1

بابه‌ت: له‌گه‌ل خوا بازرگانیم كرد

له‌گه‌ل خوا بازرگانیم كرد
هه‌ستى به‌ ئازاريك ئه‌كرد له‌ناو دلیدا، بؤیه‌ به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ر كردن رؤیشته‌ شارى له‌نده‌ن و پاش پشكنینى زؤر، پزیشكه‌كان بینیان یه‌كيك له‌ خوينبه‌ره‌كانى دلى ته‌سك بووه‌ته‌وه‌ و پيویسته‌ نه‌شته‌رگه‌رییه‌كى بؤ بكريت بؤ بلاوكردنه‌وه‌ى ئه‌و خوينبه‌ره‌، ئه‌ویش گه‌رایه‌وه‌ بئ قاهیره‌ و پيش گه‌رانه‌وه‌ى جاريكى تر بوَ له‌نده‌ن به‌ سئ رؤژ، له‌گه‌ل براده‌ريكى دانیشتبوو، له‌به‌رانبه‌ریشدا قه‌سابخانه‌یه‌كى ليبوو، ئافره‌تيكى بینى پاشماوه‌ى گؤشت و ئيسقان له‌وئ كؤده‌كاته‌وه‌، ئه‌ویش رؤیشت و پرسیارى ليكرد كه‌ بؤچى ئه‌و كاره‌ ده‌كات، ئافره‌ته‌كه‌ له‌ وه‌ليمدا وتى: ميرده‌كه‌م مردووه‌ و شه‌ش كچم هه‌یه‌ چه‌ند مانگيكه‌ تامى گؤشتیان نه‌كردووه‌. پیاوه‌كه‌ به‌وه‌ زؤر خه‌مبار بوو داواى له‌ قه‌سابه‌كه‌ كرد هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك بريك گؤشت به‌و ئافره‌ته‌ بدات، ئینجا ئافره‌ته‌كه‌ نزا و پارانه‌وه‌یه‌كى راسته‌قینه‌ى له‌دله‌وه‌ بؤ كرد، پیاوه‌ نه‌خؤشه‌كه‌ گه‌رایه‌وه‌ مالى خؤى و هه‌ستى به‌ خؤشى و چالاكیه‌ك كرد له‌ لاشه‌یدا، ته‌نانه‌ت بیرى له‌وه‌ش كرده‌وه‌ كه‌ نه‌چيته‌ له‌نده‌ن بؤ نه‌شته‌رگه‌رى، به‌لام پاش سووربوونى خيزان و مناله‌كانى بریارى گه‌رانه‌وه‌یدا بؤله‌نده‌ن، له‌وئ گويى له‌ هه‌واليكى سه‌رسورهينه‌ر بوو…نه‌خؤشییه‌كه‌ به‌ته‌واوه‌تى چاك بووه‌ته‌وه‌ و پيویستى به‌ چاره‌سه‌ر نه‌ماوه‌! پیاوه‌كه‌ به‌ كور ده‌ستى به‌گریان كرد و وتى: بازرگانیم له‌گه‌ل خواى خؤم كرد. به‌لىَ ئه‌و پیاوه‌ بازرگانی له‌گه‌ل په‌روه‌ردگارى كرد، بازرگانییه‌ك كه‌ رزگاربوونى دونیا و دوارؤژى تيدابوو، چاكه‌ كردن خه‌سله‌تيكى زؤر به‌رز و سیفه‌تيكى زؤر جوانه‌، چاكه‌ كردن له‌گه‌ل به‌نده‌كانى خوا به‌ مال، یان به‌یارمه‌تى، یان به‌ زانست، به‌خشین و چاكه‌ له‌گه‌ل دایك و باوك و، قه‌رزبژاردن بؤ خه‌لكى و ناوبژى كردن له‌نيوان ناكؤكه‌كان و سه‌ردانى نه‌خؤش و راپه‌راندنى كاروبارى خه‌لكى، هه‌موو ئه‌م سیفه‌تانه‌ خؤشبه‌ختى دونیا و دوارؤژى تيدایه‌.
ابو هريرة ره‌زاى خواى ليبيت له‌ پيغه‌مبه‌ر دروودى خواى له‌سه‌ر بيت ده‌گيريته‌وه‌ فه‌رموویه‌تى: لا تحقرن جارة اتجارتها ولو فرسن شاة متفق علیه. واته‌: واته‌ ئه‌ى ئافره‌ته‌ موسولمانه‌كان هیچ شتيك بؤ دراوسيكه‌تان به‌كه‌م مه‌زانن، ئه‌گه‌ر پيى مه‌ريكیش بيت. هه‌روه‌ها له‌ جابر بن عبداللهه‌وه‌ هاتووه‌ كه‌ پيغه‌مبه‌ر دروودى خواى له‌سه‌ر بيت فه‌رموویه‌تى: كل معروف صدقة متفق علیه. واته‌: هه‌موو چاكه‌یه‌ك سه‌ده‌قه‌یه‌. هه‌روه‌ها عه‌بدوللاى كورى موباره‌ك له‌مالى خؤى ده‌به‌خشيته‌ زانایان، كه‌سيكیش له‌ خه‌لكى (مه‌رو) بیویستایه‌ حه‌ج بكات له‌پاره‌ى عه‌بدوللاى كورى موباره‌ك حه‌جى ده‌كرد، ئینجا قه‌رزى قه‌رزارانیشى ده‌بژارد و مه‌رجه‌ له‌گه‌ل ده‌كرد كه‌ ناوى نه‌هينيت. هه‌نديك له‌ زانایان فه‌رموویانه‌: گه‌وره‌ترین كاره‌سات ئه‌وه‌یه‌ تواناى چاكه‌ و به‌خشینت هه‌بيت و نه‌یكه‌یت.
بؤچوونى پزیشكى: الان لیكس به‌ريوبه‌رى پيشووى په‌یمانگاى النهوض بالصحة له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا ده‌ليت: هاوكارى كردنى خه‌لكى یارمه‌تیده‌ره‌ بؤ كه‌مكردنه‌وه‌ى فشارى دل و ده‌روون، چونكه‌ كؤمه‌ككردنى خاوه‌ن پيویستى بیركردنه‌وه‌ له‌ خه‌م و گرفته‌ كه‌سایه‌تیه‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه‌ و ده‌بيته‌ مایه‌ى هه‌ستكردن به‌ ئاسووده‌یى،
هه‌روه‌ها ئه‌و تويژه‌ره‌وه‌ وتوویه‌تى: مرؤف ناچار نییه‌ ده‌ستى یارمه‌تى بؤ خاوه‌ن پيویستیه‌ نامۆكان دريژ بكات ،به‌لكو ئازاده‌ له‌ دان و نه‌دانى ئه‌و بریاره‌، هه‌ر ئه‌و ئازادییه‌شه‌ له‌ بریارداندا كه‌ ده‌بيته‌ هؤكاريك بؤ به‌ده‌ستهينانى ده‌ره‌نجامى ده‌روونى چاك بؤ ئه‌وكه‌سه‌ى یارمه‌تییه‌كه‌ پيشكه‌ش ده‌كات، به‌لام به‌پيچه‌وانه‌وه‌ ده‌بینى مرؤف ناچاره‌ یارمه‌تى كه‌س و كار و براكانى بدات. له‌ هه‌ندئ تويژینه‌وه‌شدا ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ليبووردن و چاوپؤشی كردن له‌ خه‌لكى و تووره‌نه‌بوون گرنگى زؤرى هه‌یه‌ بؤ چاككردنه‌وه‌ى ليهاتووى سیسته‌مى به‌رگرى مه‌ناعه‌ له‌ مرؤف و پاراستن له‌ جؤره‌كانى نه‌خؤشى، ده‌كريتیش بليین هه‌موو كرداريكى چاكه‌ له‌وانه‌یه‌ ببيته‌ مایه‌ى چاكبوونى حالى ده‌روونى وبه‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى مه‌ناعه‌ له‌ له‌شدا له‌دژ نه‌خؤشى و تيكچوونى بارى ده‌روونى مرؤف
www.dlzar.tk

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]

2

وه‌ڵام: له‌گه‌ل خوا بازرگانیم كرد

dast  xosh
baraste  jowan u karegar  buu  xowa  zajat batawa

http://smn21.com/up/uploads/jpg/fb559108c8.jpg

3

وه‌ڵام: له‌گه‌ل خوا بازرگانیم كرد

[size=24]supas[/size]

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]