بابه‌ت: حه‌نایی کردووه په‌نجه‌ی . . .
حه‌نایی كردووه په‌نجه‌ی به خوێناوی دڵی زارم
ئه‌مه ڕه‌نگه شه‌هاده‌ت بێ كه كوشته‌ی ده‌ستی دڵدارم
وتم ئایا به زاری خۆت ئه‌پرسی حاڵی زاری من ؟
برۆی هێنایه یه‌ك وه‌ك شكڵی یه‌عنی كه بێزارم
عه‌جه‌ب ئه‌ستێره شه‌و هه‌ڵبێ له تاوی خوسره‌وی خاوه‌ر
به ڕووی تۆم دیده هه‌ڵنایه‌ت ، شه‌وو ڕۆژ گه‌رچی بێدارم
ته‌بیبی من ئه‌بێ ده‌خلی ئه‌بێ سه‌حاب ئیشاره‌ت بێ
مه‌گه‌ر چاوت بزانێ من له‌به‌رچی مه‌ست و بیمارم
به سه‌رووم ووت كه ڕاسته سه‌ركه‌ش و به‌رزی كه‌چی له‌رزی
كه فه‌رقیشم بگاته ئاسمان به‌نده‌ی قه‌دی یارم
له شیرینی ئه‌تۆ ئه‌ی خوسره‌وی ته‌ختی زه‌مین ڕه‌نگه
بگاته ئاسمانی بێستوون فه‌رهادی هاوارم !
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=SFAgRehI … dded#at=14[/youtube]
شیعری "ناڵی"
وتنی به گۆرانی "عدنان که‌ریم"
کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .
مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده و ژیانێکی به‌ختیار . . !