1

بابه‌ت: به‌م جۆره‌ بیربکه‌ره‌وه‌!

[right][size=16]

پیاوێکی پیر له‌ کۆتایی هه‌موو رۆژێکدا ده‌ستی ئه‌کرد به‌ بۆڵه‌ چونکه‌ ئه‌یوت بارم گرانه‌

رۆژیکیان براده‌ریکی لێی پرسی : بۆچی هه‌میشه‌ به‌م جۆره‌ی ؟ بار گرانی تۆ چییه‌؟

پیره‌مێرده‌که‌ش له‌ وه‌ڵامدا ووتی:

2 داڵم هه‌یه‌ هه‌موو رۆژ ئه‌بێت به‌خێویان بکه‌م..

2 که‌روێشکم هه‌یه‌ ئه‌بێت ئاگام لێیان بێ رانه‌که‌ن..

2 هه‌ڵۆ ئه‌بێ هه‌موو رۆژ مه‌شق و راهێنانیان پێ بکه‌م و به‌هێزیان بکه‌م..

وه‌ مارێکم هه‌یه‌ ئه‌بێ زۆر ئاگام لێی بێت

وه‌ شێرێک ئه‌بێت هه‌موو کات بیپارێزم له‌ قه‌فه‌سێکدا

وه‌ نه‌خۆشێکیش ئه‌بێت ئاگام لێی بێت...

براده‌ره‌که‌ی به‌سه‌رسورمانه‌وه‌ پێی ووت: تۆ چۆن ئه‌توانی ئه‌و هه‌مووه‌ به‌ ته‌نها به‌خێو بکه‌ی؟

پیره‌میرده‌که‌ش له‌ وه‌ڵامدا ووتی: ئه‌وه‌ راستیه‌کی ناخۆشه‌ ؛ زیادی کردوو ووتی:

داڵه‌کان چاوه‌کانمن ئه‌بێت به‌رده‌وام ئاگام لێیان بێ که‌ سه‌یری حه‌ڵاڵ بکه‌ن و دوور بکه‌ونه‌وه‌ له‌سه‌یرکردنی حه‌رام


که‌روێشکه‌کانیش قاچه‌کانمن ئه‌بێت ئاگام لێیان بێ به‌ڕێگای هه‌ڵه‌یه‌ تێنه‌په‌ڕن

هه‌ڵۆکانیش ده‌سته‌کانمن ئه‌بێ رایانبهێنم بۆ کاری باشه‌ و یارمه‌تی خه‌ڵک بدات

ماره‌که‌ش زمانمه‌ ئه‌بێ زۆر ئاگام لێی بێ که‌ قسه‌ی هه‌ڵه‌ و باسی که‌س نه‌کات به‌خراپه‌ و زه‌م

شێره‌که‌ش  دڵمه‌ که‌ ئه‌بێت به‌ندی بکه‌م بۆ ئه‌وه‌ی نه‌روات له‌گه‌ڵ ویسته‌کانمدا و له‌ده‌ستم بچێت
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ باشی دڵ هه‌موو جه‌سته‌ باش ئه‌بێت وه‌ به‌ خراپ بوونی هه‌موو جه‌سته‌ خراپ ئه‌بێت

پیاوه‌ نه‌خۆشه‌که‌ش له‌ش و لارمه‌ که‌ ئه‌بێت هه‌موو کات ئاگاداریبم و بیپارێزم...

وه‌ له‌ هه‌موو شتێک گرنگتر ئه‌وه‌یه‌ که‌ کۆنترۆلی خۆت بکه‌ی وه‌ نه‌هێڵی هیچ بارو دۆخێک یان که‌سێک پاڵت پێوه‌ بنێن بۆ شتێک که‌ ویستی خۆتی تیادا نیه‌..
مه‌هێڵه‌ که‌ ئاره‌زووه‌کانت کاریگه‌ربن له‌سه‌رت..
هیچ شتێکیش له‌ دنیادا له‌مه‌ گرنگتر نیه‌ که‌ به‌نده‌ی خوای گه‌وره‌ بیت و خاوه‌نی خودی خۆت بیت

فریـشــــته‌ی جوانی[/size][/right]

http://smn21.com/up/uploads/jpg/fb559108c8.jpg

2

وه‌ڵام: به‌م جۆره‌ بیربکه‌ره‌وه‌!

barasty zor amozhgareki jwan bo hiwam waya emash swdy le war grin

dastt xosh bet hamisha baxtawar bet malkam smile

ئه‌کرێ له‌ گه‌ڵ ئاسمان ڕێککه‌وین دوووباڵی ئه‌فسوناویم باتێ...تا بۆ لای بفڕم؟! ئه‌شێ ده‌ریا له‌ گه‌ڵما هه‌ند میهرابان بێت نه‌هێڵێ قوڵای بمخنکێنێ .شه‌پۆله‌کانیش ئارام کاته‌وه‌ ...تا له‌ لای له‌نگه‌ربگرم ئه‌وه‌ی که‌ ئاسته‌مه‌و ناکرێ ..ئه‌ی یار مه‌ودای نێوان...ڕۆحی من و دڵی تۆیه‌ نازانم چۆن هه‌نگاو بنێم و چۆن بیبڕم ؟!
http://www.lexilogos.com/keyboard/sorani.htm

3

وه‌ڵام: به‌م جۆره‌ بیربکه‌ره‌وه‌!

وةلاميكى زورجوانى داوه ته وه دةبى هةمووكةسيك وابيركاته وة دةست خوش

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]

4

وه‌ڵام: به‌م جۆره‌ بیربکه‌ره‌وه‌!

supas  bo walamakantan
dlxoshm ka  ba  dltana:)

http://smn21.com/up/uploads/jpg/fb559108c8.jpg