سڵاو كاك هه‌كار ...
به‌ڕاستی ته‌وه‌ره‌یه‌كی زۆر جوانت وروژاندووه.. به بۆچونی من ئه‌م دیارده‌یه له دوای ده‌سه‌ڵاتی خه‌لیفه ( عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب - ڕ.خ-) ڕۆژ له دوای رۆژ له بره‌و سهندندایهوه، هه‌موو دونیا به ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنێت، واسته كۆمه‌ڵگای كردووه به دووبه‌شه‌وه
1- سته‌م كار
2- سته‌م لێكراو
كه‌سی واسته دار هه‌میشه به‌شی كه‌سی بێ واسته ئه‌خوات، ئه‌م دیارده‌یه‌ش نه‌ك له وڵاتی ئێمه به‌ڵكو له هه‌موو دونیادا باوه و هیچ وڵاتێكی لێ به‌ری نیه، به‌ڵام له عیراق به تایبه‌تی بۆته گرفتێكی هه‌ره مه‌زنی كۆمه‌ڵایه‌تی و وایكردووه ناوچه‌گه‌رێتی و چینایه‌تی دروست ببێت!
1-ئایا واسته نه ته وه یه ك له كار ده خات
له كاری ناخات، به‌ڵام ته‌واو لاوازی ده‌كات، له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌م پێی داوه
2-ئایا تا چه ند واسته له كوردستان هه یه
به‌شێوازێكی زۆر به‌ر بڵاو هه‌یه و گه‌شتۆته سه‌رجه‌م فه‌رمانگه و شوێنه حزبی و حكومی و ته‌نانه‌ت گشتیه‌كانیش .
3-تۆ چون پێناسه ی واسته ده كه یت
واسته: دیارده‌یه‌كه كه وا ده‌كات كۆمه‌ڵگا له پێشكه‌وتن و سه‌رده‌می ئێستا داببڕێت و هه‌ژاری و بێ كاری بڵاو ببێته‌وه .
بژیت بۆ ئه‌م ته‌وه‌ره ...
سپێدەیەکی پڕ گۆرانییە
شەقایق بۆ خۆر هاتۆتە سەما
زەردەی خۆرنشین چەندە سامناکە
خەیاڵی مەرگ دێنێ بەسەرما
خۆزگە ئەمتوانی بەری بەیانان
خۆری ئومێدت بۆ بوەستێنم
لە ڕەنگاڵەیی قەوس و قەزەحدا
پەیکەری باڵات بۆ بنەخشێنم