1

بابه‌ت: ئایه ده‌زانى؟ به‌شی (4)

[center][size=24]ئایه‌ ده‌زانى ئه‌و پیاوانه‌ى كه‌وا ته‌مه‌نى 30سال یا40سالیان بریوه‌ زیاتر توشى (قرێه‌ )ده‌بن له‌وانى تر.
ئایه‌ ده‌زانى كورته‌ بالاترین پیاو له‌ جیهاندا (جول)ى هندىیه‌ كه‌ درێژیه‌كه‌ى له‌ (62)سنتمتر تێناپه‌ریت.
ئایه‌ ده‌زانى تونس یه‌كه‌م ده‌وله‌ته‌ له‌ به‌رهه‌م هینانى زه‌یتون؟
ئایه‌ ده‌زانى یه‌كه‌م كه‌س كه‌ وێنه‌ى له‌ سه‌ر دراو كێشا ئه‌سكه‌نده‌رى مه‌قدۆنى بوو.
ئایه‌ ده‌زانى؟دانیشتوانى رووى زه‌وى له‌ هه‌موو هه‌فته‌یه‌كدا به‌رێژه‌ى(ملیۆنێك و نیو) زیاد ده‌كات؟
ئایه ده‌زانى به‌رزترین كورسى له‌ جیهاندا له‌ ولایه‌تى(الاباماى ئه‌مریكى) ه‌ كه‌ له‌ ساڵی1981ز دروست كراوه‌ كه‌ به‌رزییه‌كه‌ى (15)مه‌ترو(8)سنتم وپانى یه‌كه‌شى (5)مه‌ترو (96)سنتم؟
ئایه ده‌زانى؟پیاوێك به‌ناوى (دون كنغنمان)له‌ ساڵى(1980)زایینى زۆرترین واژووى له‌سه‌ر وێنه‌كانى كردكه‌(120000) هه‌زار واژوو بووله‌ ماوه‌ى 12 رۆژا؟
ئایه‌ ده‌زانى؟یه‌كه‌م وڵاتى عه‌ره‌بى كه‌ ئاشنا بوو به‌ چاپه‌مه‌نى لبنان بوو؟
ئایه‌ ده‌زانى؟ یه‌كه‌م كه‌س كه‌ قاموسى بۆ ئینگلیزى داهێنا یه‌كێ بوو به‌ناوى دكتۆرێموئیل جۆنسون؟
ئایه‌ ده‌زانى گورگ تاكه‌ گیانداره‌ كه‌ جنۆكه‌ ده‌خوات؟•ئایه‌ ده‌زانى گورگ تاكه‌ گیانداره‌ كه‌وا جنۆكه‌ لێى ده‌ترسێ؟
ئایه‌ ده‌زانى دوورى نێوان خۆرو زه‌وى به‌قه‌د (385)جار دوری ‌نێوان زه‌وى و مانگه‌ .
ئایه‌ ده‌زانى بوتلێكى شیر نزیكه‌ى سێ به‌شی ڤیتامین (b) له‌ ده‌ست ده‌دات ئه‌گه‌ر بێتو بۆ ماوه‌ى دوو كاتژمێر بخریته‌ به‌ر تیشكى خۆر؟
ئایه‌ ده‌زانى خۆر گیران له‌ 7خوله‌ك و8 چركه‌ تێناپه‌رێ ئه‌مه‌ش به‌هۆى ئه‌م خیرایه‌ى كه‌ زه‌وى هه‌یه‌تى له‌ سورانه‌وه‌ی به‌ده‌ورى خۆردا.
ئایه‌ ده‌زانى نه‌هه‌نگه‌ شینه‌كان ده‌توانن قسه‌ له‌ گه‌ڵ یه‌كتر بكه‌ن به‌هۆى گۆرانیه‌كانیانه‌وه‌ له‌ دورى 850كیلۆ مه‌تره‌وه‌.
ئایه‌ ده‌زانى ئاو نزیكه‌ى 90%كێشى له‌شه‌؟
ئایه‌ ده‌زانى هه‌ندێك حاله‌تى رۆماتیزم (رۆماتیزمى جومگه‌كان)چاره‌سه‌ر ده‌كرێت به‌ به‌كارهێنانى به‌فر وه‌ سه‌ركه‌وتنى گه‌وره‌ى به‌ده‌ست هێناوه‌.
ئایه‌ ده‌زانى؟درێژترین سفره‌ى نان خواردن له‌ ئیسپانیا له‌ ساڵى 1986رازانرایه‌وه‌ كه‌ درێژییه‌كه‌ى 2400مه‌تر بوو,نزیكه‌ى(60000)كه‌سیش به‌ ده‌وورى كۆبونه‌وه‌؟
ئایه ده‌زانى؟له‌ داب ونه‌ریتى دانیشتووانى به‌رزاییه‌كانى (تبت)له‌ وڵاتى چین بۆ به‌خێرهاتنى مێوانه‌كان زمانیان لێ ده‌ردێنن؟
ئایه ده‌زانى؟ئافره‌تێكى ئیتالىپێش ئه‌وه‌ى ته‌مه‌نى بگاته‌ 40 سالى(52) مندالى بوو له‌وانه‌(14)یان دووانه‌ وسیانه‌و چوارینه‌ بوون؟
ئایه‌ ده‌زانى؟ (الشنتو) ناوى جۆره‌ دینێكى ژاپۆنیه‌ به‌ ماناى ئه‌وه‌ دێت(رێگا به‌ره‌و خواوه‌نده‌كان)؟
ئایه ده‌زانى؟ فه‌یله‌سوفى به‌ناوبانگى یۆنانى ئه‌رستۆ مامۆستاى تایبه‌تى ئه‌سكه‌نده‌رى مه‌قدۆنى بووه‌؟
ئایه‌ ده‌زانى؟درێژترین(سمێل)له‌ جیهاندا درێژییه‌كه‌ى (259)سنتم كه‌ هى پیاوێكى هیندیه ‌له‌ شارى هیندوراس, كه‌ درێژى پیاوه‌كه‌ش له‌ (150)سنتم تێپه‌ر ناكات؟
ئایه‌ ده‌زانى؟دانیشتوانى گۆى زه‌وى هه‌موو (250)ساڵێك رێژه‌ى دوو به‌رامبه‌رى خۆى ده‌بێته‌وه‌؟
ئایه‌ ده‌زانى؟(لیۆن)به‌ناوبانگت رین شارى فه‌ره‌نسىیه‌ بۆ دروست كردنى ئاسن؟
ئایه‌ ده‌زانى؟ هه‌موو سالێك گۆى زه‌وى نزیكه‌ى (20) بۆمه‌له‌رزه‌ى كاولكار به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت؟
ئایه‌ده‌زانى؟ (26) ده‌وڵه‌ت له‌ جیهاندا هیچ كه‌نارێكى ئاویان نییه‌ بۆ وڵاته‌كه‌یان؟
ئایه‌ ده‌زانى؟ قولترین شوێن له‌ ئۆقیانۆسى (هادى) ده‌گاته‌(9400)مه‌تر؟
ئایه‌ ده‌زانی كۆنترین كۆشك له‌ جیهاندا ده‌كه‌وێته‌ ولاتى یه‌مه‌ن ئه‌م كۆشكه‌ش ناوى كۆشكى (غمدان)ه‌ ورۆبه‌ره‌كه‌شى ده‌گاته‌100متر؟
ئایه ‌ده‌زانى؟مرۆڤ له‌ كاتى قسه‌ كردندا (44)ماسولكه‌ به‌كاردێنێ؟
ئایه‌ ده‌زانى؟مرۆڤ له‌ كاتى تووره‌ بووندا(23)ماسولكه‌ به‌كاردێنێ ؟
ئایه ده‌زانى؟له‌ كاتى نووستنى مرۆڤدا(357)ماسولكه‌ پشووده‌ده‌ن؟
ئایه‌ ده‌زانى؟درێژترین سفره‌ى نان خواردن له‌ ئیسپانیا له‌ ساڵى 1986رازانرایه‌وه‌ كه‌ درێژییه‌كه‌ى 2400مه‌تر بوو,نزیكه‌ى(60000)كه‌سیش به‌ ده‌وورى كۆبونه‌وه‌؟
ئایاده‌زانى ؟ له‌ ساڵى( 2010) دا زیاتر له‌ 18 ملیۆن مناڵ كه‌ هه‌ر یه‌كێكیان یان‌ دایك یان باوك یاخود هه‌ردووكیان له‌ ده‌ست ده‌ده‌ن به‌ هۆى نه‌خۆشى (ئایدز)ه‌وه‌ له‌ووڵاتانى ئه‌فریقیاى باشوورو بیابانى گه‌وره‌ ؟
ئایه‌ ده‌زانى ؟ ژماره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ پێویستیان به‌ یارمه‌تى مرۆیى هه‌بوو له‌ ساڵى 2004 له‌ جیهاندا (دوو ملیۆن ) كه‌س بوون؟
ئایه‌ ده‌زانى ؟په‌نابه‌ران یه‌كێ له‌ زۆرترین ئه‌و كۆمه‌ڵانه‌ن كه‌ ڕووبه‌ڕوى برسیێتى ئه‌بنه‌وه‌ هه‌روك نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان ئاماژه‌ى به‌وه‌ كردوه‌ كه‌ ژماره‌ى تێكڕاى په‌نابه‌ران له‌ جیهاندا ده‌گاته‌ (9)ملیۆن په‌نابه‌ر؟
ئایه‌ ده‌زانى؟ یه‌كه‌م رێگاىخیرا(اوتوستراد) له‌ جیهاندا كرایه‌وه‌ بۆ ئۆتۆمبێل له‌سالى 1921 ز بوو كه‌ له‌ناوچه‌ى دارستانى سه‌وزبوو له‌ نزیك برلین؟
ئایه‌ ده‌زانى؟داهێنه‌رى ته‌له‌فزیون (فیلوفارنسورت)له‌و كاته‌ى ته‌له‌فزیونى داهێنا له‌ساڵی1927 ز ته‌مه‌نى له‌(20)ساڵ تێپه‌رى نه‌ده‌كرد؟
ئایه‌ ده‌زانى؟درێژترین پردى هه‌ڵواسراو له‌ جیهاندا له‌ ئینگلته‌رایه‌ كه‌درێژییه‌كه‌ى ده‌گاته‌ (1410)مه‌ترچوارگۆشه‌ و ده‌كه‌وێته‌سه‌ر رووبارى (همبر)؟
ئایه‌ده‌زانى؟ گه‌وره‌ترین پارچه‌زێڕ له‌ جیهاندا ده‌كه‌وێته‌ وڵاتى یابان كه‌له‌ سه‌رشێوه‌ى فرۆكه‌یه‌؟
ئایه‌ ده‌زانى؟گه‌وره‌ترین وزۆرترین كانه‌ بوركانه‌كان له‌ جیهاند ده‌كه‌وێته‌ ئه‌نده‌نوسیا؟
ئایه‌ ده‌زانى؟زمانى(الامهدبه‌)ج ۆره ‌زمانێكى ئه‌ثیوبیه‌ كه‌ له‌ (267)پیت پێك دێت؟
ئایه‌ ده‌زانى؟له‌ جه‌زیره‌ى (دومنیكا) ئافره‌تان به‌جۆره‌ زمانێكى جیاواز له‌ پیاوان قسه‌ ده‌كه‌ن؟
ئایه‌ ده‌زانى؟چیاكان له‌ قوڵایى ده‌ریاكان به‌رزترن وه‌كو ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر زه‌وین؟
ئایه‌ ده‌زانى؟ ژماره‌ى زمانه‌ جۆراو جۆره‌كانى جیهان پیك هاتووه‌ له‌(4324)جۆره‌ زمان له‌وانه‌ (160 )جۆریان له‌ ئه‌وروپا قسه‌یان پێده‌كرێت؟
ئایه‌ ده‌زانى؟ ده‌ریای قه‌زوین بریتىیه‌ له‌ ده‌ریاچه‌یه‌ك به‌ڵام له‌به‌ر سوێرى ئاوه‌كه‌ى ئه‌م ناوه‌ى (ده‌ریا) ى خراوه‌ته‌ پاڵ؟
ئایه‌ ده‌زانى؟ گه‌وره‌ترین ده‌ریاچه‌ له‌ جیهاندا ده‌ریاچه‌ى (قه‌زوین)ه‌ كه‌ روبه‌ره‌كه‌ى ده‌گاته‌ (440)
هه‌زار كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌؟
ئایه‌ده‌زانى؟گه‌وره‌ترین بوركان له‌جیهاندا ده‌كه‌وێته‌ (تنزانیا)كه‌ به‌رزیه‌كه‌ى ده‌گاته‌ (5895)مه‌تر؟
ئایه‌ ده‌زانى؟دارسنۆبه‌ر به ‌زۆرترین رێژه ‌دێت له‌ به‌رامبه‌ر جۆره ‌داره‌كانى تر به‌ جۆرێك رێژه‌ى دار سنۆبه‌ر ده‌گاته‌ 19%
ئایه‌ ده‌زانى؟ ووشه‌ى (تایلاند)به‌ماناى خاكى ئازادكراوه‌كان دێت؟
ئایه‌ ده‌زانى؟دۆزه‌ره‌وه‌ى زانستى ئه‌ستێره‌ ناسى (گالیلۆ)بوو؟
ئایه‌ ده‌زانى ؟(خۆر) نزیكترین ئه‌ستێره‌یه‌ بۆ زه‌وى؟
ئایه‌ ده‌زانى؟دانیشتوانى گۆى زه‌وى هه‌موو (250)ساڵێك رێژه‌ى دوو به‌رامبه‌رى خۆى ده‌بێته‌وه‌؟
ئایه‌ ده‌زانى؟(لیۆن)به‌ناوبانگت رین شارى فه‌ره‌نسىیه‌ بۆ دروست كردنى ئاسن؟
ئایه‌ ده‌زانى؟ هه‌موو سالێك گۆى زه‌وى نزیكه‌ى (20) بۆمه‌له‌رزه‌ى كاولكار به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت؟
ئایه‌ ده‌زانى؟ (26) ده‌وڵه‌ت له‌ جیهاندا هیچ كه‌نارێكى ئاویان نییه‌ بۆ وڵاته‌كه‌یان؟
ئایه‌ ده‌زانى؟ قولترین شوێن له‌ ئۆقیانۆسى (هادى) ده‌گاته‌(9400)مه‌تر؟
ئایه‌ ده‌زانی كۆنترین كۆشك له‌ جیهاندا ده‌كه‌وێته‌ ولاتى یه‌مه‌ن ئه‌م كۆشكه‌ش ناوى كۆشكى (غمدان)ه‌ ورۆبه‌ره‌كه‌شى ده‌گاته‌100متر؟
ئایه‌ ده‌زانى؟ دارى فلین (ته‌په‌ دۆر) پێویستى به‌ ده‌ (10) ساڵه‌ بۆ ئه‌وه‌ى یه‌ك ته‌به‌قه‌ فلین دروست بكا ؟
ئایه‌ ده‌زانى ؟ زیاتر له‌ 800 ملیۆن كه‌س له‌ دانیشتوانى سه‌رزه‌وى روبه‌روى به‌د خۆراكى بونه‌ته‌وه‌؟
ئایه‌ ده‌زانى ؟هه‌موو سالێك زیاتر له‌ (100000)مناڵى توش بوو به‌ شێواوى مێشك به‌ شێوه‌یه‌كى زگماك له‌دایك ده‌بن ئه‌مه‌ش به‌ هۆى كه‌مى (یود)له‌ خواردنى دایكه‌كانیان له‌كاتى سك پرى یا له‌ پێش سك پریدا.
ئایه‌ ده‌زانى ؟هه‌موو سالێك زیاتر له‌ (250000) مناڵى تووش بوو به‌كوێرى زگماك له‌ دایك ده‌بن له‌ ده‌رئه‌نجامى كه‌مى ڤیتامین (ڕ)؟
ئایه‌ ده‌زانى ؟ له‌(60%)ى ئافره‌تانى وڵاتانى جیهانى سێیه‌م به‌ شێوه‌یه‌كى راسته‌وخۆ خه‌ریكى كارى جوتیارین؟
ئایه‌ ده‌زانى ؟ نزیكه‌ى نیو ملیۆن ئافره‌ت هه‌موو سالێك ده‌مرن به‌هۆى ئه‌و بێ هێزیه‌ى كه‌توشى ده‌بن له‌كاتى سك پرى و مناڵ بوندا, واش دانراوه‌ هۆكه‌ى بۆ به‌دخۆراكى وبرسیه‌تى ده‌گه‌رێته‌وه‌؟
ئایه‌ ده‌زانى؟ ژیانى(2.5) ملیاركه‌س له‌ وڵاتانى دووا كه‌وتوو (دول النامیه‌) به‌ستراوه‌ته‌وه‌ له‌ سه‌ر جۆتیارى؟
ئایه‌ ده‌زانى؟ له‌(70%) ى ئاوى شیرینى واته‌ ئاوى خواردنه‌وه‌ به‌كاردێت بۆ ئاودانى به‌روبوومه‌كان له‌ جیهاندا؟
ئایه‌ ده‌زانى؟ درێژترین رٍووبار له‌ جیهاندا رٍووبارى(نیل)ه‌ كه‌ درێژیه‌كه‌ى ده‌گاته‌(40157)میل و له‌دواى ئه‌و ڕووبارى(ئه‌مازۆن)دێت و ڕووبارى (میسیسبى) به‌ پله‌ى سێیه‌م دێت؟
ئایه‌ ده‌زانى؟ گه‌وره‌ترین ئۆقیانۆس له‌ جیهاندا ئۆقیانۆسى (هادى) یه‌ كه‌ ڕوبه‌ره‌كه‌ى ده‌گاته‌ (64) ملیۆن میل و وه‌ قوڵترین شوێن تیایدا ده‌گاته‌(36251) پێ؟
ئایه‌ ده‌زانى؟ داهێنه‌رى ئامێرى ژمێریارى(حاسبه‌) بلیز باسكالى فه‌ره‌نسى بوو له‌ ساڵى 1785 ز دا؟
ئایه‌ ده‌زانى ؟ كۆنترین پرد له‌ جیهاندا مێژوووه‌كه‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ (850) ساڵ پێش زایین, كه‌ ده‌كه‌وێته‌ توركیا كه‌ بریتىیه‌ له‌ پردێكى به‌ردینى و ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر ڕووبارى (میلس) له‌ توركیا؟
ئایه‌ ده‌زانى ؟ گیاندارى (زه‌ڕافه‌) له‌به‌ر درێژى ملى له‌رۆژێكدا ته‌نها (9) خوله‌ك ده‌خه‌وێت,به‌ڵام ئه‌م خه‌وتنه‌ له‌سه‌ر یه‌ك نىیه‌ به‌ڵكو به‌ سێ جاره‌ و هه‌رجاره‌ى سێ خوله‌ك ده‌خه‌وێت؟
ئایه‌ ده‌زانى؟ له‌شى ئاده‌میزاد له‌ (206) پارچه‌ ئێسك پێكهاتووه‌؟
ئایه‌ ده‌زانى؟ ژماره‌ى ئه‌وكه‌سانه‌ى تووشى ڤایرۆسى( ئایدز) بوون له‌ ساڵى 2005 (پێنج ملیۆن ) كه‌س بوون؟
ئایه‌ ده‌زانى؟ڕێژه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ تووشى ڤایرۆسى (ئایدز) بوونه‌ له ‌وڵاتانى دوواكه‌وتوو ده‌گاته‌ (95%)؟


[/size][/center]

ئه‌کرێ له‌ گه‌ڵ ئاسمان ڕێککه‌وین دوووباڵی ئه‌فسوناویم باتێ...تا بۆ لای بفڕم؟! ئه‌شێ ده‌ریا له‌ گه‌ڵما هه‌ند میهرابان بێت نه‌هێڵێ قوڵای بمخنکێنێ .شه‌پۆله‌کانیش ئارام کاته‌وه‌ ...تا له‌ لای له‌نگه‌ربگرم ئه‌وه‌ی که‌ ئاسته‌مه‌و ناکرێ ..ئه‌ی یار مه‌ودای نێوان...ڕۆحی من و دڵی تۆیه‌ نازانم چۆن هه‌نگاو بنێم و چۆن بیبڕم ؟!
http://www.lexilogos.com/keyboard/sorani.htm

2

وه‌ڵام: ئایه ده‌زانى؟ به‌شی (4)

دةست خوش زور زور زور زانيارى بةسودن

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]

3

وه‌ڵام: ئایه ده‌زانى؟ به‌شی (4)

دةستت خؤش خوشكئ..سةركةوتوبيت