بابه‌ت: پاڵاوتنه‌كانی ئۆلۆمپیادی 2012.. به‌هۆی سه‌رپۆش، ئافره‌تانی ئێران دوور خرانه‌وه
پاڵاوتنه‌كانی ئۆلۆمپیادی 2012.. به‌هۆی سه‌رپۆش، ئافره‌تانی ئێران دوور خرانه‌وه
(PNA) – یه‌كێتی تۆپی پێی ئێۆان برِیاری دا نارِهزاییهك بداته یه‌كێتی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی به‌هۆی دوورخستنه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئافره‌تانی وڵاته‌كه‌ی له یارییه‌كه‌یان به‌رانبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ئودرن له پاڵاوتنه‌كانی یاری تۆپی پێی ئۆلۆمپیادی 2012.
پاش ئه‌وه‌ی ناوبژیوانێكی به‌حره‌ینی یاری نێوان ئوردن وئێرانی كه برِیاربوو رۆژی هه‌ینی 3ی حوزه‌یران/ یۆنیۆ له عوممان ئه‌نجام بدرێت له قۆناغی یه‌كه‌می پاڵاوتنه‌كانی یاری تۆپی پێی ئۆلۆمپیادی 2012 كه له له‌نده‌ن بهرِێوهدهچێ بهرِێوهنهبرد به هۆی ئه‌وه‌ی یاریزانانی ئێران جل و به‌رگه‌كانیان به پێچه‌وانه‌ی رێنماییه‌كانی یه‌كێتی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تیه و برِیاری دا ئوردن براوه بێ به ئه‌نجامی (3-0)، یه‌كێتی تۆپی پێی ئێران برِیاری دا نارِهزاییهك بداته یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی.
جێی باسه، دوای ئه‌وه‌ی یه‌كێتی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی له نیسان/ ئپریلی ساڵی رابردوو به‌هۆی سه‌رپۆشه‌وه هه‌ڵبژارده‌ی ئافره‌تانی ئێرانی له یارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان دوور خسته‌وه، یه‌كێتی ئێران چه‌ند گۆرِانكارییهكی خسته نێو جل و به‌رگی یاریزانه‌كانی له‌م یارییه، ئه‌ویش به بوونی پارچه‌یه‌كی (شاڵ) قژ و كوێچكی یاریزانه‌كانی داپۆشیبوو، به‌ڵام ناوبژیوانه‌كه‌ی به‌حره‌ین ئه‌وه‌ی به پێچه‌وانه‌ی رێنماییه‌كان دا له قه‌ڵه‌م و برِیاری ئه‌نجام نه‌دانی یارییه‌كه‌ی دا و ئوردن به براوه دانرا.
[/center]