بابه‌ت: ئه‌وینى رِاستهقینه .
له‌و ساته‌وه‌ى كه له یه‌كێك له قاوشهكانى نه‌خۆشخانه خه‌وێنرا بووم، ژن ومێردێك له قه‌ره‌وێڵه‌كه‌ى ته‌نیشتمدا مشتومرێكى نهبرِاوهیان درێژه پێده‌دا، ژنه ده‌یویست له نه‌خۆشخانه بچێته ده‌ره‌وه و مێرده‌كه‌ى ده‌یویست ئه‌و له هه‌مان شوێن بمینێته‌وه. له قسه‌ى په‌رستیاره‌كان بۆم ده‌ركه‌وت كه ژنه‌كه لویهكى هه‌یه‌و حاڵى زۆر خراپه ..
له‌میانه‌ى مشتومرِى ئه‌م دوو كه‌سه‌دا ورده ورده له چۆنیه‌تى ژیانى ئه‌وان ئاگادار بووم، خێزانیكى دێهاتى ساده‌بوون به دوو منداڵه‌وه، كچێك كه ساڵى رابردوو چوبوویه زانكۆ و كورِێك كه له دواناوه‌ندى ده‌یخوێند و هه‌موو سه‌رمایه‌كه‌یان كێڵگهیهكى بچوك، شه‌ش سه‌ر مهرِ و مانگایه‌كه. له رِارهوى نه‌خۆشخانه‌كه‌دا ته‌له‌فونێكى گشتى هه‌بوو كه هه‌موو شه‌وێك پیاوه‌كه له‌و ته‌له‌فونه‌وه په‌یوه‌ندى به ماڵه‌وه ده‌كرد، ده‌نگى پیاوه‌كه زۆر قایم بوو و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ده‌رگاى قاوشى نه‌خۆشخانه‌كه داخرابوو به‌لام بهرِوونى ده‌نگه‌كه‌ى ده‌بیسترا بابه‌تى هه‌میشه‌یى گفتوگۆ تهلهفونیهكهى پیاوه‌كه له‌گه‌ڵ كوره‌كه‌یدا هیچ گۆرانى به‌سه‌ردا نه‌ده‌هات: (مانگا و مهرِهكانتان برد بۆ لهوهرِ؟ كاتێك ده‌چنه ده‌ره‌وه، له بیرتان نه‌چێت ده‌رگاى ماڵه‌كه داخه‌ن، له وانهكانتانا چۆنن؟ نیگه‌رانى ئێمه مه‌بن، حاڵى دایكتان خه‌ریكه باش ده‌بێت به‌م زووانه ده‌گه‌رێینه‌وه. دواى چه‌ند رۆژێك پزیشكه‌كان ژوورى نه‌شته‌رگه‌رییان بۆ ئه‌نجامدانى نه‌شته‌رگه‌رى بۆ ژنه‌كه ئاماده‌كرد، ژن به‌رله‌وه‌ى بچێته ژورى نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه له پرِ ده‌ستى پیاوه‌كه‌ى گرت و به‌ده‌م گریانه‌وه وتى (ئه‌گه‌ر نهگهرِامهوه ئاگات له خۆت و منداڵه‌كان بێت) پیاوه‌كه به میهره‌بانیه‌وه دڵنه‌وایى كرد و وتى ( هێنده چه‌نه مه‌ده) به‌لام من هه‌ستم كرد كه‌مێك ده‌موچاوى تێك چوو، دواى تێپهرِبوونى ده كاتژمێر كه تهپڵهكى به‌رده‌م پیاوه‌كه پربوو بوو له ئاغزه جگه‌ره، په‌رستیاره‌كان ژنێكى بىَ هه‌ست و جوڵه‌یان گه‌یانده ژوره‌كه نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه به‌سه‌ركه‌وتویى ئه‌نجامدرا بوو پیاو له خۆشحاڵى دا ده‌ست و پێى خۆى ون كردبوو كاتێك هه‌موو شتێك ئاسایى بوویه‌وه، چوویه ده‌ره‌وه‌و شه‌و دره‌نگانێك گه‌رایه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه، پیاوه‌كه ئه‌و شه‌وه وه‌ك شه‌وانى پێشوو ته‌له‌فونى بۆ ماڵه‌وه نه‌كرد، ته‌نها له ته‌نیشت قه‌ره‌وێڵه‌ى هاوسه‌ره‌كه‌یدا دانیشتوو نوقمى ته‌ماشاى ئه‌و بوو كه هێشتا بێهۆش بوو. به‌یانى رۆژى دوایى ژنه‌كه هاته‌وه هۆش خۆى، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كه هێشتا نه‌یده‌توانى قسه بكات به‌لام حاڵى باش بوو، له‌و رِۆژهوهى كه ده‌مامكى ئۆكسژینهكهیان بۆ لابرد، دیسان مشتومرِى ژن و مێرد ده‌ستى پێكرده‌وه، ژنه ده‌یویست له نه‌خۆشخانه بچێته ده‌ره‌وه‌و پیاوه‌كه ده‌یویست له هه‌مان شوێن بمێنێته‌وه، هه‌موو شتێك وه‌ك جاران درێژه‌ى كێشا، هه‌موو شه‌وێك پیاوه‌كه ته‌له‌فونى بۆ ماڵه‌وه ده‌كرد، هه‌مان ده‌نگى به‌رز و هه‌مان ئه‌و قسانه‌ى كه دوباره ده‌بوونه‌وه، رۆژێك له رِارِهوهكهدا پیاسه‌م ده‌كرد كاتێك به ته‌نیشت پیاوه‌كه‌دا تێدهپهرِیم خه‌ریك بوو ده‌یووت: ((مانگا‌و مهرِهكانن چۆنن) له بیرتان نه‌چێت خزمه‌تیان بكه‌ن. بارى ته‌ندروستى دایه به‌مزووانه چاك ده‌بێت و ئێمه دهگهرِێینهوه. كه ئاورِم دایه‌وه به سه‌رسورمانه‌وه بینیم كه ئه‌سڵه‌ن كارتێك له ناو ته‌له‌فونه گشتیه‌كه‌دا نیه، پیاو له كاتێكدا كه ئاماژه‌ى ده‌كرد بێده‌نگ بم، درێژه‌ى به قسه‌كانى دا تا په‌یوه‌ندیه‌كه كۆتایى هات، پاشان به ئه‌سپایى به منى ووت: (( تكا ده‌كه‌م هیچ شتێك به هاوسه‌ره‌كه‌م مهڵىَ، مانگا‌و مهرهكانم پێشتر بۆ دابین كردنى تێچووى نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌ى فرۆشتووه، بۆ ئه‌وه‌ى نیگه‌رانى ئاینده‌مان نه‌بێت، واخۆم پیشان ده‌ده‌م كه خه‌ریكم به ته‌له‌فون قسه ده‌كه‌م)) له‌م ساته‌دا بۆم ده‌ركه‌وت كه ئه‌م ته‌له‌فونه بۆ ماله‌وه نه‌بوو، به‌ڵكو بۆ خێزانه‌كه‌ى بوو كه نه‌خۆشه و له‌سه‌ر قه‌ره‌وێڵه‌كه‌ى خه‌وتبوو، له هه‌ڵس و كه‌وتى ئه‌م ژن و مێرده و ئه‌وینێكى تایبه‌ت كه له نێوانیاندا بوو، دوچارى شۆك بووم، ئه‌وینى راسته‌قینه كه پێویستى به گه‌مه‌ى رِۆمانسیانه و گوڵى سور و سوێند خواردن و ده‌رخستنى پابه‌ندى نه‌بوو، به‌لام دڵى ئه‌و دوو كه‌سه‌ى گه‌رم ده‌كرد.
Bextewery