1

بابه‌ت: پاش 8 ساڵ كاركردن، زمانی كوردی ده‌چێته‌ نێو گۆگڵ و مایكرۆسۆفت

پاش 8 ساڵ كاركردن، زمانی كوردی ده‌چێته‌ نێو گۆگڵ و مایكرۆسۆفت
فه‌رهه‌نگێكی‌ وشه‌ی‌ كوردی‌ بۆ یه‌كه‌مینجار به‌ شێوازی‌ ئه‌لیكترۆنی‌ بۆ 61 زمانی‌ زیندووی‌ جیهان وه‌رده‌گێڕێت و له‌ ئاینده‌یه‌كی‌ نزیكدا هاوشێوه‌ی‌ زمانه‌كانی‌ تری‌ دونیا ئه‌م فه‌رهه‌نگه‌ ده‌توانێت ده‌قه‌ كوردیه‌كان بۆ زمانه‌كانی‌ تر و و ده‌قه‌كانی‌ زمانه‌كانی‌ تر بۆ كوردی‌ وه‌رب‌گێڕێت.


به‌ گوێره‌ی‌ پێگه‌ی‌ شیكاری‌ هه‌واڵی‌ "سنه‌ نیوز" له‌سه‌ر زاری‌ نووسه‌ر و وه‌رگێڕی‌ كورد "به‌هزاد خۆشحاڵی‌" رایگه‌یاند: دوای‌ هه‌شت ساڵ كاری‌ بێ وه‌ستان و شه‌وانه‌ رۆژی‌، فه‌رهه‌نگی‌ 61 زمانه‌ی‌ كوردی‌ گه‌یشتۆته‌ دوا قۆناغی‌ خۆی‌ و له‌ ئان و ساتی‌ ته‌واو بووندایه‌ و تا ئێسته‌ زێتر له‌ 9 ملیۆن وشه‌ له‌ 61 زمانه‌ كۆكراوه‌ته‌وه‌ و تیمێكی‌ 100 كه‌سی به‌ شێوازێكی‌ چڕ و پڕ خه‌ریكی‌ نووسینه‌وه‌ی‌ ئه‌و وشانه‌ن، به‌مكاره‌ش زمانی‌ شیرینی‌ كوردی‌ وه‌كو زمانه‌ زیندووه‌كانی‌ تری‌ جیهان ده‌چێته‌ ماڵپه‌ڕه‌ گرنگه‌كانی‌ وه‌ك مایكرۆسۆفت و گۆگڵ.


شایانی‌ باسه‌ ئه‌م هه‌وڵه‌ و كاره‌ی‌ "به‌هزاد خۆشحالی‌" گرنگیه‌كی‌ زۆری‌ له‌ پێشه‌وه‌چوونی‌ زمانی‌ كوردی‌ ده‌بێت و له‌ لایه‌ن گه‌لێك له‌ ناوه‌نده‌ رۆشنبیریه‌كانه‌وه‌ ده‌ستخۆشی‌ لێكراوه‌ و ئێمه‌ش وه‌ك ماڵپه‌ری كوردیو ده‌ستخۆشی‌ و هیوای‌ سه‌ركه‌وتنی‌ زیاتر بۆ ئه‌نجامده‌رانی‌ ئه‌م پرۆژه‌یه‌ ده‌خوازین.