بابهت: مێژووی عێراق_بهشی دووهم
[size=16]مێژووی عێراق _بهشی دووهم
ناوچەی زوورگ
ئەم ناوچەیە ناوچەیەكی گواستراوە لە نێوان چیابەرزەكان لە باكووردا وە لە نێوان دەشتی نیشتەنی لە باشووردا تێكرای رووبەرەكەی نزیكەی ( 15 % ) رووبەری عێراقە وە بەرزی لە نێوان ( 200 – 1000) مەترە لە شێوەی كەوانەیەك دایە درێژییەكەی ( 500 كم ) ە ، وە پانییەكەشی لە نێوان ( 80 – 150 كم) ە ، لە باكووری رۆژئاواوە دەست پێدەكات تاكوو باشووری رۆژهەلات ئەم ناوچەیە چەند خاسیەتێكی هەیە یان چەند جیاوازییەكی هەیە لە نێوان رووی خاكەكەی وەكو بوونی چەندین گردوو شاخ و زوورگ ، سنووری باشووری پێكدێت لە چیاكانی (حەمرین ، مەكحول ، عگشان ، ابراهیم ، تەلەعفەر ، سنجار ، عادی ) ، بەلام بەرزاییەكانی گردەكانی تر لەگەل كەنارەكانی رۆژهەلاتی روباری دیجلەن وەكو بەرزاییەكانی ( گەیارە تا دەگاتە رۆژئاوای شاری موصل ، پاشان بەرزاییەكانی تر بەدیار دەكەون . رووبارەكانی دیالەو عڤیم چیای حەمرین دەبرن لە ناوچەی ( منصوریە الجبل) لە نێوان چیاكانی مەكحول حەمرین وە لە پاش ئەم زنجیرەیە دەشتی زۆر فراوان و گەورە هەن ئەم دەشتانە چەند زنجیرەیەك شاخ لێكیان جیا دەكاتەوە وە بەشێوەی تاك تاك وە هاوتەریب لەگەل یەكتری لە سنووری عێراق ئێران دەست پێدەكات لە رۆژهەلاتی كەركوك كۆتایی پێدێت وەك و چیاكانی ( دارە ووشكە – گەلا بات ) كە بەرزیان لە نێوان ( 200 – 300 ) مەتر دایە بەلام زنجیرەكانی تر پێك هاتوون لە چیاكانی ( شاكەل ، تساق ، عەلی ) كە بەرزیان لە نێوان ( 350 – 600 مەترە ) وە چەند زنجیرەی تر هەن كە لەشاری كەركوكەوە درێژ دەبێتەوە بەرەو زێی گەورە وەكو چیای قەرەچوغ ، بەلام بەشەكانی باكووری رۆژئاوای ئەم ناوچەیە پێك هاتووە لە چیاكانی ( مەقلوب – بەعشیقە – عین صفراْ - عین زالە – تل موسا – تل عوینان ) هەروەها لەم ناوچەیە چەندین دەشتی گەورەو فراوان هەن وەكو .
دەشـــــــــــــــــــتەكان
1. دەشتی حەمرین .2.دەشتی دیبەگە . 3.دەشتی هەولێر .1.بانی موصل . 2.بانی كەركوك .
1. دەشتی حەمرین : بریتیە لە چەماوەیەكی قۆپاو بە هۆی بەردی نیشتووەوە لە شێوەی چین چین دایە سنووری جوگرافی ئەم دەشتە لە باكووردا دەست پێدەكات لە بەرزاییەكانی گەیارە تاكە سنووری ئێران لە باشووری شاری خانەقین ، پان و تەختە لە بەشەكانی باكووریدا بەلام بەرز دەبێتەوە هەرچەندە بەرەو باشوور برۆین ، پانایی ئەم دەشتە لە بەشەكانی ناوەراستدا (32 كم) وە ئەم پاناییە زیاد دەبێت هەر چەند بەرەو باشوورو باكوور برۆین كە پانییەكەی دەگاتە ( 64 – 80 كم ) وە بەرزی لە نێوان (180 - 250 م ) دەبێ ، ئەم دەشتە چەند رووبارێكی وەرزی پێدا دەروات وەكو رووباری ( داقوق ) .
2. دەشتی دیبەگە : بریتیە لە چەماوەیەكی قۆقز كەلە نێوان بەرزاییەكانی ( ئاوانەداغ و قەرەچووغ ) دایە پانییەكەی ( 16 كم ) وە درێژی ( 80 كم ) ە ، وە بەرزی نزیكەی ( 300 م ) دەبێ ، ئاوەرۆیی بەشی باكووری كە دەرژێتە زێی گەورە ئەوا بە دەشتی كەندیناوە ناسراوە ئەم حەوزە بە نیشتەنی لم و دەنكۆلەی گەورەی لم و قورو چگل پربۆتەوە ، ئەم دەشتەش بەناوبانگە بە بوونی ئاوی ژێر زەوی كە لە بەرزاییەكانەوە بۆیی دێ كە لە شێوەی كانی و سەرچاوە دەردەكەون لە رۆخەكانی .
3. دەشتی هەولێر : دەكەوێتە بەشی باكووری رۆژهەلاتی بەرزاییەكانی ( ئاوانەداغ یان زورگەزراو ) وە یان هەردوو لایەكەی دەورە دراوە ، بەشەكانی باشووری رۆژهەلاتی درێژدەبێتەوە تاوەكو دەگاتە بەرزاییەكانی(كانی دۆمەلان ) درێژییەكەی لە باشووری رۆژهەلات تاكو باكووری رۆژئاوا دەگاتە ( 85 كم)بەلام پانییەكەی نیوەی درێژییەكەیەتی وە بەرزی لە نێوان ( 300 – 450 م ) دایە ، بریتیە لە حەوزێكی فراوان بە قوم و چەگل پربۆتەوە لە ژێریدا چەند چینێكی بەختیاری دەردەكەوێت وەردەكەی چەند بەرزییەكی تێدەكەوێت وە ئاوەرۆیەكەی دەرژێتە زێی گەورەو زێی بچووك وە ئەویش بەئاوی ژێر زەوی بەناوبانگە . چونكە نزیكە لەو ناوچە شاخاویانەی كەلە بەردی كلسی كونیلە دار پێك هاتوون . 22/12/2009
1. بانی كەركوك : دەكەوێتە نێوان سنوری عێراق ئێرانەوە وە دەشتی هەولێر لە بەشی رۆژهەلاتی و رۆژئاوا و شاخەبەرزەكان لە باكوور وە یان گردەكان لە باشووردا ، بەرزییەكەی لە نێوان ( 600 – 1000 م ) دەبێت لە ئەنجامی جولانەوەی زەوی دروست بووە ، پاشان لە رۆخەكانیدا چەندین شاخ بەرز بۆتەوە وەكو شاخی ( تساق كە 688 م بەرزە ، خارخالان كە 1185 م بەرزە ، وە شاكەل كە 450 م بەرزە ) بەلام لە رۆخەكانی رۆژهەلاتی شاخەكانی ( باسكی زنور 1180 م بەرزە ) .
2. بانی موصل : كە زۆرجار بە بانی ئاشوور ناودەبرێت كە بەشەكانی باشوور و رۆژئاوای ناوچەی بانەكانی گرتووە وە چەندین بەرزایی تێكەوتووە وەك و شاخی ( تەل موسا ، عەین زالە ، عەین الصفراْ ) .
بـــانــــــــــــی رۆژئـــــــــاوا
دەكەوێتە بەشی رۆژئاوای عێراقەوە سنووری رۆژهەلاتی لە رۆژئاوای فوراتەوە لە دەریاچەی حەبانییە تا دەگاتە هۆری ( حەمار ) پاشان لە باشووردا لەگەل شەتولعەرەب درێژ دەبێتەوە وە لە كەنداوی عەرەب كۆتایی پێدێت لە باكووردا لە دەریاچەی حەبانییە بەرەو رۆژهەلات لە نزیك ئاوەرۆیی رووباری دیجلە لە دەوربەری شاری سامراوە تا دەگاتە شاخی حمرین وە لە باكووردا تێدەپەرێ لە نێوان مەكول – سنجار تا سنووری عێراق سووریاوە وە سنووری رۆژئاوای و باشووری رۆژئاوای لەگەل سنووری سیاسی سووریاو ئوردن و سعودیەوەیە ، رووبەرەكەی نزیكەی ( 270.000 كم ) دەبێت وە تا ( 3 / 5 ) رووبەری عێراق دەبێت.
دەتوانین لە بانی رۆژئاوادا پێنج بەش لەیەكتر جیابكەینەوە :
1. ناوچەی جەزیرەو نمایی ( سەرپار ) : بریتیە لە ئەستێلكێكی ( حەوز ) قولاییەكەی زۆر نیە بەرەو باشوور درێژ دەبێتەوە ، رۆخی هەیە لە رۆژهەلات و رۆژئاوادا ، دۆلی سەرپار ئاوەرۆی سەرەكی ئاوی ناوچەی جەزیرەیە كە گەورەترین چالە یان نزماییە درێژی ( 300 كم ) دەبێت پانی ( 45 كم ) دەبێت وە بەرزییەكەی ( 225 م ) دەبێت لە باكوور تا دەگاتە ( 3 مەتر ) لە خوار ئاستی رووی دەریاوە لە نزیك دەریاچەی سەرپارەوەیە . ناوچەی جەزیرە لە چەند پێچێكی بچووك پێك هاتووە هەندێكیان لە ژێر نیشتەنی لم دان وە هەندێً لە رووبەرەكەی بە دەرەوەیە ئەویش لە ئەنجامی جولانەوەی ناوەوەی زەوی .
2. ناوچەی دۆلەكان : بەشی ناوەراستی بانی رۆژئاوای داگیر كردووە جۆری بەردەكان و پێكهاتەیان كاریگەری لەسەر سیستەمی ئاوەرۆیەكەی هەیە لەم ناوچەیەدا چەند دۆلێك هەیە وەكو دۆلی ( حۆران و دۆلی سپی (ابیچ) ، لە ئەنجامی جۆلانەوەی ناو زەوی گەورەترین چال لەم ناوچەیەدا دروست بووە كە ناسراوە بە نزمایی (كحارە ) كە رووبەرەكەی نزیكەی ( 800 كم ) دەبێت كە بە هۆی بەرز بوونەوەو نزم بوونەوەی رووی زەوی و پاشان شكان دروست بووە بەلام لە كۆتایی ناوچەی دۆلەكاندا دەشتێكی گەورە هەیە كە ناسراوە بە( دەشتی حمادە ) كە لە سنووری نێوان عێراق و ئوردن و سعودیەوەیە وە كۆتایی دێت بە شاخێك كە ناسراوە بە شاخی ( عنیزە ) كە (915 م ) لە ئاستی رووی دەریاوە بەرزە .
3. ناوچەی بەردەكان ( بەرداوی ) : ئەم بەشە دەكەوێتە باشووری ناوچەی دۆلەكانەوە لەبەر ئەوەی ناوچەكە هەمووی بە بەرد داپۆشراوە بۆیە بەم ناوە ناسراوە ئاووهەوا رۆلێكی زۆری هەبووە لەسەر دروست بوونی بەردەكان لەو ناوچەیە بەتایبەتی ووشكی و جیاوازی پلەی گەرمی بەردەكان شكان و پارچەپارچە بوون و رۆخەكانیان زۆر تیژن زۆربەی بەردەكان لە جۆری بەردی كلسن ( دۆلەمایت – العوات ) .
4. ناوچەی دبدبە : دەكەوێتە ئەوپەری باشووری رۆژهەلاتی بانی رۆژئاوا ئەم ناوچەیە هەمووی بەبەرد و لم داپۆشراوە بە تایبەتی كە لەگەل با هاتوون لە ناوچەكانی بەرداوی و وە ناوچەی دۆلەكان چەند دۆلێكی تێكەوتووە كە ژمارەیان كەمە گرینگترینیان ( عەمیق ) ە .
5. رۆخە براوەكانی بانی رۆژئاوا : كە بریتین لە رۆخەكانی بانی رۆژئاوا دەرواننە سەر دەشتی نیشتەنییەوە واتا رۆژهەلاتی ناوچەی بەردەكان و دۆلەكانەوە ، هەروەها رۆخەكانی بانی رۆژئاوا دەگرێتەوە كە لە دەوروبەری رووباری فوراتەوەیە بۆیە بەم ناوە ناسراوە وە ناودەبرێت ، چونكە چەند دۆلێك ئەم ناوچەیە دەبرن ، لە ئەنجامی جولانەوەی زەوی هەندێ ناوچە بەرز بوونەتەوە وە هەندێكی تر نزم وەكو ناوچەی ( هۆری حەبانیە ) هەروەها ناوچەی خوێ هەروەها ( ابو دبس) .
دەشـــــــــتی نیشــــــــــتەنی 5/1/2010
ئەم ناوچەیە لە كۆندا بەناوچەی زەویە رەشەكان ناسراوە سەرەرای ئەوەی كە رەنگی خاكەكەی نزیكە لە قاوەیی كال واتا رەنگەكەی رەش نیە ، رووبەری ئەم دەشتە نزیكەی ( 93.000 كم ) كە دەكاتە ( 1 / 5 ) ی خاكی عێراق ئەم ناوچەیە پێك هاتووە لە نیشتەنییەكانی ئاوی دیجلەو فورات كە لە سەردەمی جیۆلۆجی نوێوە هێناویەتە ئەم ناوچەیە . ئەم ناوچانە تەختاین بەرزاییەكەیان لە زۆربەی شوێنەكاندا لە ( 20 پێ ) تێپەر ناكات واتە (4 م) نیشتەنی ئەم ناوچانە لە شوێنێكەوە ب شوێنێكی تر جیاوازی هەیە ، لە روی قولی و هەروەها قەبارەی گەردەكانیەوە ، نیشتەنییەكانی ناوچەی بەصرە كە ئاوی ( كاردل ) هێناویەتی گەورەترە لەوەی ئاوی دیجلەو فورات 0 لێكۆلینەوە جیۆلۆجیەكان دەلێن لە كاتی خۆیدا ئاوی كەنداو تا نزیك شاری ( تكریت ) دایپۆشیوە بەلام دواتر بەرەو دواوە گەراوەتەوە . بەتەنها رووباری دیجلە و فورات بەژداریان نەكردووە لە پێك هێنانی دەشتی نیشتەنی بەلكو ئاوی رووبارەكانی (كارول گەرمە ) بەژداریان كردووە لە هێنانی نیشتەنی وە هەروەها پربوونەوەی ئەم ناوچانە ، ئەو نیشتەنیانەی كە رووبارەكانی (كارول و گەرمە ) هێناویانە بووە رێگر لەبەردەم ئاوی دیجلەو فورات لە كاتی گەیشتنیان بۆ ناوچەی كەنداوی عەرەب و زۆلگاوەكان هەندێ جار ئاوی رووباری دیجلە و فورات بەرەو ناوچە نزمەكان رۆیشتن یان رێرەیان گۆراوە ، پاشان بە شێوەیەكی راستەوخۆ گەراوەتەوە بۆ ئاوی كەنداوی عەرەب ، پاشان رووباری شەتولعەرەبیان پێك هێناوە ، نیشتەنییەكانی رووباری ( كارول) زۆرجار زیاتر بووینە لە نیشتەنییەكانی ئاوی ( دیجلەو فورات ) ؟ چونكە رۆیشتنەكەی خێرا بووە پاشان بووەتە هۆی دروست بوونی بەنداو یان - Bar ، كە رێگەی كەشتیوانی زۆر تێدا ناخۆش بووە لە ئەنجامی ئەو نیشتەنیانەی كە ئاوی دیجلەو فورات كە سالانە دەگوازرێتەوە بۆ ئەم ناوچانە هەندێ جار بە ( 250 ملیۆن ) پێ مەزندە دەكرێت كە بۆتە هۆی دروست بوونی زەوی نوێ زۆرجار مەزندە دەكرێت ( 3 میل لە 100 سالدا )
س_لهكۆلێژی پهروهردهی سۆران بهوانه گوتراوهتهوه[/size]