بابه‌ت: بـۆ ڕزگار کردنی گۆی زه‌وی . . .!
پسپۆرانی ناسا، بۆ رزگاركردنی گۆی زه‌وی له گه‌رمای خۆر، كه رۆژ له دووای رۆژ له زیادبووندایه، رێگه چاره‌یه‌كی سه‌یروسه‌مه‌ره‌یان خستووه‌ته‌ڕوو. ئه‌م پسپۆرانه پێشنیاریان كردووه، كه هه‌ساره‌ی زه‌وی له خولگه‌ی ئێستای خۆی بڕێك ئه‌ولاتر ببرێت و بخرێته خولگه‌یه‌كی تری دوورتر له خۆر.
به‌مشێوه‌یه ته‌مه‌نی هه‌ساره‌ی زه‌وی 6 بلیۆن ساڵی‌تر زیاد ده‌بێت. ئه‌م زانایانه كێشه‌ی پاڵپێوه‌نانی هه‌ساره‌ی زه‌ویشیان چاره‌سه‌ر كردووه‌و ده‌ڵێن ده‌كرێت ملی هه‌ساره‌یه‌كی كه‌زیدار(دوولكدار) بگرین و ناچاری كه‌ین به نزیك زه‌ویدا تێپه‌ڕێت و به‌هۆی شه‌پۆلی ئه‌م تێپه‌ڕینه، زه‌وی له خولگه‌ی ئێستای خۆی ده‌رده‌چێت و له خولگه‌ی نوێی كه له خۆر دوورتره، جێگیر ده‌بێت. هه‌ڵبه‌ت ئه‌مكاره زۆر هه‌ستیاره و ئه‌گه‌ر بچووكترین هه‌ڵه بكرێت، ئه‌وه پێچه‌وانه‌ی كرداره‌كه رووده‌دات و هه‌ساره‌ی زه‌وی ره‌نگه بچێته خولگه‌یه‌كی نزیكتر له خۆر، كه ئه‌وكاته هه‌موومان ده‌بین به كه‌باب. به هه‌رحاڵ، هێشتا مشت‌ومڕ له‌سه‌ر ئه‌م پێشنیاره به‌رده‌وامه.
ئه‌گه‌ر له منیش بپرسن، ده‌ڵێم كاكه خوا خێرتان بنووسێت، ده‌ستی لێ مه‌ده‌ن، با خراپتر نه‌بێت.:lol:
FBزانیاری گشتی
کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .
مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده و ژیانێکی به‌ختیار . . !