1

بابه‌ت: خوشکی ژنه‌که‌ی تۆنی بلێر بووه‌ته‌ ئیسلام

خوشکی ژنه‌که‌ی تۆنی بلێر بووه‌ته‌ ئیسلام
http://webchinupload.com/files/23664013-jpeg_preview_large-300x225_1.jpg
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌کانی به‌ریتانیا خوشکی هاوسه‌ره‌که‌ی تۆنی بلێری سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشوی به‌ریتانیا بۆ‌ته‌ موسڵمان و ڕاپۆرته‌ هه‌واڵه‌کان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌که‌ن ئه‌م ئافره‌ته‌ که‌ ناوی (لۆرین)ه‌ و ئێستا به‌شێوه‌یه‌کی زۆر ڕێکوپێک فه‌رزه‌ دینیه‌کان جێبه‌جێده‌کات و هه‌روه‌ها بووه‌ته‌ باڵاپۆش.
سه‌رچاوه‌کان ئاشکرایان کرد‌ که‌ هۆکاری موسڵمانبونه‌که‌ی بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ که‌ کار بۆ که‌ناڵێکی ته‌له‌ فزیۆنی ئێرانی ده‌کات که‌ به‌ زمانی ئینگلیزی به‌رنامه‌کانی په‌خش ده‌کات.

جێی ئاماژه‌یه‌ ئه‌م ئافره‌ته‌ پێش ئه‌وه‌ی ببێته‌ موسڵمان زۆربه‌ی وڵاته‌ ئیسلامیه‌کان گه‌ڕاوه‌ و کاروچالاکی خۆی تێدا ئه‌نجامداون دواین جاریش له‌ ئێران ماوه‌ته‌وه‌ و موسڵمانبوونی خۆی ڕاگه‌یاندووه‌.

لۆرێن خۆی ئاماژه‌ی به‌وه‌ کردوه‌ که‌ هیواداره‌ کاریگه‌ری هه‌بێت له‌سه‌ر بیرکردنه‌وه‌ی تۆنی بلێری سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشوی به‌ریتانیا به‌رامبه‌ر به‌ ئیسلام

zagrostv

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]