارەی رەتكردەوە هەموو ئەمانە نەبوونە هۆی خاوبوونەوەی هەوڵ و كۆششەكانی بەدیهێنانی یەكێتیەكی راستەقینەی ە ئەڵمانیادا سەرەنجام كەسێك بەناوی (پسمارك) بەدیاركەوت تەواوی هەوڵەكانی خۆی بۆ كۆتایی هێنان بە مەترسی نەمسا تەرخان كرد.
رۆڵی پسمارك لە بەدەستهێنانی یەكێتی ئەڵمانیا
پسمارك لە ساڵی (1815) لە هەرێمی (براند بۆرگ)ی پروسیا لە دایك بووە لە خانەوادەیەكی (ئەرستۆكراتی) كەسایەتیەكی دیبلۆماسی كارامەبووە نوێنەری وڵاتەكەی بووە لە ئەنجومەنی (فرانكفۆرت) بۆماوەیەكیش باڵیۆزی وڵاتەكەی بوو لە روسیا، دواتر بەهەمان شێوە باڵێوز بووە لە فرەنسا. لە ساڵی (1862) پۆستی سەرۆك وەزیرانی وەرگرتووە، (پسمارك) بەردەوام دووپاتی لەسەر ئەوەدەكردەوە كە هەر حكومەتێكی (پروسی) دەبێت ئامانجی یەكێتی ئەڵمانیا بێت، چونكە بەوتەی پسمارك پایەی پروسیا لە ئەڵمانیا ئەمەی بەسەردا دەسەپێنێت و ئەگەر پروسیا ئەو كارە ئەنجام نەدات ئەوە ئەویەكێتیە لە دایك نابێت.
پسمارك، نەمسا و فڕەنسای بە دوژمنی سەر سەخت دەزانی بۆیە بە بەردەوام لە خۆئامادەكردن دابووە بۆ بەرپاكردنی جەنگ لە دژیان.
جەنگی (پروسیا- نەمسا)
دانیمارك و ئەڵمانیا) لە كێشە و ململانێ‌ دابوون لەسەر هەردوو هەرێمی (شلزوینگ) و (هۆڵش تایم)، فڕەنسا بەردەوام هەوڵی دەدا ئەو دوو هەرێمە بەخۆیەوە ببەستێتەوە بۆیە دواجار شەڕو پێكدادان لەنێوان (دانیمارك و پروسیا و فڕەنسا) لەلایەكی تر روویدا لەبەرئەنجامدا (دانیمارك) شكستی خوارد، نەمسا و پروسیا هەردوو هەرێمەكەیان لەنێوخۆیاندا دابەشكرد، كە (هۆڵش تایم) بۆنەمسا و (شلزوینگ) بۆ پروسیا، (پروسیا و نەمسا) لەسەر شێوازی دابەشكردنی ئەو دوو هەرێمە ناكۆك و نا تەبابوون 
پسمارك بڕوای تەواوی بە سوپای پروسی هەبوو لە شەڕكردندا لەدژی نەمسا لە ساڵی 1866ز ئەنجوومەنی وەزیرانی پڕوسیا كۆبوونەوەیەكی لەو بارەیەوە ئەنجامدا بەڵام سوپاسالاری پڕوسیا [ڤۆن مۆڵتكە ] نەیاری بەرپاكردنی شەڕبوو لەدژی نەمسا چونكە ئەو پێی وابوو بەتەنیا پڕوسیا ناتوانێت ئەم كارە ئەنجام بدات بۆیە داوای هاوپەیمانی لەگەڵا ئیتالیا كرد بۆ ئەوەی لەبەرەیەكی تریشدا نەمسا سەرقاڵی شەڕ بێت ئەوەبوو هاوپەیمانیان لەگەڵا ئیتالیا ئەنجامداو پسمارك لە ساڵی 1866ز شەڕی لە دژی نەمسا راگەیاند و شەڕی نێوان هەردوو وڵات دەستی پێكردوو لە ئەنجامدا لە جەنگی ساداو پڕوسیەكان شكستێكی گەورەیان بە سوپای نەمسا گەیاند دوای كۆششێكی زۆر ناپلیۆنی سێیەمی فەرەنسی لە ساڵی 1867ز پڕوسیاو نەمسا گەیشتنە رێككەوتنێك بەگوێرەی رێككەوتنامەكە ئەلمانیا و پسمارك سەركەوتن لەدانانی هێلەكانی نەخشەیەكی فراوان بۆ بەدەستهێنانی یەكیەتی ئەلمانیا .
جەنگی پڕوسی فەرەنسی راگەیاندنی یەكیەتی ئەڵمانیا
پسمارك ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ رووبەڕووبووونەوەی فەرەنسا پێشەوای پڕوسیا هەستی بەوەدەكرد دەوڵەتێكی یەكگرتووی ئەلمانی دابمەزرێنێت لەبەرئەوەی پسمارك هەوڵی دا شكست بە فەرەنسا بهێنێت و وەك هێزێكی داگیركەرو تەماحكار پیشانی بدات بۆیە لەدەرفەت دەگەڕا بۆ بەرپاكردنی جەنگ لەو چوارچێوەیەدا لە راكێشانی هاوپەیمانیەتی روسیا سەركەوت هەروەها بێلایەنی بەریتانیا و نەمساش دەستەبەر كرد هاوكات لەسەر میراتگری تەختی ئیسپانیا شەڕ لەنێوان فەرنسا پڕوسیا  بەرپابوو لە ساڵی 1870ز پسمارك شەڕی راگەیاند ئەوەبوو سوپای پڕوسیا بەسەرۆكایەتی ژەنەڕال [ ڤۆل مۆتكە ] هێڕشی گەورەی سەربازی كردە سەر فەرەنسا لەچەند شەڕوپێكدادانێكدا بەسەر فرەنسا سەركەوت بەتایبەتیش لەشەڕی سیان فرەنسا شكستێكی گەورەی خوارد نزیكەی 100 هەزار سەربازی فرەنسی لەگەڵا ناپلیۆنی سێیەم خۆیان بەدەستەوەدا بەگەیشتنی هەوال ئەو شكستە بۆ پاریس كاریگەری بەسەر گەلی فرەنسادا كرد فرەنسیەكان راپەڕین و رژێمێكی ئیمپراتۆریەتیان روخاند و سێیەم كۆماری فرەنسایان راگەیاند  ئەو حكومەتەی پاریس بریاریدا اەدژی پروسیا بەردەوام بێت بەلام نەیتوانی خۆی رابگریت  لە سالی 1871 هیزی پروسیا گەیشتنە پاریس پایتەختی فەرەنسا لەسەردەمی كەوتنی پاریسدا ریكەوتنامەیەك لە ینوان پروسیا و (تیسر) سەرۆكی دەسەلاتی جی بەجی بكریت  حكومەتەكەی پاریس جی بە جی كرا سەركەوتنی سپمارك بەسەر فەرەنسادا ئیتر هیچی لەبەردەم نەمایەوە بۆ راگەیاندنی یەكیەتی ئەلمانیا بۆیە لە 18ی كانونی 2 سالی 1871ز یەكیەتی ئەلمانیا لە كۆشكی ڤیرسایی راگەینرا مەلیك ولیەمی یەكەم كرا بەسەرۆكی ئەلمانیا وە بەنازناوی قەیسەری ئەلمانیا كاری كرد لەو سەردەمەدا  پسمارك وەك راویژكاری ئەلمانیا لەگەل (تیسر)  سەرۆكی حكومەتی فەرەنسی دەستی بە دانوستان و گفتوگۆ كرد و هەردوو لا ریكەوتنامەی فرانكفۆرتی ئیمزاكرد كە دیارتیرن
1-    هەردوو هەریمی الزازو لۆرین درابە پروسیا.
2-    فەرەنسا لە زەوییەكانی باكووری فەرەنسا دەمینیتەوە تاوەكو فەرەنسا ئەو غەرامەیە دەدات.
3-    المانیا لەزەوییەكانی باكووری فرەنسا دەمێنێتەوە تاوەكو فرەنسا ئەو غەرامەیە دەدات .

س_له‌كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی سۆران به‌ وانه‌ وتراوه‌ته‌وه‌[/size]