بابه‌ت: خـــــــــه‌م
خـــــــــه‌م
به ئارمی هه نگاوم ئه نا، خه مێکی تر دڵی گرتم
بینیم له ویسگه ی چاوه‌ر وانی، به رهو مه ر‌گ ڕاپێچی کردم
بروسکه یه ک هات به دڵما ، ئێستاش له سه ر دڵم گرێیه
مه ر‌گ له ده‌رگای ژیان ئه دات،ئاخ هه ڵکێشان بێ هوده‌یه.
ئه وه منم وه‌ک وره‌زی پایز دوور له سۆزم. بێ نازه‌م
چیتر نا بینم سروه‌ی به یان . خه م ئه بێت به هاونازهم
به هار نایه ت جارێکی تر ناخم وه‌ک خۆی سه وز بکا ت
به شه م تنها خه م‌و ژانه و هیوام له مناڵێکی بێ ناز ئه کات،
خه م ڕێنادات بۆ ساتێکێش شادی بکه م به هاوبه شی ژیانم
ئه زانم نابینم خه نده ی یارم . بۆیه مه ر‌گ ئه بێته میوانی گیانم
گوێم لێ بگره ئه ی خۆشه وه‌یستی دوا چرکه ی هه موو ژیانم
باوه‌ڕ بکه له گۆڕیشدا چاوه‌ڕێتم . تنها تۆ ئه شکێنی ئازاری گیانم،
خالید قه‌ڵادزه‌یی