بابه‌ت: ئافره‌تێكی به‌ساڵاچوو هێلی ئینته‌رنێتی زیاتر له 3 ملیۆن كه‌سی بڕی
ئافره‌تێكی به‌ساڵاچوو هێلی ئینته‌رنێتی زیاتر له 3 ملیۆن كه‌سی بڕی
PNA- ئافره‌تێكی به‌ساڵاچووی جۆرجیا به‌هۆی گهرِان له مس و كانزای تر هێلی ئینته‌رنێتی له‌سه‌ر 3 ملیۆن و 200 هه‌زار كه‌س پچڕاند.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندن ئاشكرایان كرد, دوای ئه‌وه‌ی ئافره‌تێكی جۆرجیا چه‌ند كێبلێكی بڕیوه به‌مه‌ستی فرۆشتنه‌وه‌ی مس و كانزای ناو كێبڵه‌كان, ده‌ركه‌وتووه یه‌كێك له‌و كێبڵانه خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێتی وڵاتی ئه‌رمینیای دراوسێی جۆرجیا بووه.
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه رۆژنامه‌ی "گاردیان"ی به‌ریتانی رایگه‌یاند, 90%ی خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێتی وڵاتی ئه‌رمینیا له‌لایه‌ن جۆرجیاوه دابینكراوه, به‌و كاره‌ی ئه‌و ئافره‌ته به‌ساڵاچووه خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێتی له‌سه‌ر 3 ملیۆن و 200 هه‌زار كه‌س بڕیوه.
شایه‌نی باسه ئه‌و ئافره‌ته به‌هۆی تۆمه‌تباركردنی به دزینی مس له كێبڵه‌كانی ئینته‌رنێت به 3 ساڵ زیندانی سزا درا.
[/center]