1

بابه‌ت: القاعدة دانی به‌ كوژرانی ئوسامه‌ بن لادن نا

دانی به‌ كوژرانی ئوسامه‌ بن لادن نا 
PNA – ئه‌مڕۆ رێكخراوی قاعیده‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ له‌ سایتێكی سه‌ر به‌و رێكخراوه‌ بڵاوبۆته‌وه‌ كوشتنی ئوسامه‌ بن لادنی پشتڕاست كرده‌وه‌, به‌ڵێنیان دا تۆڵه‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی بكه‌نه‌وه‌.



دوای پێنج رۆژ له‌ راگه‌یاندنی كوشتنی ئوسامه‌ بن لادن, ئه‌مڕۆ رێكخراوی قاعیده‌ كوژرانی سه‌ركرده‌ی رێكخراوی قاعیده‌ی پشتڕاست كرده‌وه‌ و رایگه‌یاند به‌م نزیكانه‌ تۆمارێكی ده‌نگی بن لادن بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ هه‌فته‌یه‌ك به‌ر له‌ كوشتنی تۆمار كراوه‌.



به‌ڵێنیان دا له‌ ئه‌ركی خۆیان به‌رده‌وام بن و تۆڵه‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی له‌ ناوه‌و ده‌ره‌وه‌ بكه‌نه‌وه‌و داوایان له‌ گه‌لی پاكستانیش كرد به‌ڕووی ئه‌وانه‌ی ئوسامه‌یان كوشتووه‌ هه‌ڵسن و شۆڕش له‌ دژیان به‌رپا بكه‌ن هه‌روه‌ها له‌ دژی ئه‌وانه‌ی كه‌ هه‌موو شتێكیان به‌ دوژمنی میلله‌ته‌كه‌یان فرۆشتووه‌.



هه‌ر له‌ به‌یاننامه‌كه‌ هۆشداری ئه‌مه‌ریكا كراوه‌ له‌ ده‌ستكاری كردنی ته‌رمی ئوسامه‌ و ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵی كوژراون و هانی ئه‌مه‌ریكای داوه‌ ته‌رمه‌كان راده‌ستی كه‌س و كارییان بكه‌نه‌وه‌.

s/peyamner

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]

2

وه‌ڵام: القاعدة دانی به‌ كوژرانی ئوسامه‌ بن لادن نا

ده‌ستت خۆش بێت براکه‌م بۆ ئه‌و هه‌واڵه‌

3

وه‌ڵام: القاعدة دانی به‌ كوژرانی ئوسامه‌ بن لادن نا

سوباس براكةم

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]