بابه‌ت: مه‌ترسیه‌كانی نازدان به‌منداڵ
جار دایكێك یان باوكێك له‌په‌روه‌رده‌كردنی منداڵه‌كانیاندا ڕه‌چاوی ئه‌وه ناكه‌ن گه‌ر نازی زۆر به‌منداڵ ببه‌خشن ده‌بێت زیانه‌كانی ئه‌و نازه زۆره چی بێت، نازكردنی زۆر له‌لایه‌ن منداڵه‌وه‌و جێبه‌جێكردنی حه‌زو داواكاری‌و ئاره‌زووه زۆره‌كانی، مه‌ترسیه‌كه بۆ سه‌ر منداڵه‌كه‌و ده‌بێت لێی دوور كه‌ویته‌وه چونكه له‌دوا ڕۆژدا زیانه‌كانی زۆرتر ده‌بێت له‌سووده‌كانی، له‌م چه‌ند خاڵه‌ی خواره‌وه‌شدا ڕوونده‌بێته‌وه كه په‌یڕه‌وكردنی ئه‌و جۆره په‌روه‌رده‌كردنه شتێكی باش نابێت بۆ منداڵ:
1- نازدان به‌منداڵ به‌یه‌كجاری ئه‌و ده‌رفه‌ته له‌ده‌ست منداڵه‌كه ده‌رده‌هێنێت كه وره‌و خواست و گڕوتینی تایبه‌ت به‌خۆیان دروست بكه‌ن، ئه‌مه‌ش به‌مانای ئه‌وه نیه ئه‌و دایك و باوكه هه‌ستن به‌شێوه‌یه‌كی توند ڕه‌فتار بكه‌ن له‌گه‌ڵیاندا.
2- پسپۆڕانی بواری په‌روه‌رده ئاماژه ده‌كه‌ن كه جیاكردنه‌وه‌ی منداڵه‌كان له‌سیستمی په‌روه‌رده‌كردنیان له‌ناو خێزاندا ههستو ده‌روونی خراپ لای منداڵه فه‌رامۆش كراوه‌كان دروست ده‌كات.
3- پسپۆڕانی بواری په‌روه‌رده ده‌ڵێن ئه‌و سۆزه زۆره‌ی به‌منداڵ ده‌درێت ده‌بێته سنوورێك بۆ په‌یوه‌ندیكردنی منداڵه بههاوڕێكانیهوهو ئاره‌زووی ئه‌و په‌یوه‌ندیه له‌لای ده‌پچڕێت كه لهدواییندا كه‌سێكی گۆشه‌گیری لێده‌رده‌چێت.
4- منداڵی نازدار ده‌بێته كه‌سێكی دڵه‌ڕاوكێ و په‌له له‌كاره‌كان دهكاتو له‌سه‌ر ئاستی كه‌سێتی و به‌خێرایی هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرێت به‌بێ تێگه‌یشتن لهمهبهستهكان.
5- منداڵی نازدار منداڵێكی خۆویستی لێدهردهچێتو حه‌ز بهكۆنترۆڵكردن ده‌كات به‌سه‌ر براو خوشكهكانیداو توندڕه‌وی ده‌نوێنێت به‌رامبه‌ریان، چونكه هه‌ست ده‌كات كه ئه‌و كه‌سێكی تایبه‌ته له‌لایه‌ن دایك‌و باوكیه‌وه.
6- منداڵی نازدار ناتوانێت متمانه به‌خۆی ببه‌ستێت چونكه هه‌ر له‌بنه‌ڕه‌تدا كه‌سایه‌تیه‌كه‌ی بێ بنه‌مایه.
nna