بابهت: لە خولی بژاردەی عێراقدا... هەولێر و دهۆك و شوڕتە لە یەك گرووپدان
دوێنێ سێشەممە 19 ی ئۆكتۆبەر لە شاری بەغداد تیروپشكی خولی پلە نایابەكانی عێراق بۆ تۆپی پێی راكێشرا بە بەشداریكردنی 28یانە، بەسەر دوو كۆمەڵە دابەش كراون هەر كۆمەڵەیەك لە 14 یانە پێكهاتووە و لە هەر كۆمەڵەیەك تیپی خاوەن پلەی یەكەم راستەوخۆ بۆ یاری كۆتایی سەردەكەوێت و هەردوو تیپی خاوەن پلەی دووەم لەسەر پلەی سێیەم و چوارەم یاری دەكەن، یانەی هەولێر لە كۆمەڵەی باكوور یاری دەكات شانبەشانی یانەكانی دهۆك، شوڕتە، دیالی، رومادی، موسڵ، سامەرا، زاخۆ، كارەبا، نەفت، سەناعە، كەرخ، جەیش، پێشمەرگەی سلێمانی.
كۆمەڵەی باشوور لە یانەكانی (زەورا، قوەجەوییە، تەڵەبە، بەغداد، نەفتی جنوب، نەجەف، كەربلا، ناسریە، نەفتی میسان، مەسافی، دیوانییە، هیندییە، حەسنێن).
جێگەی باسە رۆژی 26ی نۆڤەمبر یارییەكانی خولی پلە نایابەكانی عێراق دەست پێ دەكات، بۆ رۆژی دواتر یانەی هەولێر یەكەم یاری لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرانبەر یانەی زاخۆ یاری دەكات.