بابهت: پیاويك بهرامبهر به ههزار پیاو
[center]
پیاويك بهرامبهر به ههزار پیاو
پیاويك بهرامبهر به ههزار پیاو لهنيو ماليك له مالهكانی شاری مهدینهدا , پيشهوا عومهری كوری خهتتاب خواليی رازی بيت لهنيو كؤمهليك لههاوهلانیدا دانیشتبوو , پيی ووتن خؤزگه بخوازن؟ یهكيك له هاوهلهكان ووتی: خؤزگایه من پربهم ماله ئالتونم ببوایهو بمبهخشیایه له پيناوی خوادا , عومهری كوری خهتتاب خواليی رازی بيت دوباره فهرمووی: خؤزگه بخوازن؟ یهكيكی تر ووتی: خؤزگایه من پر بهم ماله یاقوت و گهوههرو زوخروفم ببوایهو وه له پيناوی خوای گهوره بمبهخشیایه.. بؤ جاری سئ یهم عومهر (خواليی رازی بيت فهرمووی خؤزگه بخوازن.. دانیشتوان ووتیان ئهی پيشهوای برواداران له مهبهستت تي ناگهین؟ پيشهوا عومهر خواليی رازی بيت فهرمووی: من خؤزگه ئهخوازم كه پیاوانيكی مهردم له وينهی ئهبو عوبهیدهو موعازی كوری جهبهل و سالمی كارگوزاری حوزهیفهم ببوایه تا ناوی خواو ئاینی خوای پئ بهرز بكهمهوه.. رهحمهتی خوا له پيشهوا عومهر بيت كه چهند شارهزا بووه له دروستكردنی ژیارهكاندا, بهلام له پيش ههموو شتهكانی ترهوه پيویستیان به ميشكی بیركردنهوهو دڵی كراوهو هیممهتی گهوره ههن بؤ بهگهر خستنیان. پیًویستیان به كهسانی مهردو بهغیرهت ههیه, هيز لهشان و بالدا نیه , لهبیرو هؤش و غیرهتتدایه.. چیبكهین لهو دادپهروهری یهی كه له نيو دهقه یاسایی یهكان و ئهو پهروهردهیهی كه لهنيو پهرتوكهكاندایه ئهگهر ویژدانی دادوهر زیندوو نهبيت و مامؤستا نهبيت گیان بكات به بهر ئهو دهقه پهروهردهییهدا, به تهنها چیبكهین له لیژنهی دروستكردن ئهگهر پیاوانيكی ليهاتویان بؤ ئاماده نهكهین به ئهمانهتهوه كارهكان راپهرينن... پيشهوا عومهر خواليی رازی بيت خؤزگای نهخواست بؤ ئالتون و زیو .. خؤزگای بؤ ئهو پیاوانه خواست كه خهزينهكانی زهوی و دهرگاكانی ئاسمان دهكهنهوه.. خالیدی سهركرده له گهمارؤدانی شاری (حیره)دا داوای له ئهبوبهكر خواليی رازی بيت كرد كهیارمهتی بؤ بنيريت, ئهویش تهنها یهك پیاوی هاوهلی بؤ نارد و بؤ خالیدی نووسی دهنگی ئهم پیاوه بهرامبهر به ههزار جهنگاوهره, عومهری كوری خهتتاب خواليی رازی بيت چوار ههزار پیاوی نارد بؤ میصر بؤ پشتگیری كردن له عهمری كوری عاص وه چواریانی كرده سهركردهیان, ههریهكهیانی بؤ ههزار كهس , وه بؤ عهمری نووسی ههریهك لهم چوار پیاوه یهكسانه به ههزار پیاو.. پیاوهتی و غیرهت به تهمهن نیه.. چهندهها پیر ههن كه خهمهكانیان مندالانهیه, چهندهها ميرد مندالیش ههن كه غیرهت و هیمهتی چهندهها بهتهمهنی ههیه, ههر له مندالی یهوه نیشانهی مهردایهتی بهناوچهوانی یهوه دیاره, پيشهوا عومهر خواليی رازی بيت دای بهلای چهند منداليكدا , كه عومهریان بینی ههموو رایان كرد بهتهنها منداكيك مایهوه له شوينی خؤی نهجولا, پيشهوا عومهر خواليی رازی بيت فهرمووی: ئهی تؤ بؤ رات نهكرد؟ ئهویش ووتی: هیچ تاوانيكم نهكردووه تا ليت بترسم , ريگاكهش تهنگهبهر نیه تا بؤتی چؤل بكهم... جاريكیان منداليك هاته لای یهكيك له خهلیفهكانی ئهمهوی بهناوی هيزهكهیهوه كهوته قسه كردن, خهلیفهكهش ووتی: با كهسيك بيته پيشهوه قسه بكات كه له تؤ به تهمهنتر بيت , ئهویش ووتی: ئهی پيشهوای ئیمانداران ئهگهر پيوهر تهمهن بيت ئهوا كهسانی زؤر لهتؤ شایهنی ئهم جيگهیهن.! بهراستی ئهوانه كه لهبهر چاودا كهم تهمهنن بهلام به هیممهت و پیری موغانن.. ئای كه ئهم دونیایهی ئيمه چهندهها كهسانی بهتهمهنی تيدایه بهلام خهمهكانیان مندالانهن.. عبدالله ی كوری مهسعود پیاويكی قاچ باریك و جهسته لاواز بوو , رؤژيك هاوريكانی قاچیان بینی بهرووتی ههنديكیان پيكهنین؟؟ پيغهمبهر [ص] فهرمووی: ئهوه به قاچه باریكهكانی عبدالله پي ئهكهنن؟ سويند بيت بهو كهسهی كهمنی دروست كردووه ئهو قاچه باریكانه لای خوای گهوره له كيوی ئوحود گهورهتره.. پیاوهتی و كهسایهتی و مهردایهتی هيزيكی دهروونیه , خاوهنهكهی بهرز دهكهنهوهو خهمهكانی گهورهتر دهكهن. ئای كه ئهمرؤ ناحهزانی ئهم دینه به نهفهسيكی كۆڵۆنیالیزمیانهوه له ريگای جؤراو جؤرهوه كاریان كردووه لهسهر دامالینی بهرگی پیاوهتی و مهردایهتی , له باتی ئهوهی له ریزی پیاوان سهرژمير بكهین سفر سهرژمير دهكهین. ووتهی ئهو پیاوه مسیۆنێره رؤژههلات ناسه چهند ئازاری دام كه به سهر سورمان و حهسرهتهوه دهليت: ئای كه ئهم ئاینی ئیسلامه چهنده گهورهیه , ئهم ئاینه چ ئاینيكه ئهگهر پیاوانی خؤی ههبيت
www.dlzar.tk
[/center]
[/center]