بابه‌ت: شارێكی ونبوو له كه‌ربه‌لا دۆزرایه‌وه
[size=24]شارێكی ونبوو له كه‌ربه‌لا دۆزرایه‌وه
PNA- لیژنه‌ی شوێنه‌وار و گه‌شتوگوزار له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ربه‌لا رایگه‌یاند, لیژنه‌كه‌یان توانیویه‌تی شارێكی ونبوو له ژێر ده‌ریاچه‌ی (ره‌زازه) له خۆرئاوای شاری كه‌ربه‌لا بدۆزنه‌وه كه مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چاخه‌كانی پێش ئیسلام.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆكی ئه‌و لیژنه‌یه رایگه‌یاند, دوای نزمبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاوی ئه‌و ده‌ریاچه‌یه له‌م ساڵانه‌ی دواییدا توانیمان پاشماوه‌كانی ئه‌م شاره بدۆزینه‌وه كه له چه‌ند گرد و دیوار خانوویه‌ك پێكدێت, سه‌ره‌رای دۆزینه‌وه‌ی چه‌ند پارچه‌یه‌كی شوێنه‌واری كه مێژووه‌كه‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می ئارامییه‌كان 200 ساڵ پێش زایین
[/size]
[/center]