بابه‌ت: منداڵ
که منداڵ بووم دایکم نوێژی بۆ خوا ده‌کرد ، له خۆشه‌وستی دایکم خوام خۆش ده‌ویست ، ئێستا له خۆشه‌وستی خوا دایکم زیاتر خۆش ده‌وێ
ئه‌بوو علی ڕازی وتی :
به‌رێگایی شام دا ده‌رۆیشتین هه‌ندێ منداڵمان بینی له‌ناو خۆڵدا یاریان ده‌کرد ، ته‌پ و تۆزیان کردبوو پێم وتن له‌سه‌ر خۆبن و وا تۆزاوی بوون ، مندالێکیان پێی وتم ، ئه‌ی تۆ چی ده‌که‌ی کاتێ که ده‌تخه‌نه قه‌بره‌وه گڵ ده‌که‌ن به‌سه‌رتا ، له‌م قسه‌یه بێ هۆش که‌وتم ..................
کاتێ هۆشم هاته‌وه بینیم مندڵه‌کان لای سه‌رمه‌وه دانیشتبوون ده‌گریان ، به منداڵه‌کانم ووت : ئایا فێلێكت هه‌یه تا له‌و گڵه رابکه‌ین ، وتی نازانم ، به‌لام له یه‌کێکی تر پرسیار بکه ، وتم کێ یه ئه‌و که‌سه ؟ وتی عه‌قلی خۆته .
عومه‌ری کوری خه‌تاب به‌لای کۆمه‌لێك منداڵ دا رۆیشت که یاریان ده‌کرد ، که عبدالله‌ی کوری زوبێریان له‌ناودابوو ، کاتێ منداڵه‌کان عومه‌ریان بینی ، هه‌موویان رایان کرد و بڵاوه‌یان لێ کرد، به‌ڵام عبداڵله له شوێنی خۆی وه‌ستا و رای نه‌کرد ، عومه‌ر لێی پرسی ئه‌ی تۆ بۆ وه‌ك هاورێکانت ڕات نه‌کرد؟ عبدالله ووتی : ئه‌ی ئه‌میری موسڵمان من تاوانێکم نه کردووه تا لێت بترسێم ، رێگاکه‌ش ته‌سك نیه تا رێگه‌که‌ت بۆ چۆل بکه‌م
عومه‌ر به‌م وه‌لامه دڵخۆش بوو.
ئا : one