1

بابه‌ت: لـه‌جێی‌ پـاسۆرد، بـه‌ تیشـكـی‌ چـاو كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت بۆ ده‌كاته‌وه‌

كۆمپانیایه‌كی‌ ئه‌مه‌ریكی‌ سه‌قاڵی‌ په‌ره‌پێدانی‌ به‌رنامه‌یه‌كی‌ تایبه‌ته‌ له‌ بواری‌ كردنه‌وه‌و داخستنی‌ فایله‌ كانی‌ ناو كۆمپیوته‌ردا، به‌رنامه‌كه‌ش له‌بواری‌ پاسۆردادیه‌  و ئه‌و به‌رنامه‌ نوێیه‌ به‌ سه‌یركردن فایله‌ هه‌ڵگیراوه‌كانی‌ ناو كۆمپیوته‌ر ده‌كاته‌وه‌، به‌رنامه‌كه‌ به‌(Eye Lock)و له‌ ئامێرێكی‌ تایبه‌تیدایه‌ و به‌كۆمپیوته‌ره‌كه‌وه‌ ده‌به‌سترێت، له‌كاتی‌ به‌كارهێنانی‌ كۆمپیوته‌ره‌كه‌دا به‌كارهێنه‌ر و خاوه‌نی‌ كۆمپیوته‌ره‌كه‌ سه‌یری‌  ئه‌و ئامێره‌ده‌كات و ئامێره‌كه‌ش نیگاو تیشكی‌ چاوی‌ به‌كارهێنه‌ره‌كه‌ ده‌ناسێته‌وه‌و رێگای‌ چوونه‌ ناو سیسته‌مه‌كه‌ی‌ پێده‌دات، خاوه‌نی‌ كۆمپانیای‌ ترایسی‌  هوش  رایگه‌یاند: ئه‌م داهێنانه‌  به‌كارهێنه‌رانی‌ كۆمپیوته‌ رزگار ده‌كات له‌ هه‌ڵگرتن و پاراستنی‌ ده‌یان كۆد و پاسۆرد، ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ وتیشی‌: ئه‌م ئامێره‌ نوێیه‌  تایبه‌ته‌ به‌ ده‌زگاكانی‌ ده‌وڵه‌ت، به‌لاَم له‌كاتی‌ ته‌واوبوونیدا وه‌ك ده‌ستكه‌وتێكی‌ نوێی‌ زانستی‌ راده‌گه‌یه‌نرێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ كۆمپانیاكه‌ راشیگه‌یاند: چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌داهاتوویه‌كی‌ نزیكدا هه‌مان به‌رنامه‌ و ئامێر له‌بواری‌ مۆبایلدا دابمه‌زرێنین. ئه‌وه‌ی‌ جێگای‌ سه‌رنجه‌ ئه‌م ئامێرو به‌رنامه‌یه‌ له‌پاش مردنی‌ به‌كارهێنه‌ره‌كه‌ی‌ كه‌سی‌ تر ناتوانیت به‌كاری‌ بهێنێت، به‌وه‌ش نهێنییه‌كانی‌ به‌كارهێنه‌ره‌كه‌ی‌ پارێزراو ده‌بن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ مردنی‌ كه‌سه‌ی‌ به‌كارهێنه‌ردا كۆمپیوته‌ره‌كه‌ش ده‌مرێت.

2

وه‌ڵام: لـه‌جێی‌ پـاسۆرد، بـه‌ تیشـكـی‌ چـاو كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت بۆ ده‌كاته‌وه‌

بةراستى شتيكى زؤر باشة دةست خوش

کـه‌ نـامـه‌ت بـۆ ئـه‌نـێـرم مـانـای وایـه‌بـیـرت ئـه‌کـه‌م  کـه‌ نـامـه‌شـت بـۆ نـانـێـرم
مـانـای وایـه‌ چـاوه‌ڕێـم بـزانـم تـۆ کـه‌ی بـیـرم ئـه‌کـه‌یـت !!





ئه‌وه‌ش خۆم له‌ فیس خه‌سوو   wink

3

وه‌ڵام: لـه‌جێی‌ پـاسۆرد، بـه‌ تیشـكـی‌ چـاو كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت بۆ ده‌كاته‌وه‌

barezit Ahmad gyan ..bas agar hatbaw bo mal u miratish wai lehatba bash bw, aw kat kas shari la sar nadakrd