بابه‌ت: مۆرینهۆ تا كۆتایی بۆنده‌كه‌م زه‌حمه‌ته له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید به‌رده‌وام بم
راهێنه‌ری پورتوگالی خۆزی مۆرینهۆ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ئه‌وه‌ی دوپات كرده‌وه كه ناتوانێت تا كۆتایی بۆنده‌كه‌ی به‌رده‌وام بێت له‌گه‌ڵ یانه‌ی ریال مه‌درید .
مۆرینهۆ بۆ پێگه‌ی فه‌رمی ریال مه‌درید ده‌ڵێت " مانه‌وه‌م لێره بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر كارێكی ئه‌سته‌مه ، ریال مه‌درید یانه‌یه‌كی گه‌وره‌یه، خۆ گونجاندن له‌گه‌ڵ بار‌و دۆخ و رۆشنبیری ئه‌م یانه‌یه زۆر زه‌حمه‌ته".
له‌كۆتایش وتی " كاركردن له ئینگلته‌را ئاسان تره و ده‌توانی بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ یانه‌كان به‌رده‌وام بیت، بهلاَم ریال مه‌درید داوای ده‌ست كه‌وت و سه‌ركه‌وتنت لێ ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ به‌رده‌وام بیت كه‌واته تۆ زۆر سه‌ركه‌وتوی"
.
ئه‌وه‌يه كه پێكه‌نين بخه‌يته سه‌ر لێوى كه‌سانێك ،
كه بير‌ى پێكه‌نين ئه‌كه‌ن . . . ツ