1

بابه‌ت: سیدكا لیستی یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ئاشكرا كرد

سیدكا لیستی یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ئاشكرا كرد 
تایبه‌ت: هه‌ولێر 11ی حوزه‌یران/یۆنیۆ (PNA) – رِاهێنه‌ری ئه‌ڵمانی سیدكا لیستی یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ئاشكرا كرد.
له‌ مباره‌یه‌وه ریاز عه‌بدول عه‌باس به‌رێوه‌به‌ری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق تایبه‌ت به‌ ئاژانسی په‌یامنێر راگه‌یاند ، كه‌وا رِاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی عێراقی سیدكا لیستی یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ئاشكرا كرد بۆ ئه‌نجامدانی یه‌كه‌ی مه‌شقی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و دواتر پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی ده‌ست نیشان ده‌كات.

لیستی یاریزانه‌كان به‌م شێوه‌ییه‌ خواره‌وه‌یه‌

لیستی یاریزانه‌كانی كه‌ له‌ خولی عێراق به‌شدارن

(حوسام كازم (نه‌فتی باشوور) -  هه‌رێم بورهان (پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی) – نێچیرڤان شوكری (زاخۆ) – سامال سه‌عید (نه‌جه‌ف) – سامر سه‌عید (زه‌ورا) – ئه‌حمه‌د ئه‌یاد (قوه‌ جه‌وییه‌) – ئه‌میر سه‌باح (زاخۆ) –– فه‌رید مه‌جید ( شورته‌) – حه‌مادی ئه‌حمه‌د (قوه‌ جه‌وییه‌) – حه‌یده‌ر ره‌عد گۆڵچی (كه‌رخ) – مه‌حمه‌د ساڵح گۆڵچی دووه‌م (كه‌رخ) – موئه‌نس قاسم گۆڵچی (به‌غدا).

لیستی یاریزانه‌ پیشه‌گه‌ره‌كان

شوان جه‌لال گۆڵچی یانه‌ی (نۆرس مۆس)ی ئینگلیزی ، عه‌لی سه‌لاح (وحده‌ی سوری) – نه‌شئه‌ت ئه‌كره‌م – یونس مه‌حمود – قوسه‌ی منیر – عه‌لا عه‌بدزه‌هره‌ – سه‌لام شاكر – باسم عه‌باس – عیماد مه‌حمه‌د – موسته‌فا كه‌ریم – هه‌وار مه‌لا مه‌حمه‌د – عه‌لی عه‌باس خولی ئوسترالیا،  هه‌روه‌ها هه‌ریه‌ك له‌ یاریزانان ، ئه‌نمار موباره‌ك (هیراكلێس هوڵه‌ندی) – ئوسامه‌ ره‌شید (فاینۆرد رۆتردامی هۆڵه‌ندی) –  مۆراد گه‌ردی (سه‌قری یه‌مه‌نی) – یاسر قاسم (برایتۆن ئینگلیزی) – داوود حه‌یده‌ر (هاڵسشێر ئه‌ڵمانی) – ئه‌حمه‌د یاسین (ئۆربۆرۆ سویدی) – راوێژ لاوان (خولی دانمارك).

هه‌روه‌ها له‌ دوای ته‌واو بوونی یاریی نێوان یانه‌ی هه‌ولێر و یانه‌ی نه‌فت رِاهێنه‌ری ئه‌ڵمانی هه‌ردوو یاریزانی یانه‌ی هه‌ولێر (مه‌همدی كه‌ریم و حه‌یدره‌ عه‌بدول ئه‌میر) پانگهشتی پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق كرد.

راپۆرت: رێبین ره‌مزی  - ح/ف

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]

2

وه‌ڵام: سیدكا لیستی یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ئاشكرا كرد

ده‌ست خۆش کاکه‌ کۆسره‌ت ،
هیوادارم بتوانێت هه‌ڵبژارده‌یه‌کی باش پێک بهێنێت و سه‌رکه‌وتن به‌ ده‌ست بێنن.

ده‌توانی گوێ له هه‌موو‌ قورئانی پیرۆز بگریت به‌ ته‌فسیری کوردی له‌ یوتوب فـــــه‌رمــوو


کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .

مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !

3

وه‌ڵام: سیدكا لیستی یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ئاشكرا كرد

ده‌ستت خۆش بۆ ئاماده‌كردنی ئه‌م بابه‌ته‌ .
پێكهاته‌یه‌كی گونجاوه‌ به‌ڵام ئه‌ی ( محمد گاسد ) گۆڵچی یانه‌ی هه‌ولێر .؟؟

4

وه‌ڵام: سیدكا لیستی یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ئاشكرا كرد

هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ گشت یاریزانان، به‌ تایبه‌ت یاریزانه‌ كورده‌كان .

ده‌ست خۆش كاكه‌ كۆسره‌ت ..

سپێدەیەکی پڕ گۆرانییە
شەقایق بۆ خۆر هاتۆتە سەما
زەردەی خۆرنشین چەندە سامناکە
خەیاڵی مەرگ دێنێ بەسەرما
خۆزگە ئەمتوانی بەری بەیانان
خۆری ئومێدت بۆ بوەستێنم
لە ڕەنگاڵەیی قەوس و قەزەحدا
پەیکەری باڵات بۆ بنەخشێنم

5

وه‌ڵام: سیدكا لیستی یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ئاشكرا كرد

badaxawa  ka  nawe  kak  sarhang  la  lestaka  nabinm

http://smn21.com/up/uploads/jpg/fb559108c8.jpg

6

وه‌ڵام: سیدكا لیستی یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ئاشكرا كرد

Aso Yassin نووسی:


پێكهاته‌یه‌كی گونجاوه‌ به‌ڵام ئه‌ی ( محمد گاسد ) گۆڵچی یانه‌ی هه‌ولێر .؟؟

دیاره‌ بانگێشت نه‌كرایه‌

هه‌موو ئه‌و بابه‌ت و زانیـاریه‌ وه‌رزشیـانه‌ی كه‌ له‌ لایـان رۆژنـامه‌نوسی وه‌رزشی سـانی نـاصیح بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ ، مـافی پارێزراوه‌ ، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر تۆش بڵاوت كرده‌وه‌ ئـامـاژه‌ به‌سه‌رچـاوه‌ و نـاوی نوسه‌ره‌كه‌ بكه‌ .

7

وه‌ڵام: سیدكا لیستی یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ئاشكرا كرد

دياره‌ محمد گاسد بانکێش نه‌کراوه‌..؟

ده‌ست خۆش بێت سه‌رکه‌وتن بۆ عيراق.